هوكار و ئه‌گه‌ره‌كانی شكستهێنانی ئه‌زمونی دیموكراسی له عێراق
دیموكراسی له دوو وشه‌ی یونانی دیمۆس(demos) كه به مانای خه‌ڵك و كراسیا(cratia) كه به مانای ده‌سه‌لات دێت هاتووه،تاكو سه‌ده‌ی پێنجی پێش زاینیش دا وشه‌ی دیموكراسی گورانێكی ئه‌وتووی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، دواتر دوای تێپه‌ربوونی ماوه‌یه‌ك ورده ورده وشه‌ی دیموكراسی فراوان بوو و بووه ناوێكی گشتی كه بۆ ئه‌و حكومه‌تانه‌ش به‌كارده‌هێنرا كه له‌لایه‌ن گه‌له‌وه به‌رێوه‌ده‌بران،به شێوه‌یه‌كی گشتی دیموكراسی به واتای ده‌سه‌لاتی گه‌ڵ دێت.
دیموكراسی له دژی حكومه‌تی دیكتاتوری سه‌ریهه‌لداوه،به‌لام هه‌موو لایه‌نگیرانی دیموكراسی كوك نین له‌سه‌ر چه‌مكی دیموكراسیه‌ت، هه‌ندێك ئازادی و هه‌ندێكی تریش یه‌كسانی به ئامانجی سه‌ره‌كی حكومه‌تی دیموكراسی داده‌نێن ، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توێژه‌رانی بواری زانستی سیاسه‌ت كومه‌لێك بنه‌مایان داناوه بۆ هه‌ر حكومه‌تێكی دیموكراسی كه بریتیتن له 1- ئازادی(تاك-ئاین-نه‌ته‌وه) 2- دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی 3- هه‌لبژاردن 4- ئوپوزسیون 5- فره حزبی 6- ئازادی راده‌ربرین و چاپه‌مه‌نی 7- سه‌روه‌ری گه‌ڵ 8- مافی مروف 9- دابه‌شكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌كان 10- دابه‌شكردنی سامان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه له نیوان ئه‌ندامانی كومه‌لگا، كه‌واته دیموكراسی حكومه‌تێكه كه تیایدا خه‌ڵك سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له گرنگه‌كان خاوه‌ن بریاری كوتایین،به واتایه‌كی تر دیموكراسی خۆی له خۆیدا ئامرازێكی گرنگه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانێكی باش بۆ هه‌موو دانیشتوان و زۆرترین ئازادی بۆ تاك و دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو دانیشتوان و گه‌شه‌كردنی توانستی تاكه‌كان.
له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه ژماره‌ی ولاته دیموكراسیه‌كان له جیهاندا به‌رزبووه،ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه تاكو سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان ژماره‌ی ده‌وله‌تانی دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادی كردووه و گه‌یشتووته(120)ده‌وله‌ت، بویه دیموكراسی به سه‌ركه‌وتوترین هزری سیاسی داده‌نرێت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا،به‌لام به‌پێی موئه‌شه‌ره‌كانی جیهانی بۆ ده‌وله‌تانی دیموكراسی سالی 2020 له كوی(167)ده‌وله‌ت(75)ده‌وله‌ت به دیموكراسی ناوده‌برێن كه ده‌كاته(44.9%)،عێراقیش وه‌ك ده‌وله‌ت پله‌ی(118)ی وه‌رگرتووه، هه‌لبه‌ته له ئێستادا چه‌ندین زانا و توێژه‌ری سیاسی باسی پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن كه "لاری دایموند" یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و توێژه‌رانه كه باسی پاشه‌كشه‌ی دیموكراسی ده‌كات،ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان باسی قوناغی پوست دیموكراسی ده‌كه‌ن كه دیارترینیان پرۆفیسوری ئه‌مریكی"كۆلن كرۆشه"كه به داهێنه‌ر و بونیاتنه‌ری چه‌مكی پوست دیموكراسی داده‌نرێت، به‌داخه‌وه دیموكراسی هه‌م وه‌ك چه‌مك و هه‌م وه‌ك هزر و سیسته‌می سیاسی گوڕ و تینی پێشووی له ده‌ستداوه كه توێژه‌رانی بواری زانستی سیاسه‌ت بۆ دوو هوكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌رێنه‌وه كه بریتین له: قه‌یرانی دارایی سالی 2008 و هه‌لكشانی چین، كه‌واته له ئێستادا دیموكراسی له ته‌نگه‌ژه و پاشه‌كشێ دایه و كومه‌لێك كوسپ و ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م