رووداوەكانی هاتوچۆ هۆكاری سەرەكی مردنی مرۆڤەكانن

رووداوەكانی هاتوچۆ هۆكاری سەرەكی مردنی مرۆڤەكانن

تادێت رووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ لە هەڵكشاندایە لە ئەنجامی نەبوونی هۆشیاری تاك لەسەر بواری هاتوچۆ بە گشتیظ
لە سەردەمی ئەمڕۆدا لە بەرەی سێ جەنگداین كە ئەویش جەنگی بەرەنگاربوونەوەی فایرۆسی كۆرۆنایە وە جەنگی دەروونی هاووڵاتیان وە جەنگی بەردەوامی شەقامەكانە ئەوەی بە فایرۆسی كۆرۆنا نەمرێ لە جەنگی شەقام و رێگاكان رزگاریان نابێت و دەمرن بۆیە دەبێت بەردەوام لە بەرگری و خۆپارێزدا بین.
ئێستا شەقام و رێگاكانی كوردستان لە ئەنجامی زۆری رووداوەكانی هاتوچۆدا بووەتە گۆڕەپانی جەنگ بۆ لەناوچوونی مرۆڤەكان چ بە مردن یاخود برینداربوون بە زۆریشی زیاتر لە كەسێ یاخور خێزانی بە گشتی تیا دەچن، وە لە ئەنجامی زۆری رووداوەكاندا هەڕەشەن بۆ سەر گیانی هەر تاكێك لەم كۆمەڵگایە بەبێ جیاوازی و زۆربەی ئازیزانی وڵات بەرەو مەرگ دەبات.
زیادبوونی هۆكاری رووداوەكانی هاتوچۆ لەم دوایەدا زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ پەبەندنەبوونی شوفێران بە یاساو رێنمایەگانی هاتوچۆ بەتایبەت لە چینی گەنجان، وە زۆربەشی حاڵەتی دەروونی هۆكاری زۆری مردنن لە تەمەنی گەنجاندا بەتایبەت ئەوانەی تەمەنیان لە مابەینی (16 بۆ 29) ساڵدان كە زۆری رووداوەكانی هاتوچۆ پێك دەهێنی هەر لەم تەمەنەشا زۆربەیان دەمرن.
رۆژانە لە جیهاندا زیاتر لە (3) سێ هەزار گەنج دەمرن بە رووداوەكانی هاتوچۆ كە ئەمانەش یا شوفێرین یا پیادەڕۆ یاخود پاسیكل یا ماتۆر بەكاردەهێنی.
زۆربەی رووداوەكانی هاتوچۆ لە كوردستاندا دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی لێخۆڕین، بزانین هۆكارەكانی خێرایی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل بۆچییە؟
1- كەمی كات. 2- تاخیر بوون لە دەوام. 3- تاخیر بوون لە مەوعید. 4- منافەسەكردن لەگەڵ شوفێرانی دی. 5- كاتی فریاكەوتنی خێرا. 6- سەركێشی كردن. 7- بڕوا زۆر بە خۆبوون. 8- مەشغول بوون بە مۆبایل لە كاتی شوفێركردن چ بە قسەكردن یا پەیوەندی كردن بە ناردنی نامە یا گرتنی سێڵفی یە گەڕان بە دوای ژمارەدا. 9- خواردنی یا بەكارهێنانی مادی كحولی و یا مخدرات.
ئەمانەش كاریگەری خێرای وە زەرەر و زیانی زۆر دەبێت وەك:
- بێ ئاگابوون و كۆنتڕۆڵ نەكردن
- زیاتر كاتی دەوێت بۆ وەستاندنی ئۆتۆمبێل
- كاریگەری لەسەر سەلامەتی تاك و كۆ هەیە
- چەند خێرایی زیاد بێت هێندەی دی رێژەی برینداربوون و مردن زیاتر و مەترسی تر دەبێت.
بۆیە بە داخەوە ساڵانە لە هەرێمی كوردستاندا نزیكەی (1000) هەزار كەس بە رووداوەكانی هاتوچۆ دەمرن كە ئەمەشی بۆ هەرێمێكی زیاتر لە (5) ملیۆن كەسی زۆرە، واتا بۆ هەر (یەك ملیۆن كەس) (200) كەسی بە روودای هاتوچۆ دەمرێ بە جیاوازی هەندێ وڵاتان بۆ نموونە وڵاتی بەریتانیا بۆ هەر (یەك ملیۆن كەسێ) ساڵانە (25) كەسێ دەمرێت لە وڵاتی سوید بۆ هەر (یەك ملیۆن كەس) ساڵانە (20) كەسێ دەمرێت ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێ كەوا رێژەی مردن