خه‌بات بۆ به‌ده‌سهێنانی ما فه‌ره‌واكانمان

خه‌بات بۆ به‌ده‌سهێنانی ما فه‌ره‌واكانمان

به‌كارهێنانی ده‌یان تاوانی دژه‌ مرۆڤایه‌تیی تا گه‌یشتن به‌ رٍیشه‌كێشكردنی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تیی و شۆێن بزركردن و به‌كارهێنانی كوشنده‌ترین غاز و تاوانیی دژه‌ مرۆڤایه‌تیی نه‌یانتوانیی رێگری له‌كاروانی خه‌باتی ره‌وایی گه‌له‌كه‌مان بگرن بۆ به‌ه‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی.
ئێمه‌ی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌ سه‌ر زه‌مینی باوباپیرانمان و به‌كه‌لتوور و زمان و مێژووییه‌كی دێرین مافی خۆمانه‌ بڕیار له‌ سه‌ر ئاینده‌ی خۆمان بده‌ن ، هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م ناوچه‌ و جیهانه‌ ، مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ خه‌ونه‌كانمان بێنیه‌ دی ،چونكه‌ دوور له‌ ویستی ئێمه‌ خاك و نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یان به‌ وڵاتانێك لكاندووه‌ كه‌ دوور له‌ ویست و حه‌زی ئێمه‌ بووه‌ ، بۆ ئێمه‌ش سه‌دان ساڵه‌ په‌یامی خۆمان گه‌یاندووه‌ كه‌ خاوه‌ن ده‌وڵه‌تیی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان بین
كاتێك باسی كوردستان نیشتیمانی كوردان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌ سه‌ر لاپه‌ره‌كانی مێژوو بكه‌ین ، ئه‌و خاكه‌ به‌ سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تدا دابه‌شكراوه‌ و له‌ هه‌موو بریاردانێك له‌ سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بێ‌ به‌هره‌كراوه‌ و له‌ پاڵ ئه‌و ئه‌وه‌شدا ده‌یان ساڵه‌ هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مۆڕكی نه‌ته‌وایه‌تیی دراوه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كورد كۆڵی نه‌داوه‌ و ڕووبه‌رووی چه‌ندین وڵاتی ناوچه‌كه‌ به‌ چه‌ك و فرۆكه‌ و به‌ جۆرها بیركردنه‌وه‌ی خۆسه‌پێنه‌رانه‌ و دیكتاتۆرانه‌ بووته‌وه‌، سه‌ڕه‌رایی ئه‌وه‌ به‌ پێی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو پێوه‌رێكی شارستانی ودیموكراسی پێوسته‌ نه‌ته‌وه‌یی كوردیش هاوشێوه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌ك فارس، تورك و عه‌ره‌ب بریار له‌ سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات .
مێژوویی شۆرٍش و ڕاپه‌رینه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌موو بزاڤه‌ رزگاریخوازییه‌ بۆ یه‌ك ئامانجی روون و ئاشكرا خه‌بات و قوربانیدانی بێ‌ شووماریان به‌خشیووه‌ و هیچ كات له‌ چوار چێوه‌ی دروشم نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو ئامانج ئازادی و دواتر بریاردان له‌ سه‌ر چاره‌نووس و به‌ده‌سهێنانی مافی سروشتی و ئاساییی سه‌ربه‌خۆیی بووه‌ هاوشێوه‌ی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و جیهان .
چونكه‌ مافی سه‌ربه‌خۆیی وبه‌ده‌وڵه‌تبوون به‌ بێ‌ هه‌موو جۆره‌ به‌كارهێنانی سته‌مكاری و زۆرداری و ده‌ستێوه‌ردانی داگیركه‌ران و ئه‌وا مافێكی ئاسایی و یاساییه‌ و به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد وه‌ك گه‌لێكی ڕه‌سه‌ن به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تی ومێژویی وجوگرافیایی وه‌ك هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی زمان وكلتورو خاك وئاو وپه‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌سیمای تایبه‌تی خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر وسایكۆلۆژی وتایبه‌تی خۆیه‌تی بۆیه‌ تاگه‌یشتن به‌ئامانجی ئازادی بریاردانی چاره‌نوس به‌ده‌ستی گه‌لی كورد خۆی جوڵانه‌وه‌ رزگاریخوازه‌كه‌ ی درێژه‌ی هه‌رده‌مێنێت و ناوه‌ستێت .. ئێستاش دوای روخاندنی رژێمی فه‌رمان ره‌وای به‌عسی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمانیه‌وه‌ به‌ هاوكاری گه‌لی كورد وگشت نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تری داخ له‌دڵی عێراق .

