لە پێشوازی یادی 16ی ئابدا (پارتی بەتەمەن پیرە بەڵام بە کردار گەنجە)

لە پێشوازی یادی 16ی ئابدا (پارتی بەتەمەن پیرە بەڵام بە کردار گەنجە)

دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە16ی ئابی 1946وەرچەرخانێكی مێژوویی بوولەخەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ،چونكەتێكۆشەرانی كوردی بەجیاوازی ئایین ونەتەوەكۆكردەوەوروحی بەرگریكردن وخۆراگری لەناخیاندازیندووكردەوەوبەدووژمنانی راگەیاندكەدەبێت كوردھەربگات بەئاوات...

پارتی وەك زەروورەتێكی مێژوویی لەھەلومەرجێك دامەزراكەھیچ گروپێكی سیاسی لەگۆرەپانی كوردستان بوونی نەبوو،بۆیەش توانی بەسوود وەرگرتن لە بیرو فەلسەفەی پر لەحیكمەتی بارزانی نەمرپێشرەوی بیری نەتەوەیی ونیشتیمانی بكات لەھەناوی شكست ونائومێدی دائومێدوئیرادەبۆگەلی كوردستان دروست بكات.

پارتی لە رۆژی دامەزراندنی یەوە.بەچەندین قۆناغی جیاداتێپەریوەوھەمیشەئامانجی پیلانی ناحەزان بووە،بەلام بەرەوشتی بەرزی سیاسی مامەلەی كردوەھیچ كات ستراتیژییەتی نەكردۆتەقوربانی تاكتیك وبەرپرسیارەتی ھەمووقۆناغەكانی ھەلگرتووەبەسەرگشت لامپەرەكانداسەركەوتووەچونكەھەلقولاوی ناخی جەماوەرە ،لەگەل ئەوەی دەستكەوتی گەورەی بۆگەلی كوردستان تۆماركردوە،هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر كێشەی رەوای گەلی كوردستان بكات چونكە ھەمیشە لای پارتی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی كوردستان لە سەروی ھەموو بەرژەوەندیەکانی دیکە بوە،ھەرئەمەشەوای كردوەببێتەئامانجی دووژمنان وكۆسپ وتەگەرەیان خستۆتە بەردەمی بەلام هیچ كات كۆلی نەداوە بەسەر گشت بەربەستەكان سەركەوتووە.،

ماییەی شانازییەلەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەبات و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھاێكی نیەوناتەواوە.

لەئێستاشدادوای تەمەنێكی دوورودرێژپارتی رۆژ لە دوای رۆژ لەبەهێزبوون دایە، ئەمەش دەگەرێتەوەبۆ كۆمەڵێك خاسیەتی تایبەتی خۆیی ، كە لەگەڵ كۆی خەڵكی هەرێمی كوردستان بە جیاوازیی پێكهاتەئایینی ونەتەوەیەوەدەگونجێت، هەر ئەوەش یەكێكە لە هۆكارەكانی مانەوە و بەهێزبوونەوەی پارتی،
بۆیەش جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی زۆرجوانی فەرمووە
(پارتی بەتەمەن پیرە بەڵام بە کردار گەنجە)

لەقۆناغێكی وەك ئێستای كوردستان پێویست ترلەجاران پێویستیمان بەپارتی ورێبازی بارزانی ھەیەبۆپاراستنی دەسكەوتەكان وقەوارەی دەستووری ھەرێمی كوردستان چونكە لەھەركوێك پیلانی دوژمنان ھەبووبێت ئەواپارتی لەوێ بووە وپارێزەری شكۆوكەرامەتی گەلی كوردستان بووە ....ھیچ كات خۆی لەبەرپرسیارییەتی ونسكۆوشكست نەدۆزیتەوە.

ئەگەر كوردایەتی وھەستی نەتەوەیی مابێت بەدلنیایەوەتەنیا لای پارتی وپەیرەوكارانی رێبازی بارزانی ماوە.كەرابردووش شاھیدەبۆداھاتووی،ھەمیشەدووژمنانیش له هەرپرسێكی نەتەوەیی تەنھاترسیان لە پارتی و ڕێبازی بارزانی وسەرۆك مسعودبارزانی ھەیە...

لە سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزبایی لە هەموو تێكۆشەران ورێبوانی رێبازی بارزانی پیرۆزدەكەین .
سلاو ودروود بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمردامەزرینەری قوتابخانەی كوردایەتی .ھەمووكات ناوورێبازەكەی بەزیندوویی دەمێنێتەوە...

Top