ساڵیادی كارەساتی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان

ساڵیادی كارەساتی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان


3ى ئابى2014 یادی رۆژێکی رەش وخەمناكەلەمێژووی خەڵکی کوردستان ، كه‌ لەم بەروارەورۆژانی دواتر تیرۆریستانی داعش دوورلەھەمووبەھامروییەكان ،هێرشێکی دڕندانەیان کردەسەر قه‌زای شنگال و کچ و ژنانی کوردانی ئێزدییان بەبارمتە بردو پیاوو گەنجانیشیان زیندەبەچاڵ کرد.
ھەرچەندەبەدرێژایی مێژووئێزیدیەكان نەھامەتیان دیوەوبەرگریان لەبوون وكەلتوری خۆیان كردوە . لەھەمان كاتیشدائێزدیەكان بەشێكی دانەبراوی گەلی كوردستانن وبەھیچ شێوەێك لەكوردستان دانابرێن ،كۆمەڵكوژیی ئەم جارەشیان بەشێكی دیكەیەلەكۆمەڵكوژی وجینوسایدەی بەدرێژایی مێژوودەرحەق بەگەلی كوردستان كراوە.
پێویستەسالانەلەگەل یادكرنەوەی ئەو ڕۆژە ڕەشەیەئاماژەبەقارەمانییەتی وبەرخۆدانی پێشمەرگەی كوردستان بەسەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك مسعود بارزانی بكەین . كەئەوەی تیرۆرستانی داعش ویستیان بیروخێنن ولەناوی بەرن پێشمەرگەپاراستی ودووبارەبنیاتی نایەوەھەرلەبەرگەورەیی ئەومەرگەساتەیەش بووپەرلەمانی کوردستان له‌دانیشتنی ژماره‌(3)ى نائاسایی خۆیدا له‌ڕێكه‌وتی 2019/8/3، رۆژی 3ى ئابی 2014ى وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كانی دیاریكرد، بۆئەوەی لەڕووی یاساییەوە زەمینەسازی بکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی خەڵکی شنگال و قوربانییەکانی.
وەلەئێستاشدا ئامادەكاری دەكرێت بۆپەسندكردنی پرۆژەیاساێك بۆدانانی دادگای تاوانكاری تایبەت بەتاوانەكانی داعش بۆدادگایكردنی ھەمووئەوتیرۆرستانەی كەتاوانی دژبەمرۆڤایەتییان كردوە،بۆبەجینۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژییەكانی داعش .
لەم یادەخەمناك وماتەمەیەداجێگای خۆیەتی سلاوورێزئاراستەی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەین كەسەڵماندیان پارێزەی كوردستان ومرۆڤایەتین.
سلاولەگیانی پاكی شەھیدانی شەنگال وسەرجەم شەھیدانی كوردستان كەلەسایەی خوێنی ئەواندائازادین .

Top