گه‌لی كورد سه‌ڕه‌رای ئازادكردنی به‌شێكی خاكی كوردستان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێك هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان و وه‌به‌شداری كورد له‌پێكهینانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێی و به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی عێراقیدا ئه‌مانه‌ وای له‌كورد كرد بریاری خۆی بدا به‌مانه‌وه‌ ی له‌چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵدا ئه‌م بریاره‌ بۆهه‌تاهه‌تایه‌نییه‌. راسته‌ له‌م قۆناغه‌دا گه‌لی كورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن هه‌لومه‌رجی نێوده‌ڵه‌تی و باری ئابووری و فشاری ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی و ڕای ئه‌وروپی و رۆژئاوا به‌گشتی رێگه‌ ناده‌ن به‌جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن رژێمه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ دژ به‌ مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ئه‌نجامی دا و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییشی ئه‌نجامدا و توانیی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ و به‌رچاو به‌ده‌ست بێنێت و په‌یامێكی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌ڕه‌رایی هه‌موو كۆسپ و هه‌ڕه‌شه‌ هه‌رێمایه‌تیی و وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستان گه‌یانده‌ هه‌موو جیهان .
به‌ڵام ، جارێكی تر به‌و ئومێده‌ی كه‌ ویسته‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكرێت ، گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق تا له‌سایه‌ی دیموكراسیی ورێزگرتن له‌ ئیراده‌ی یه‌كتر وه‌كو ده‌وڵه‌تانی یه‌كیتی ئه‌ورپا كه‌ئه‌مرۆ پێكه‌وه‌ ده‌ژین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كان یاخود حكومه‌تی عێراقی له‌وه‌زیاتر به‌ربه‌ست بۆ كێشه‌كانی كورد دروست بكه‌ن نه‌یانه‌وێت سنوری هه‌ریمی كوردستان دیاری بكریت وئه‌وناوچه‌ كوردیانه‌ش كه‌رژێمی سه‌دام له‌هه‌رَیمی دابڕیبون نه‌گه‌رینه‌وه‌ سه‌رسنوری هه‌رێم داوا ره‌واكانی كورد بخه‌نه‌په‌راوێزه‌وه‌ ،چونكه‌ ئه‌وه‌تا تائیستا زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رنه‌كراون هێزه‌ میلیشایی و شۆفێنیه‌كان هه‌رده‌م رێگربونه‌ له‌ به‌رامبه‌ر داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد دا ئه‌وتا دۆسته‌كانی دوێنێمان كه‌دژی سه‌دام پێكه‌وه‌ ده‌جه‌نگاین ئه‌مرۆكه‌ هه‌موو ئه‌و په‌یمانوو به‌ڵێنه‌كانیان بیرچۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وهێزانه‌ی به‌شداریان كرد له‌روخانی رژێمی به‌عسی له‌عێراقدا ئێستا نوینه‌رایه‌تی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان به‌رام به‌ر پرسی كورد و مافه‌ره‌واكانی گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه‌ ئێستا بیركردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ركێشه‌ی كوردستان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی رژێمی به‌عسی رووخاو و شۆفێنیه‌كانی پێشووه‌ تاكوئێستا عه‌ربی عێراقی یان بڵین هێزه‌ عه‌ربیه‌كانی عێراق كه‌ ئۆپۆزسێۆنی عێراقی دژی حكومه‌تی به‌عسی روخاوبوون نه‌ ئه‌وكات و نه‌ئێستاش دانیان به‌مافی بریاردانی گه‌لی كورد له‌مافی چاره‌ی خۆنووسین نه‌ناوه‌و به‌ڵكو دژیشی ده‌وه‌ستنه‌وه‌..
به‌ڵام ئیراده‌ی گه‌لی كورد ، هه‌رگیز گه‌مارۆدان و تیرۆر‌و تۆقاندن‌و كوشتن‌و بڕین ناتوانێت چۆك به‌ئیراده‌ی گه‌لێك دابدات كه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌زێدی خۆیدا خۆڕاگربوه‌‌و به‌رگری له‌مافه‌كانی خۆیكردوه‌‌و كیمیاباران‌و ئه‌نفالیش نه‌یتوانی وه‌ چۆكی پێدابده‌ن. ده‌بێ بزانن ئه‌مڕۆ به‌په‌راوێزخستن و دروستكردنی كێشه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .
بۆیه‌، دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌لی كورد خه‌یاڵیان خاوه‌. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی نه‌ته‌وه‌یه‌كیدی به‌زه‌بری هێزو تۆقاندن مافه‌كانی زه‌وت بكات و سه‌روه‌ت وسامانی به‌تاڵان به‌رێت هه‌موو ئازادیه‌كانی پێشێل بكات، ئێستا ئیتر سه‌رده‌می گفتوگۆی دیموكراسیانه‌یه‌‌و پێویسته‌ مافه‌كانی ئه‌و گه‌له‌ سته‌مدیده‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی دانیشتن‌و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ربكرێت‌و سه‌رده‌می لوله‌ی تفه‌نگ‌و ده‌بابه‌‌و فڕۆكه‌‌و له‌سێداره‌دان وتیرۆر كۆتایی هاتوه‌ هه‌ڵویستی هه‌رلایه‌نێك یان كه‌سێك ده‌رباره‌ی مافی ره‌وای گه‌لانی ژێرده‌سته‌ له‌بریاردانی چاره‌نوسدا وه‌هاسه‌لبی بێت ناتوانن باوه‌ریان به‌ئازادیی و مافی چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لان هه‌بێت و ئه‌و مافه‌ ئه‌مڕۆ یاسبه‌ی زۆر نزیكه‌ و هه‌ر دێته‌ دی ..

Top