سامسۆنگ نوێترین بەرهەمی خۆی لە ڕادەگەیەنێت

سامسۆنگ نوێترین بەرهەمی خۆی لە ڕادەگەیەنێت


بەغدا –کوردستان-عێراق، 1ی ئابی 2021 : کۆمپانیای سامسۆنگ ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەتی ڕایگەیاند بە ناونیشانی" خستنەڕووی گالاکسی"Galaxy Unpacked : ئامادە بە بۆزانینی زیاتر، بۆ ئاشکراکردنی نەوەی داهاتووی مۆبایلەهۆشمەندە چەماوەکان.

بەپێی وتەی سامسۆنگ، ئەمڕووداوەو خستنەڕووی نوێترین داهێنانەکانی تایبەت بەبواری مۆبایل، هاوکاتە لەگەڵ سەردەمێکدا ک گۆڕانکاری خێرای تیادا ڕوودەدات، بەجۆرێک کە گۆڕانکاری خێرا بەدی دەکرێت لەبواری ڕۆشنبیری مۆبایل، لەگەڵ دەرکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندی. بۆیە ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستیەکی گرنگ هەیە بە پشت بەستن بە ئامێرە مۆبایلە هەمەجۆرەکان کە توانای هەیەکە لەگەڵ خێرایی ژیانماندا هەنگاو بنێت ،بەئامانجی زۆرترین چێژ بینین و سوود لێوەرگرتن لەهەمان ساتدا.

سامسۆنگ بانگهێشتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە ڕووداوی" خستنەڕووی گالاکسی"Galaxy Unpacked بە ئامانجی پێناساندنی بەشێکی نوێ لەداهێنانی مۆبایل کە دیزاین کراون بەئامانجی یارمەتیدان و پێشکەشکردنی بەرزترین ئاستی هاوکاری لەژیانی بەکارهێنەران بەبێ گوێدانە شوێنی نیشتەجێبوونیان. ئەم چالاکییە ڕاستەوخۆ لە کەناڵی سامسۆنگ لە یوتیوب www.youtube.com/samsung لەبەرواری 11 ی ئابی 2021، کاتژمێر 5 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی عێراق پەخشدەکرێت.

 

Top