كابینەی سەركەوتوو

كابینەی سەركەوتوو

لەگەڵ دەست بەكاربونی كابینەی نۆیەم لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٩ كارو بەرنامەی ئەم كابینەیەش كۆمەڵێك بەڵێنی لەخۆ دەگرت،گەر بەراوردێك بكەین لەگەڵ بەڵێنەكان بەماوویەكی كورت زۆرترین بەڵێن جێ بەجێ كراوە.
چاكسازی گرینگترین كار بوو دەست پێكرا ھەنگاوێكی باشی بڕیوە تاكو ئیستا سەرەڕای تۆمەت دروست كردن و بەربەست دروست كردن ھەر لە سەرەتاوە،
ھاتنی نەخۆشێكی جیھانی ناسراو بە كۆڕۆنا و ڕووبەڕوو بونەوەی بەشێوازێكی تەندروست،
وە ئەم چاكسازیە لە ھەموو بوارێك گەیشتە ئاستێكی باڵا گرینگترینیان كەم كردنەوەی خەرجی و زیاد كردنی داھات، پەیڕەو كردنی سیستەمی خۆ گونجاندن لە مووچە بۆ بەردەوامی دابین كردن مووچە لە ھەموو مانگێك و بەردەوام بوون لە گشت كار وجێ بەجێ كردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدان كردنەوە و دەست پێ كردنی كاری وەبەرھێنان و كار ئاسانی بۆ كۆمپانیا خۆماڵیەكان
بۆ جێگرەوی كۆمپانیا بیانیەكان
وەھەروەھا ڕایی كردنی كاروباری ھاولاتیان لە گشت وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكان كەمكردنەوەی ڕۆتینات تا ئاستێكی بنبڕكراو
گرینگی زیاتر بۆ باش كردنی كارەبا و ئاو سەرەڕای ووشكە ساڵی
برەودان بە كەرتی كشتوكاڵی و بەرھەم ھێنانی بەرووبومی خۆماڵی و گرینگی بە پیشەسازی و دروستكردنی كارگەی نیوەخۆی بۆ كار ئاسانی بەبواری پیشەگەری و فەراھەم كردنی دەستی كار لە شارو شارۆچكەكان
كاری لە پێشینەی ئەم كابینەیە باش كردنی بارگوزەرانی ھاولاتیان بوو ئەمەش بەرچاو ڕوونی لە ھاولاتیان دا دیارە كە بەویژدانەوە بڕیار بدەن لە تەمەنی دوو ساڵەی كابینەی نۆیەم سەرەڕای كاركردن بۆ نوسینەوەی دەستورێكی نیشتیمانی كە ھەموو فرەنەتەوە و فرەئاینێك و فرەڕەنگێك بێ لە بواری یاسا كار بە پیرۆزیەكانی كلتورو فەرھەنگێك و داب و نەریتیە ڕەسەنەكانی گشت نەتەوەیەك بێ كە لە ھەرێمی كوردستان نیشتەجێنە بەمەش ئارامی و ئاسایشی ھەرێم تۆكمەتر دەكات و دەتوانی سنورێك دابنێت بۆ نەھێشتنی گەندەلی و قـوڕخ كاری و بەقاچاغ بردن
وە ئەم ناسەقامگیریەی لەھەندێك شارو شاروچكەیانەی ھەیە
بەمەش ھەموو ھاولاتیەك مافی پارێزراو دەبێ لە چوارچێوەی دەستوری ھەرێمی كوردستان لە سایەی بەڕێز سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕێزدار كاك مسرور بارزنی

Top