"بۆ مێژوو "، كورد لە سەرٍەتای دەوڵەتی عێراقەوە هیچ كات دەنگی بەلكاندنی بەو دەوڵەتە نەداوە ..

لاپەڕەكانی مێژووی شەش دەیە خەباتی و پێشمەرگایەتیی قوتابخانەیەكی كوردایەتیی وكۆڵنەدان كە پەروەدەی دەستی بارزانیی میراتگری شۆڕش و ڕاپەرینەكانی نەتەوەیی كوردە وەك شانازییەك بە جێی ماوە و ئەمڕۆ وەك میراتێكی پرشانازی و پربایەخی گرانبەها لەلایەن پێشمەرگە،سەرۆك و رێبەرایەتییەكی دڵسۆز و كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەرەوە بەوپەری ئەرك و بەرپرسیاریەتییەوە بەرگری لێدەكات و لە پێناویدا باجی گەورەی بەخشیووە لە پێناو پاراستنی ئیرادە و شكۆی نەتەوەكە نەك تەنها پارچەیەكی كوردستان و جوگرافیاییەكی دیاریكراو ، ئەوەش لە هەڵوێست و كردەوەكانی هەر لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا بە روونی رەنگیداوەتەوە .
سەرۆك مسعود بارزانی، بە خوێندەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو بارودۆخە مێژوویی و شێوازی مامەڵەكردنی حكوڕانی عێراق هەر لە سەرٍەتایی دامەزراندنییەوە تا رووداوەكانی ئۆكتۆبەری 2017 و ئەنجام و لێكەوتەكانی بەرانبەر بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان لە خەباتی شاخ و ئینجا خەباتی شارستانی گەلی كورد ، زۆر بە وردی هەمووانی بە سەركردۆتەوە و ئاماژەی بە زێهنیەت و مامەڵەكردنی هەموو حكومەتە یەك لە دوای یەكانی عێراق بەرانبەر بە پەیوەندی و پرسی گەلی كوردستان كردووە .
سەرۆك بارزانی، زۆر بە ڕاشكاوانە و دەستی لە سەر راستییەكان داناوە بەوە دەسەڵاتدارانی بریتانیا رێگری تەواویان كردووە تا گەلی كورد هیچ مافێكی هەبێت و تەنها ئەوە نەبێت كە داوای لە دەسەڵاتی پاشایەتی ئەو كاتەی عێراقكردووە تا بایەخ بە بواری كەڵتووری و زمانی كوردی بكرێت ، كە دواتر لەوەشدا نكۆڵی كراوە . بۆیە، ئەوەش بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگرە كە سەرۆك بارزانی بەروونی تیشكی خستۆتەر سەر كە نكۆڵكردن بوونە لە بوونی گەلێكی كورد وەك نەتەوەیەكی ڕەسەن و خاوەن ماف وئینجا سیاسەتی دوورخستنەوە و پەراوێزخستن وەك هاوڵاتیی پلە دوو لە نێو عێراقێكی عەرەبیدا .
سەرۆك مسعود بارزانی زۆر بە روونی باسی شۆڕش و راپەڕینەكانی گەلی كورد دەكات هەر لە سەردەمی شێخ مەحموودی حەفیدزادە تا شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول بە سەركردایەیی باوكی رۆحی مستەفا بارزانی نەمر و ئینجا ویست و مافەرەواكانی گەلی كورد ، كە ئەویش مافی سەربەخۆیییە كەتێیدا مەبەستی سەرۆك بارزانی ئامانجی هەموو شۆرٍش و رٍاپەرینەكانی گەلی كورد تەنها لە پێناو سەربەخۆیی كوردستان بووە وەك مافێكی رەوا و هەموو گەل و نەتەوەكانی ناوچەكە .
كاتێك سەرۆك مسعود بارزانی باسی رۆحییەتی لێبوردەیی گەلی كورد بەرانبەر بە چەوساندنەوە و ستەمكاری و نكۆڵیكردن لە ماف و خاپووركردن و وێرانكردنی و هەوڵی گۆڕینی شوناس و ڕاگواستنی كوردستان كەبریاری دەسەڵاتدارانی عێراقە كە مەڕامیان لەناوبردنی گەلی كوردە هەر لە پرۆسەی ئەنفال و زیندەبەچاڵكردن تا بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە هەلەبجە و بالیسان و شێخ وەسانان و دەڤەرەكانی تر كوردستان و بەتایبەت لە كاتی رٍاپەرٍینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و ئینجا بریاری لێبوردنی بەرەی كوردستان و خەڵكی كوردستان بۆ لێخۆشبوون دامودەزگاكانی رژێمی بەعس ، ئەوا شانازییەكە بۆ گەلی كورد بەجێدێلێت كە هیچ كات بە رۆحییەتی تۆڵەسەندنەوە هەوڵی چارەسەركردنی پرس و دۆزە رەواكانی كوردستان و عێراقی نەداوە و هیچ كات باوەری بە شەرٍی دوو نەتەوە بە تایبەت كورد و عەرەب نەبووە بەڵكو هۆكاری ستەمكارییەكانی بۆ رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق گەڕاندۆتەوە .