دایه، وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا دیموكراسیه‌ت له ته‌نگه‌ژه و پاشه‌كشه‌دایه كه ئه‌مه‌ش بۆ كومه‌لێك هوكار و ئه‌گه‌ر ده‌گه‌رێنه‌وه له‌وه‌ی دیموكراسی تووشی ئه‌م بارودوخه ناهه‌مواره ببێته‌وه،كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین بیرمه‌ند و توێژه‌رانی بواری زانستی سیاسه‌ت كومه‌لێك هه‌لومه‌رجیان داناوه بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی كه دیارترینیان" بونی پوراساد"ه گه‌یشتووته ئه‌و ئه‌نجامه كه(هێشتا هیچ ولاتێ نه‌گه‌یشتوته چه‌مكی كامڵ و قولی دیموكراسی و دیموكراسی هێشتا وه‌كو ئامانجێك ماوه‌ته‌وه و نه‌ك ئه‌وه‌ی بووبێته شتێكی راسته‌قینه)،كه‌واته لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه هه‌لومه‌رجه‌كانی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت چین؟بێگومان وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا چه‌ندین بیرمه‌ند و توێژه‌رانی بواری زانستی سیاسه‌ت كومه‌لێك هه‌لومه‌رجیان ده‌ستنیشانكردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت له هه‌ر وه‌لاتێكدا كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئاماژه‌مان پێداوه:
1- نه‌بوونی میلیتاریزم:دیموكراسی وه‌ك سیسته‌می سیاسی به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی دیكتاتور قبول ناكات، له هه‌ر ولاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی زۆردار بوونی هه‌بێت ئه‌وا دیموكراسیه‌ت به ته‌واوی ناتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ناتوانێت سه‌ركه‌وتوبێت، بویه میلیتاریزم به یه‌كێك له كوسپه‌كانی به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی داده‌نرێت.
2- نه‌هێشتنی نادادپه‌روه‌ری له ساماندا:له هه‌ر ولاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك هه‌ژار بن و ژماره‌یه‌كی كه‌میش ده‌وله‌مه‌ند بن ئه‌وا دام و ده‌زگاكانی دیموكراسی ناتوانن به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، كه‌واته دابه‌شكردنی سامان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه بنه‌مای سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ته له‌هه‌ر ولاتێكدا.
3- یه‌كسانی كومه‌لایه‌تی: یه‌كسانی كومه‌لایه‌تی هه‌لومه‌رجێكی له‌بار ده‌ره‌خسێنێت بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت له هه‌ر ولاتێكدا، جیاوازی چینایه‌تی و ئاین و نه‌ته‌وه هوكاری سه‌ره‌كین بۆ شكست هێنانی ئه‌زمونی دیموكراسی له هه‌ر كومه‌لگایه‌كدا، كه‌واته بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت پێویسته به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ته‌ماشای گشت چین و توێژه‌كانی كومه‌لگا بكرێت، به‌واتایه‌كی تر پێویسته مافی گشت چین و توێژه‌كانی كومه‌لگا گره‌نتی بكرێت و بپارێزرێن به بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی ئاین ونه‌ته‌وه.
4- فێركردنی به‌هاكانی دیموكراسی و فێركاری دروست: دیموكراسی وه‌ك چه‌مك و هزر باوه‌ری به‌چه‌ند به‌هایه‌كی به‌رزی وه‌كو مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه، بویه پێویسته خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌م به‌هایه‌نه په‌روه‌رده بكرێن و فێری به‌هاكانی دیموكراسی ببن و رێز له مافی مرۆڤ و ئازادی بیر‌و و بوچوون بگڕن، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت پێویستی به نه‌مانی نه‌زانینی هه‌یه، هه‌ربویه پێویسته خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروستانه فێربكرێن، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه نه‌زانین به كوسپی سه‌ره‌كی به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت داده‌نرێت.
