كۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرشەكەی سەر كەشتییە ئیسڕائیلییەكە تۆمەتباركراوە

كۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرشەكەی سەر كەشتییە ئیسڕائیلییەكە تۆمەتباركراوە

 

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەو ڕووداوە داوە تایبەت بە هێرشەکەی سەر کەشتییەكی ئیسرائیلی لە دەریای عومان، کە تیایدا هاوڵاتییەکی بە ڕەگەز بەریتانی کوژرا، جۆنسۆن دەشڵێت ئەمە پەلامارێکی زۆر كارەساتبارە و بە هیچ شێوەیەك قبووڵی ناكەین، پێویستە ئێران باجی گەورەی ئەم هێرشە بدات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا  لە لێدوانەكەیدا ڕوونی كردەوە كە لەو هێرشەدا کەشتییەکی بازرگانی کراوەتە ئامانج، هەر بۆیە پێویستە ئێران و سەرجەم وڵاتان ڕێز لە ئازادی جووڵەی بازرگانی دەریایی بگرن.

هەر یەك لە ئیسرائیل و ئەمریکا و بەریتانیا جەخت لەوە دەكەنەوە كە ئێران لە پشت ئەو هێرشەوە بووە، بەڵام بەرپرسانی تارانی ئەم تۆمەتە رەت دەکەنەوە.

جێی وەبیر هێنانەوەیە كە رۆژی پێنج شەممە کەشتی مێرسێر ستریتی ئیسرائیلی بە فڕۆکەی بیفرۆکەوان هێرشی کرایەسەر و لەئەنجامدا کەسێکی بەریتانی و کەسێکی خەڵکی رومانیا کوژران.

Top