فرمێسك و مەم ئارارات گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

فرمێسك و مەم ئارارات گۆرانییەكیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد(فرمێسك حافیز) و گۆرانیبێژی دیاری باكووری كوردستان (مەم ئارارات) گۆرانییەكی نوێیان بەشێوەی دوێت بڵاوكردەوە .

ئەم گۆرانییە كە ناونیشانی(بەهار)ی بۆ دیاریكراوە بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كرمانجی بەرهەم هاتووە, ڕۆژی دووشەممە 5/7/2021 فرمێسك لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب بڵاویكردەوە .

شایەنی باسە..فرمێسك حافیز مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند كە بەهاوبەشی (كیا شادمان) بەرهەمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە, كە ئەمەش تراكێكە لە ئەڵبۆمە نوێیەكەی بەناوی(فرمێسك) كە هێشتا بڵاونەكراوەتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top