سەرۆك بارزانی زۆر بەهەڵوەستەكردن و وردبیینەوە باس لەو رٍاستییە دەكات كە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس كە هیچ كات ویست و داوای رەوایی خۆیی بۆ سەربەخۆییی نەشاردۆتەوە و بە وڵاتانی زڵهێزی وەك ئەمەریكا و بریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەو رٍاستیەی راگەیاندووە ، لەگەڵ ئەوەشدا بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێ,دەوڵەتی تا دامەزاراندنی نێودەوڵەتیی عێراقی نوێ‌ مەبەستی سەڕەكی ئەوە بوو كە چیتر گەلی كورد لە نێو عێراقی فیدراڵی و دیموكرات و دەستوورییدا نەچەوسێتەوە . بەڵام لە ماوەی 14 ساڵەی دەسەڵاتی عێراق تا ساڵی 2017 حكومەتەكانی عێراق كە لە رابردوو خۆیان بە ستەملێكراو دەزانیی ، ئەوا جارێكی تر بە هەمان زێهینەیەتی رژێمەكانی پێشوو و رێگەی چەك و ئاگر وئاسن و توندوتیژیان بەرانبەر بەرگەلی كورد گرتەبەر.
بۆیە، كاتێك لە پەرتووكی " بۆ مێژوو" ، سەرۆك بارزانی باسی بابەتی "ریفراندۆم " دەكات و دەفەرمووێت كە ئیدی ئەو ساتە وەختە هاتووە كە چیتر گەلی كورد هاوڵاتی كورد پلە دوو هەژمار بكرێت ، بەتایبەت كە جیهان لەوپەری پێشكەوتن و یەكسانیدایە و ڕەوا نییە كە كۆمەڵگەی نیودەوڵەتیی بە ژێر دەست و پاشكۆبوونی گەلی كورد رەزامەند بێت .وەك بەرێزیان ئاماژەی بەوە داوە لە ساڵی 2010 و بریارماندا و بابەتی سەربەخۆیی و یەكڵاكردنەوەی پرسی كورد لەگەڵ عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی باس بكەم و وردە وردە بیهێنمە هەواری جێبەجێكردن .ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ئەوەیە كە سەرۆك مسعود بارزانی زۆر ڕاشكاوی باش لەو راستییە دەكات كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هەر لە ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپایی و ئینجا وڵاتانی عەرەبی و دەسترۆیشتوو ناڕەزاییان دەرنەبری بەڵكو هەر كامیان بە شێوازێك هەستی خۆیان دەربڕییووە كە مافی ئێوەیە و چونكە لە ماوەی سەد ساڵی رابردوو ستەمكاری زۆر لە گەلی كورد كراوە ، بەڵام وەك ئەوەی سەرۆك بارزانی دەڵێت : " هیچ یەكێك لەوانە بە ڕاشكاوی پێیاننەگوتین پەنا بۆ سەربەخۆیی یان بۆ شێوازی ریفراندۆم كە ڕووی لە سەربەخۆیی بێت ببەن . لە هەمانكاتیشدا پێشیان نەدەگووتین نابێت بیكەن . ئەو بێدەنگی و بێلایەنییەی كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتیی بە بۆچوون و ڕای سەرۆك مسعود بارزانی بە كات و زەمیینەیەكی گونجاو و لە بار بۆ گەلی كورد هەژمار كرا تا بۆ ئیمەی كوردیش بۆ جیهانی بسەڵمێنین كە كورد سەربەخۆیی دەوێت . بەتایبەت كە گەلی كورد لە سەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە تێكشكێنەری دڕندەترین رێكخراویی تیرۆریستی لە جیهاندا كە ئەویش " داعش" لە سەر ئاستی عێراق، ناوچەكە و هەموو جیهان .
ئەو هەموو خۆشەویستیەی پێشمەرگە و گەلی كورد كە لە دونیا بۆ تێكشكادنی داعشی تیرۆریسی هەیانبوو ، بەگونجاوی زانیی كە گەلی كورد دوای مافی سەربەخۆیی لە رێبەری خۆبكات . وەك ئەوەی سەرۆك بارزانی باس دەكات كە لە ساڵی 2017 بە جددی لەگەڵ ئەمەریكاو وڵاتانی زڵهێزی وەك فەرەنسا وئەڵمانیا و بریتانیا ، دەستمانكرد بەراوێژ كە هەموویان گوێراڵی قسە و تێگەیشتنی داواكانمانی ئێمەیان دەكرد ، هەموویان دەیانگووت كە هاوپەیمانی كورد و پشتیوانیكردنی بەردەوام دەبێت . هەروەها سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركردە عێراقییەكان چ ئەوانەی حكومرانی عێراقیان دەكرد یەك بەیەك دانیشتین و گفتگۆ و نیازی خۆمانمان بۆ باسكردن كە ئێمە هەر براو هاوكار دەبین بەڵام باكێشەكانمان یەكڵابكەینەوە .
بۆیە، هەڵوێست و ویستی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی وەك مافێكی ڕەوا و نەگۆڕ ، بۆ " مێژوو "، سەرۆك مسعود بارزانی پێیوایە ئەو باڵانسەی ڕاستكردۆتەوە كە دوای هاتنی زڵهێزان و دابەشكردنی خاكی كوردستان بە سەر چوار وڵاتی داگیر، لەم بەشەی كوردستان كە ئێستا بەهەرێمی كوردستان ناسراوە و بەر دەوڵەتی عێراق كەوت ، هەموو ئەو پاساوانەی ڕەتكردنەوە كە گوایە گەلی كورد ویستی ئەوە بووە تا لەگەڵ عێراقی نوێیدا بمێنێتەوە و بە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25/9 ئەو لێڵی و لێكتێنەگەیشتینە مێژوویەی راست كردەوە و سەڵماندی كە گەلی كورد لە سەرٍەتای دەوڵەتی عێراقەوە هیچ كات دەنگی بەلكاندنی بەو دەوڵەتە دەستكردەوە نەداوە .

Top