پرسی كورد ،تەنها خاك ونەتەوەیە..
ئاستەمە بتوانرێت نكوڵی لەو ڕاستییە بكرێت كە پرس و دۆزی كورد تا بە ئەمرٍۆ بە سەختترین و ئاڵۆزترین پرس سیاسی لە جیهان هەژمار دەكرێت ؛ چونكە ئەو پرسە بە بەتەواوی بە هاوكێشە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەكانەوە گرێدراوە. جێگەی داخە كە ، ئەم پرسە سەرەڕای ئاڵۆزییەكانی، تا بە ئەمڕۆ بە گرنگییەوە كاری لە سەر نەكراوە .بەتایبەت لە سەر ئاستی نەتەوەییش هەوڵی رژ دی بۆ نەدراوە ، بەتایبەت كە روون و ئاشكرایە، ناوكە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەردەم گۆڕانكاریەكی گەورەدایە. بۆیە، پێوستە زۆر ژیرانە وهوشیارانە مامەڵە بكەین ، ناكرێت وەك رابردوویی ئەو گۆڕانكارییانەی سەدەی بیستەم، خەمێكی بێسنووری بۆ كوردستان دروست كرد؛ تاوەكوو ئێستا، ئێمە لە ئازاری برینەكانی ئەو سەردەمە دەناڵێنین و رووبەرووی دەیان كۆسپ و ئاستەنگ بووینەوە .
دابەشكردنی خاك ونەتەوەیی كورد لە سەر بنەمای بەرژوەندیی زڵهێزان لە دوای شەڕی جیهانی یەكەم لە پێناو دانانی نەخشەیەكی نوێی بۆ ناوچەكە ، دروستكردنی چەند دەوڵەتێكی نەتەویی لە رۆژهەڵاتیی ناوەڕاست وایكرد كە گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن مێژوو و شوناسی تایبەتی خۆی لە هەموو مافەرەواكانی نەك هەر بێ بەشكرا ، بەڵكو خاك و نەتەوەكەی لەت و لەت كرا بە سەر سەر سێ نەتەوەیی عەرەب و تورك و فارس ، بە شێوەیەك نەتەوەی كورد هیچ كات نەتوانێت ببێتەخاوەن سەڕەوەری خۆی .
دوای ئەو پرۆسەیەش، وڵاتانی داگیركەری كوردستان ، بە هەموو توانایەك و چەكی بەردەستیان هەوڵیان دا ، هەوڵی سڕینەوە و بچووكردنەوەی مۆڕكی نەتەوایەتیی گەلی كوردستانیاندا و بە شێوەیەك هەر چی كاری دڕندانە و قێزەوەن و ستەمكارییان دژ بەو نەتەوە ڕەسەنەكەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش خۆی لە بەرانبەر هەموو ئەو تاوانكارییانە بێ هەوڵوێست و كوێر و كەڕ نیشاندا .
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر ئەم پارچە بە زۆر لێكنراوە بە عێراق و سەدساڵی رابردوویی مامەڵەی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق شۆڕشەكانی كورد و بەعەرەبكردن و كیمیاباران و ئەنفالیان لە بیر نییە، هەر ئێستایش ئەو دەستكەوتە سنووردارەی كوردستان بە زێدەڕۆیی دەزانن. بەڵام بە باوەری ئەو، هیی ئەوان زێدەرۆییە، چونكە ئینگلیز بۆی جیا كردوونەتەوە و هەر خاكە و بە وڵاتێكی داوە. هەر بۆیەیش ئەوەی ئەوان بە زێدەڕۆیی دەزانن، كورد بە مافی سەرەتایی خۆی دەزانێ و هەموو ئەوانەیش لە جاڕنامەی مافی مرۆڤدا هاتوون، ئەوەی ئەوان پێی دەڵێن زێدەڕۆیی، لە وڵاتاندا بە خۆپێشاندانێك پێیان دەدەن.
ئەوەی لە ئێستای شێوازی مامەڵەكردنی داگیركەرانی كوردستان و بەتایبەت دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق دەبینرێت ، مامەڵەكردنێكی زۆر شۆڤێنزمانە، مەزهەبگەراییانە و رەگەز پەرستانەیە ، كە بەداخەوە دوای سەدەیەك زوڵم و ستەمكاریی بەرانبەر بە نەتەوەیی كورد و زێهنیەتی زیندەبەچاڵكردن ، خەنكاندن بە مەترسیدارترین غازی كیمیایی، تیرۆر، وێرانكاری و گەمارۆدان و برسیكردن تا بە ئەمرۆش هیچ گۆرانكارییەك بە سەر مێشكی ئەو دوژمن و داگیركەرانە نەك نەهاتووە بەڵكو خراپتر لە جاران مامەڵە لەگەڵ دۆزی كورد وەك گەلێكی خاوەن ماف دەكرێت .
نەك تەنها شێوازی مامەڵەكردنی ، شۆڤێنیانەی مەزهەبی و عەرەبی لە عێراق بەڵكو لە بەشەكانی تری كوردستانیش بە هەمان شێوە تا ئێستاش هەوڵی قڕكردن و سڕینەوەی شوناس و ڕەسەنایەتیی نەتەوەكەمان دەدرێت . ئەو جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە، كە هیچ كام لەم دەسەڵاتدارە مڵهۆر و خۆپەرستانە تا ئێستا پەند وانەیان لە مێژوویی رابردوویان وەرنەگرتووە بەوەی كە هەر دەبێ ئەو نیشتیمان و گەلە لە سەر خاكی خۆی سەربەست و ئازاد بێت و خاوەنی ئیرادەی خۆی بێت و دەبێ ئەو ڕاستییەش بزانن كە هەموو پیلان و هەنگاوەكانی رابردوویان بۆ پەرتەوازەیی و گۆڕینی ڕەسەنایەتیی نەتەوەیی كورد شكستی هێناوە و ئەگەر چی تا بە ئەمرۆ زۆر بێ شەڕمانە بەردوامن لەسەر دروستكردنی ناكۆكیی و شەرٍانگێزی تا رێگە لە دۆزی ڕەوایی گەلی كورد بگرن بۆ گەیشتن بە مافی سەربەستی و دەوڵەتبوون .
لە ماوەی زیاتر لەسەدەیە، نەتەوەیی كورد ، لە پێناو پاراستنی شوناسی كوردانەی و رزگاری خاكەكەی چەندشۆڕش ورٍاپەرینی ئەنجامدا و تا بە ئەمڕۆ زەریاییەك خوێن و هەزاران رۆڵەی ئەم كوردستان گیانیان فیدا كردووە و ئامادەش هەمووكاتێك گیانیان ببەخشن ، بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە، كە ئەگەر بمانهەوێت خاوەن سەربەستی خۆمان بینن و وەك هەموو گەل و نەتەوەكانی دونیا مافی سەربەخۆیی بەدەست بێنین كاتی ئەوە هاتووە، كە لە پێناویدا قوربانیی بە بەرژوەندییە حیزبی و شەخسییەكان بدەین بۆ ئەوەی هەم شوناس و هەم دەستكەوتەكانمان و هەمیش ئەو مافەی كە دەیان ساڵە هەمووان یەك ئامانجان لە پێناویدا هەبووە كە ئەویش سەربەخۆییە بەدەست بێنین چونكە ، پرسی كورد تەنها خاك ونەتەوەیە ..