5- ئازادی چاپه‌مه‌نی و هوشیاری هاولاتییان: ئازادی چاپه‌مه‌نی و هوشیاری هاولاتیان به ئه‌گه‌رێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت داده‌نرێت، چونكه ئازادی چاپه‌مه‌نی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار ده‌ره‌خسێنێت بۆ گه‌یشتنی خه‌ڵك به زانیاری راست و دروست سه‌باره‌ت به پرسه ناوخویی و ده‌ره‌كیه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت پێویسته هاولاتیان به ئاگا و هوشیار بن و به‌شداری له كاری گشتیدا بكه‌ن، به‌جۆرێك پێویسته هاولاتییان به ئاگا و هوشیاربن هه‌ر كاتێ حكومه‌ت كارێكی نادروست بكات ره‌خنه‌ی لێ بگرن و داوای مافی بنه‌ره‌تی خۆیان بكه‌ن.
6- به‌رێوه‌بردنی دروست: هه‌لبه‌ته به‌رێوه‌بردنی دروست یه‌كێكه له پێویستیه گرنگه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی له هه‌ر كومه‌لگایه‌كدا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رێوه‌بردنه دروست نه‌بێت، ئه‌وا له‌م كاته‌دا زۆر ئه‌سته‌مه خه‌ڵك پشتیوانی له دیموكراسیه‌ت بكات، به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر دیموكراسی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌لی و به‌رێوه‌بردنی خراپ‌دا تێكه‌ل بوو ئه‌وا خه‌ڵك باوه‌ر و متمانه‌ی پێ نامینێت، بویه به‌رێوه‌بردنی خراپ به یه‌كێك له كوسپه‌كانی به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت داده‌نرێت.
7- گروپی به‌رهه‌لستكار: بوونی گروپی به‌رهه‌لستكار یه‌كێكه له بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی له‌هه‌ر كومه‌لگایه‌كدا، ئه‌گه‌ر گروپی به‌رهه‌لستكار چاو‌دێر نه‌بێت به‌سه‌ر كاروباره‌كانی حكومه‌ت،ئه‌وا حكومه‌ت ده‌سه‌لاته‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ به‌كارده‌هێنرێت، هه‌ربویه بوونی گروپی به‌رهه‌لستكار به ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی داده‌نرێت.
8- به‌رنامه‌رێژی بۆ خوشگوزه‌رانی: ئامانجی ده‌وله‌تی خۆشگوزه‌ران فه‌راهه‌مكردنی به‌رزترین راده‌ی پێشكه‌وتن و خوشی تاكه، كه‌واته پێویسته حكومه‌ت خاوه‌ن به‌رنامه‌یه‌كی نیشتیمانی بیت بۆ هێنانه‌دی خۆشگوزه‌رانی بۆ گشت ئه‌ندامانی كومه‌لگا، بویه ده‌سته‌به‌ركردنی خوشگوزه‌رانی بۆ گشت ئه‌ندامانی كومه‌لگا به ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی داده‌نرێت.
9- ده‌ستێوه‌رنه‌دانی سوپا له كاروباری سیاسی و ئاكاری به‌رز و رێككه‌وتن له‌سه‌ر مه‌سه‌له بنچینه‌ییه‌كان و ئوتونومی و خاوه‌نداریه‌تی تایبه‌تی به ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی داده‌نرێت له هه‌ر كومه‌لگایه‌كدا.
