ھەلكردنی ئالای كوردستان لەمەراسیمی پێشوازی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چ پەیامێك دەگەیەنێت ...

ھەلكردنی ئالای كوردستان لەمەراسیمی پێشوازی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان چ پەیامێك دەگەیەنێت ...

وەیسی سەعیدوەیسی
لە١٧ی كانوونی یەكەمی سالی (١٩٤٥)لەشاری مھاباد بۆیەكەم جارلەرێورەسمێكی مێژوودابەبەشداری ھەریەك لەقازی محەمەدوبارزانی نەمرئالای كوردستان ھەلكرا،
ھەرلەم رۆژەوەئەم رێكەوتەبەوەرچەرخانێكی گرنگی مێژوویی دادەندرێت لەمێژووی سیاسی گەلەكەمان ،بۆیەش پەرلەمانی كوردستان بریاری دائەم بەروارە(١٧-١٢)ی ھەمووسالێك بكرێتەرۆژی ئالالەھەرێمی كوردستان...

سوپاس بۆخوای گەورەدوای نزیكەی سەدەێك جارێكی ترئالای كوردستان ،لەمێژووی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکرایەوە،لەمەراسیمی پێشوازی لەبەرێزنیچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لەفرۆكەخانەی نێودەولەتی تاران بۆبەشداری كردنی مەراسیمی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆماری نویی ئێران ،كەئەمەش گرنگی وبایەخی خۆی ھەیە
وزۆرپەیام دەگەیەنێت ،چونكەكۆماری ئیسلامی ئێرانیش ھاوشێوەی چەندوولاتێكی ترھەمیشەنكۆلیان لەبوونی ئالاومرۆڤی كوردكردوە،بەلام پێشوازییەكەی ئەم جارەلەسەرۆكی ھەرێمی كوردستان پێگەی ھەرێمی كوردستانی بەھێزتركرد وراستی ودروستی سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك مسعودبارزانی سەڵماند كەھیچ كات ئامادەنەبووەسازش وسەودا لەسەرمافەرەواكانی خەلكی كوردستان بكات ،ئەگەرچی لەم رێگایەشداباجێكی زۆردرا...

لەپەراوێزی ئەم رێورەسمەیەدەركەوت...
*ئالای دەستی پێشەواقازی وئەمانەتی بارزانی نەمر لەدەستێكی ئەمین دایەپارێزگاری لێ دەكرێت كەبەدلنیایەوەوەك سیمبولی نەتەوەیی نەوەلەدوای نەوە دەیپارێزن ـقەت لێ نانەوێ ئالاكەمان ...
*كۆماری ئیسلامی ئێران، گۆرانكاری دەكات لەسیاسەتی خۆی لەھەمبەرھەرێمی كوردستان وكێشەی رەوای گەلی كورد دەیەوێت دان بەوواقیعەدابنێت كەلەئێستاداھەیە،بەدلنیایەوەئەمەش ھەنگاوێكی ئەرێنیەدەبێتەمایەی ئارامی بۆناوچەكەبەمەش ئێران چونكەبەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوولاوادەخوازێت پەیوەندییەكانیان گۆرانكاری بەسەردابێت ...

Top