ریشی پیاوان و سەرنجڕاکێشیی لای خانمان

ریشی پیاوان و سەرنجڕاکێشیی لای خانمان

توێژینەوەیەکی نوێی ئوستڕالی دەریخستوە ئەو پیاوانەی ریشییان هەیە، بە بەراورد بەو پیاوانەی ریشیان نییە زیاتر بەلای خانمانەوە سەرنجراکێشن.
توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Royal Society Open Science بڵاو کراوەتەوە، کە لە زانکۆی کوینسلاند ئەنجام دراوە، توێژەران 30 وێنەی 3 کەسیان نیشانی 919 خانمی ئەمریکی داوە، کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 70 ساڵدا بوون، ئامانجەکە ئەوەبووە تا بزانن کام جۆرە پیاوانە سەرنجی خانمان رادەکێشن.
توێژەران باس لەوە دەکەن کە زۆرینەی خانمان ئەو پیاوانەیان بەلاوە پەسەندبووە و پێیان سەرنجڕاکێش بووە، کە ڕیشیان هەبووە، بە بەراورد بە ستایلەکانی دیکە.
لە وەڵامی ئەوە پرسیارەدا کە بۆچی ئەو جۆرە پیاوانەیان بەلاوە سەرنجراکێشە، زۆرینەی خانمان پێیان وابووە کە دەرکەوتنی پیاو بە ریشەوە، وای لێ دەکات کە وەک کەسێکی بەهێزتر دەربکەوێت.

 

 

 

Top