له‌دوای خسته‌رووی هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی ده‌توانین شیكردنه‌وه و شرۆڤه بۆ ئه‌زمونی دیموكراسی عێراق بكه‌ین و هوكار و ئه‌گه‌ره‌كانی شكست هێنانی ئه‌زمونی دیموكراسی له عێراق بخه‌ینه‌روو،
له‌دوای 2003 پروسه‌یه‌كی نوێ سیاسی له عێراق ده‌ستی پێكرد كه خوی ده‌بینیه‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و دیموكراتیزه‌كرنی عێراق،به‌لام به‌داخه‌وه سه‌ره‌رای ئه‌نجامدانی چه‌ندین هه‌لبژاردنی گشتی و پێكهێنانی چه‌ندین حكومه‌ت تاكو ئێستا كومه‌لگای عێراقی نه‌یتوانیوه سیمایه‌كی دیموكراسی به‌خویه‌وه ببێنێت،چونكه له عێراقدا زیاتر ته‌ركیز ده‌كرێته سه‌ر هه‌لبژاردن، له‌كاتێكدا ته‌نیا ئه‌نجامدانی هه‌لبژارن هوكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیه‌ت نیه،به‌لكو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی پێویسته جه‌خت بكرێته سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری دیموكراسی وه‌ك رێزگرتن له مافی مروف و ئازادی راده‌ربرین و دابه‌شكردنی سامان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستێوه‌رنه‌دانی سوپا له كاروباری سیاسی و بوونی گروپی به‌رهه‌لستكار و هوشیاری هاولاتیان و خوشگوزه‌رانی و به‌رێوه‌بردنی دروست و فێركردن.
له‌دوای 2003 ئاستی خزمه‌تگوزاری وه‌ك پێویست بوونی نیه و رێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و نه‌خوێنده‌واری رۆژ له دوای رۆژ له هه‌لكشاندایه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كان له عێراق زیاتر له(11)ملیون كه‌س له ژێر هێلی هه‌ژاریدا ده‌ژین و (10)ملیون مندالیش له خوێندن به هوكاری جورا و جور دوورخراونه‌ته‌وه،له رووی هه‌ژاریه‌وه ژماره‌ی هه‌ژاره‌كان له هه‌لكشاندایه، له پێش كورونا نزیكه‌ی(10)ملیون كه‌س له ژێر هێلی هه‌ژاری بوونه،به‌لام له دوای په‌یدابوونی كورونا ژماره‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌رزبوته‌وه بۆ یازده ملیون و چوارسه‌د هه‌زار كه‌س كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی یه‌كجار به‌رزه له ئاست ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق،ته‌نانه‌ت به‌پێی دوایین راپورتی به‌رنامه‌ی خوراكی جیهانی رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق(31%) و بێكاریش(40%)ه، هه‌روه‌ها جیاكاری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و نه‌بوونی گروپی به‌رهه‌لستكار و به‌رێوه‌بردنی خراپ و فه‌راهه‌م نه‌كردنی خوشگوزه‌رانی و نه‌بوونی هوشیاری هاولاتیان و نه‌بوونی ئازادی راده‌ربرین و گه‌نده‌لی و دابه‌شنه‌كردنی سامان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و ناسه‌قامگیری سیاسی و ململانێی سیاسی ناته‌ندروست و ململانێی تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستێوه‌ردانی سوپا له كاروباری سیاسی‌دا هوكار و ئه‌گه‌ری سه‌ره‌كین له شكست هێنانی ئه‌زمونی دیموكراسی له‌عێراقدا،بویه له كوتاییدا ده‌توانین بلێن ته‌نیا ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن له عێراق به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به ولاتێكی دیموكراسی ناوببه‌ین، به‌ڵكو پێویسته جه‌خت بكرێته سه‌ر خه‌سله‌ت و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری دیموكراسی كه ئه‌وان به ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌زمونی دیموكراسی داده‌نرێن،هه‌ربویه زیاتر جه‌خت كردنه سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردن و پشتگوێخستنی خه‌سله‌ته‌كانی تری دیموكراسی ئه‌وا ئه‌زمونی دیموكراسی له عێراق به‌ره‌و شكستهێنان ده‌روات، هه‌ربویه له مه‌ودوا پێویسته جه‌خت بكرێته سه‌ر خه‌سله‌ته‌كانی تری دیموكراسی وه‌ك پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین و یه‌كسانی كومه‌لایه‌تی و دابه‌شكردنی سامان به دادپه‌وه‌رانه و ده‌سته‌به‌ركردنی خوشگوزه‌رانی و سه‌قامگیری سیاسی و ململانێ ته‌ندروست و په‌روه‌رده و فێربوون و به‌رێوه‌بردنی دروست ............هتد.