مەسروور بارزانیی شۆڕشێكی چاكسازی،ئابووری و ئیداریی كوردستانی بەهێزتر..
لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، گەلی كورد لەم بەشەی كوردستان سەرەرایی هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكانی بەردەمی توانیوێتی قەوارەی خۆی ئیدارەی بكات و بەهەموو وڵاتانی ناوچەكەو جیهانیش ئەو راستییە بڵێت كە گەلی كوردیش دەتوانێت حكومرانی خۆی بكات . بەڵام ئەوەی جێگەی هەڵوستەكردنە ئەوەیە، ئەمرۆ زۆرێك لە شێوازەكانی بەرێوەبردن گۆرانكارییان بە سەر هاتووە چ لەبواری خوێندن، پەروەردە ، تەندروستی و خزمەتگوزارییەكانی تر كە پێوستیان بە پێداچوونەوە و گۆرانكاریی هەیە لە پێناو زیاتر ئاسانكاری و خزمەتگوزاری زیاتر لە خەڵكی كوردستان، بۆیە، گرنگە لە پێناو زیاتر پێشخستنی كارو هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم پشتیوانیی رێزدار مەسروور بارزانیی وكابینەی كەی بین .
نزیكەی دوو ساڵە و هەر لە سەڕەتای دەستبەكاربوونی رێزدار مەسروور بارزانیی سەرۆكی حكومەتی كوردستان و كابینەی نۆیەم ، بەڕاشكاوانە ڕایگەیاند كە حكومەتی كوردستان تەنها پەیوەست نییە بە حزب ولایەنێكەوە بەڵكو حكومەتی هەموو كوردستانییانە بە بێ جیاوازیی ، ئەو دەرخەری نییەت و خەسڵەتیی كەسایەتیی نیشتیمانپەوەری وكوردپەوەری و دڵسۆزی جەنابیانە بۆ ئایندەی كوردستانی بەهێز تا هەمووان هاوكار وپشتیوانیی بین لە پێشخستن و دەستنیشانكردنی خاڵە لاوازەكان و كەموكورتییەكان تا هاوچەشنی وڵاتانی پێشكەوتوو زیاتر بەرەو گەشەسەندن هەنگاو بێنین .
ئەگەر بیرمان نەچوو بێت ، هەموو كوردستانیان بە بێ جیاوازی خوازیاری چاكسازی وپاكسازیی راستەقینە بوون لە هەموو ئۆرگانەكانی حكومەت بە بێ جیاوازی ، هەروەها خزمەتگوزاری لە گشت بوارەكانیی دیكەدا، كە لە رٍاستیدا بینیمان كابینەی نۆیەم ، بە بەرنامەیەكی تێرو تەسەڵ و گشتگیر ئەو هەنگاوە ستراتیژییەشی سەرەرایی هەموو قەیرانەكان و كۆسپەكانی بەردەمی بە پراكتیك یا كردەوە كردە بواری جێبەجێكردنەوە .
بۆیە، ئێستا دڵسۆزو خەمخۆرییەكی ئەو كوردستانییە هەیە ، كە بە هەموو توانایەكەوە لە هەوڵی چاكسازی و رێكخستنی گشت دامەزراوە حكومیی ونیشتیماییەكانە لە نێو هەرێمی كوردستاندا ، بە پلان و بەرنامەی ژیرانە هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەروات ، بەتایبەت لە بارودۆخی ئێستا ئابووری و سیاسی و پەیوەندییەكانمان لەگەڵ بەغدا و دەخوازێت هەموو هێزولایەنە كوردستانییەكان چ ئەوانەی بەشداری پرۆسەی حكومڕانی و چ لە دەرەوەی حكومڕانی پشتیوانیی ئەو هەنگاوە پیرۆزە بن كە لە دواییدا لە بەرژوەندی هەموو كوردە و دامەزراوەكانە .
دەمهەوێت ، ئەو راسیتیە بڵێم ، كە هیچ گەل و نەتەوەیەك و سیستەمێكی حكومرانیی لەم جیهانە بوونی نییە، كە بە قۆناغی شەڕ و ناكۆكیی قۆڵ و ئینجا قورَخكاری و گەندەڵكاری گوزەری نەكردبێت ، یانیش تووشی قەیرانی گەورەی دارایی و ئابووری نەبووبێتەوە ، بەڵام لە دواتر بە ئیرادەیەكی بەهێزو پۆڵایین و كۆڵنەدان و بە پلان و بەرنامەیەكی ژیرانە و پشتیوانیی گەل و هێزە نیشتیمانپەوەرەكانی توانییۆتی بە سەر كۆسپ و تەگەرەكاندا زاڵ بێت
بۆ ئێمەی گەلی كوردیش كە سێ دەیەی ، حكومرانی دەكەین ، هەڵبەت بە كێشە و گرفت و ئاریشە نەبووینە، تابە ئەمرۆ ، بەڵام ئەوەی جێگەی ئومێد بەخشییە ، ئەوەیە هەمیشە ئیرادە وئومێدی چاكساز و پاكسازی و دەربازبوون لە كێشەكان بەرەو ئاسۆیەكی روونتر هەبووە، بەتایبەت لە قۆناغی ئێستەدا كە هەرێمی كوردستان و كابینەی نۆیەم لە دەستێكی ئەمین و كەسایەتییەكی بەهێزی وەك رێزدار مەسروور بارزانییە و گشت هەنگاوەكانی بە ئاڕاستەی چاكسازییە لە گشت بوارەكانی وڵاتدا ، بەتایبەت لە بواری ئیدارەی ، دارایی و سەربازییدا ، ئاماژەیەكی روونن بە ئاراستەی سەركەوتن و گەشەسەندنی وڵات.
بەتایبەت ئەگەر ئاماژە بە ، گرنگیدان بە باری ئابووری و گوزەرانی خەڵك و چاكسازی لەبواری برینی مووچەی نایاسایی و ئینجا خزمەتگوزاری لە گشت سێكتەرەكان پەروەردە ، تەندروست و خزمەتگوزاری و پێشەسازی بكەین ، ئەوا بزاڤێكی گەورە و بەرچاو دەستی پێكردووە و كە بووەتە هیوایەكی مەزن لە نێو هەموو خەڵكی كوردستان ، هەموو ئەو هەنگاوانەش بۆ باوەری پتەویی سەرۆكی حكومەتی كوردستان بۆ خزمەتكردن بە گەل و نیشتمان و چاكسازی بە كردەوە نەك دروشم دەگەرێـتەوە .لەلایەكی ترەوە، هەنگاوەكانی شۆڕشی مەسروور بارزانیی لە بواری خزمەتگوزاری ،چاكسازی و پیشەسازی و ئابووری، لەگەڵ ئەو ئیرادە بەهێزەی كە جەنابیان هەیە، دەخوازێت ، هەموو هێزولایەنە كوردستانییەكان بە كردەوە پشتیوانیی بین ، بەتایبەت كە كۆمەڵكەی نێودەوڵەتیی زۆر بەرێز و پێزانینەوە دەروانێتە ئەو هەنگاو كردەییانە و چەندین جار پشتیوانیی خۆیان بۆ كوردستانێكی بەهێزتر و یەكریزی و تەبایی كوردستان دەربڕییووە . بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە كە هەموومان پشتیوانیی ئەو هەنگاوە راستەقینەی رێزدار مەسروور بارزانیی بین كە شۆڕشێكی گەورەی لە بواری چاكسازی و پێشكەوتنی كوردستان لە گشت سێكتەرەكاندا هاویشتووە ..