لەلای ئێمە زۆرترە پار ساڵ لە (2020) كە بە هۆی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆناوە جوڵانی ئۆتۆمبێل زۆر كەم بووە بەڵام لە ئەنجامدا بێ رووداو مردن نەبوو، كە دەبوایە زۆر كەم هاوڵاتیان بە رووداوی هاتوچۆ بمردایە كە كۆی رووداوەكان زیاتر لە (3000) هەزار رووداو بوو بەگشتی لە كوردستاندا كە زۆرترین رووداوەكان لە سنووری سلێمانی بوو و دووەمین لە هەولێر و بە خاڵی سێیەم دهۆك بوو.
كۆی سەرپێچییەكانی هەمان ساڵ (1.4000.000) یەك ملیۆن چوار سەد هەزار سەرپێچی تۆمار كراوە، كە ئەو ساڵەشی بە كەمترین رووداو سەرپێچی لە چاو ساڵانی رابردوو تۆمار كراوە.
بۆیە بە تێكڕا سێ لایەن هۆكاری سەرەكی دروستبوونی رووداوی هاتوچۆن
1- لایەنی مرۆیی: وەك (شوفێر و سەرنشینی و پیادەڕۆ)
2- لایەنی چەقیو وەك (رێگا)
3- لایەنی گۆڕانكاری وەك (كەش و هەوا و رۆژ و شەو)
لەگەڵ ئەمانەشدا بە گشتی هۆكاری زۆری رووداوە
1- خێرایی زۆر
2- بە جێنەهێشتنی بەینی ئۆتۆمبێل خۆت و پێشەوە
3- ئەوانی بڕیاری گونجاو لە كاتی پێویستی بەهەڵادانی بئیار
4- پابەندنەبوون بە هێڵی شەقامەكان
5- لێدانی لە گلۆپی سووری ترافیك
6- بێ ئاگای و بە مسەكی لە شوفێركردن
7- نەبوونی رۆشنبیری هاتوچۆ لای تاكی كۆمەڵگا
8- پابەندنەبوون بە یاسای و رێنماكانی هاتوچۆ
9- خراپی رێگاكان
10- بەكارهێنانی دەرمانی هێور كەرەوە
11- لێخۆڕینی ئۆتۆمبێل بەسەرخۆشی
12- بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەكان
13- قسەكردنی زۆر شەڕكردن لە كاتی شوفێری كردندا
14- قسەكردن بە مۆبایل
15- هیلاكی و ماندبوون
16- خواردن و خواردنەوە لەكاتی شوفێری كردن
17- جگەرەكێشانی لەكاتی شوفێریكردن
18- نووسینی نامە
19- خوێندنەوەی رۆژنامە یا گۆڤار
20- رێزنەگرتن لە هێماكانی هاتوچۆ
21- لێخۆڕینی بەپێچەوانەی رێرەوە
پێشنیار بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ لە كوردستاندا
1- زۆرترین بڵاوكراوەی هۆشیاری لە رێگاكانی راگەیاندنەوە هەر یەك لە رێگای (بیسەرو خوێنەرو بینەردا) یاخود لە رێگای كۆڕو سیمینار بە گشتی.
2- بابەتی هاتوچۆی بخرێتە بواری خوێندنەوە بەتایبەت بۆ منداڵان.
3- كردنەوەی خولی تایبەت بۆ شوفێران.
4- پەرەدان بۆ نووسینگەكانی فێربوونی شوفێری.
5- گرنگ دان بە لێكۆڵینەوەی زانستیەكان بە بەردەوامی لەسەر هۆكاری دروست بوونی رووداوەكانی هاتوچۆ.
6- بە دوو سایدكردنی هەموو رێگاكانی دەرەوە.
7- هەمواركردنەوەی یاسای ژمارە 86.
8- كەمكردنەوەی رێژەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل.
9- بەكەلتوركردنی یاسایكانی هاتوچۆ.
10- یەكخستنی سیستەمی هاتوچۆ لە كوردستاندا بەتایبەتی لە دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری.
11- هەڵمەتێكی هوشیاری هاتوچۆ لەسەرتاسەی كوردستاندا.
12- سەپاندنی سزا بەبێ جیاوازی.
13- زیادكردنی كامیرەی چاودێری لەشەقام و رێگاكانی دەرەوە.
14- بەستنەوەی شارو شاۆژكەكانی بە پاص و میترو قیتار.
15- پەرەدان بە گواستنەوەی گشتی.
*********
• سەرۆكی رێكخراوی رۆشنبیری بۆ سەلامەتی رێگاوبانی كوردستان

Top