هەولێر شکۆی پارێزراوە هەر سەرفراز دەمێنێتەوە

هەولێر شکۆی پارێزراوە  هەر سەرفراز دەمێنێتەوە

ماوەیەکە یارییەکان لە ناوچەی ئێمەی و هەرێمی گڕگرتووی رۆژهەڵاتی ناوینەوە تا سنوری چین دەستی پێ کردووە ، کارتە سیاسییەکانی یارییەکە لەدوای هاتنی جۆ بایدن سەرۆکی تازەی ئەمریکا، لەوانەیە بەدڵ وخواستی کەسان وگڕوپ گەلێک نەبێ .

لە ئەفغان  دوای بیست ساڵ وزیاتریش ئەمریکییەکان دەکشێنەوە ، لەگەڵ کشانەوەیاندا گرفت و قەیران گەلێک بۆ خودی ئەفغان و روس و ئێران و تورکەکان و ئازەرو ئەرمینا و تەواوی ناوچەکە جێدێڵن .

بۆیەگەر تورک و فارس وڕووس دواتر چینییەکان گەرلەم پرۆسە سەیرە چاوەڕوانەکراوەیەدا نیگەران بن ، ناحەق نین .

لەم پرۆسەیە تازەی بایدندا ، ئێران و ڕووسەکان زیاتر لەوانی تر گێچ کەوتۆتە کەوڵیان و حەجمانیان لێ بڕاوە، ترس لە نادیاری خەوی لێ  زڕانددوون .

لەکاتێکدا ئێرانییەکان ، مەبەست لێی خەڵکە ڕەش و رووتەکە کەزۆرتین ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەن ، بە هاتنی سەرۆک کۆماری تازەیان بە گومانەوە دەڕواننە ئایندە ولە سەرەوەی تورکیایش،  نزیک بوونەوەی کەشتیە زەبەڵاحە سەربازییەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانانی ناتۆ لە دەریاری ڕەشی کەنارەکانی دوورگەی کریمای ئوکرانیای داگیرکراو لەلایەن رووسەکانەوە بۆ ڕووسیا ئاماژەوە هێمای تردەگەینێ ، لەکاتێکدا ئەو گوتە راشکاوەی  سێرگی لافرۆڤی پیاوە پۆڵاین و وەزیری دەرەوەی ڕووسەکان  بۆ هەولێر سەندەکێکی ترە ، کە دەڵێ :

:- بە کوردەکانی سووریامان گوتووە ، هەرێمی کوردستان وهەولێرپرسی ئێوەی پێ چارەسەردەکرێ ، بە و گوتەیە  لافرۆڤ نەک هەر بەڕەکەی لەبن پێی پەکەکە دەرهێنا ، بەڵکو ئاماژەی بە ئەنقەرەی ئەردۆگانیش داکە  

بێ هەولێر پرسی کورد لەسوریا  چارەسەری ئاسان نییە .

لەم کەین و بەینەدا،هەروا لەم بگرەو بەردە سیاسییەدا هەولێروکوردستان وێرای گەمارۆدراو بە قەیرانی مووچەو بوودجە وبژێوی ژیانی خەڵکە

تێکۆشەرەکەی ، پێ لەتەختی چروکی شەڕی براکان نانێ و پێڕەوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک و رابەری مەسعود بارزانی دەکات .

پێڕەوی ئەو دوو گوتە مێژوویە نەخشێنراوە مەزنە دەکات کەڕاشکاوانە

بەڕووی کۆمەڵگای کوردستانی و جیهانی رایگەیاندوە :

:- بۆیەسەرۆکی  سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانم قبووڵ کرد تاشەڕی براکوژی حەڕام بکەم .

:- ساڵێک گفتوگۆباشترە ، لە ساتێک شەڕ .

ئەم دوو گوتە مێژووییە ، لە دوو ئان و ساتی گرنگ دا گوتراون ، ماناو ئاماژەیان بۆ مێژوو لە هزرو بیری ئێمەو هاوپەیمانانی نیودەوڵەتی و وڵاتانی دەرو درواسێش نەخشێنراوە و لەوساوە بۆ رۆژی ئەمرۆمان لە سەردەمی ئێستای سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرووربارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستادا بەرنامەی کارن ، نەخشە رێگای ئایندەین .

ئەم سیاسەیەتە ، تێگەیشتنە لەمیتۆدو بیردۆزی  هەڵگیڕساندن و نانەوەی  (ئاژاوەو ئاشووب ووێرانەیی وشەڕونە بوون بە ئامرازی شەڕلەجیاتی ئەم و ئەو)،یا بوون بە هۆکارو پەچەکرداربۆ شەڕی ناوخۆ.

بۆیە بۆ ئێستای هەولێرو حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سیاسەتی رابەرو سەرۆک بارزانی تێگەیشتن و بەرچاو ڕوونییە وخۆبواردن وخۆلێ لادانە لە شەڕی  براکان و لەشەڕی بەوەکالەت .

شەڕی بەوەکالەت و بوون بە پێخوستی شەڕی زلهێزان  ، چەندە لە بەغدا نزیکە ، ئەوەندەش لە هەولێر نزیکتر ، بەڵام هەولێر خودان خاوەن و خەم خۆری خۆیەتی،خودان نەخشەرێگاو ستراتیژبینیەتی خۆیەتی و ناچێتە ژێر باری تەلەبیات و داواکاری ئەم و ئەو .

سەیرکەن هەولێر چەندە وورد بینە ، چەندە ژیرترە وچەندە ئایندە بینە ، وا بەهێمنی گاڵتە بە نەخشەو پلاندارێژەرانی 16 ی ئۆکتۆبەر دەکات وئێستا لەخەڵکی تر باشتر پێدەکەنی دێ وبزەو دەنیشێتە سەرلێوی، بزەو پێکەنین وگاڵتەکردنی بەو گەڵەکۆمەکییەکی لە16ی ئۆکتۆبەر لێیکرا،دێ.

 ئێستا پێکەنینی بە و پەلەپروزێییەی کۆمپانیای نەوتی (پی،بی ) بەریتانی دێ کە چەندە  زوو، هێشتا هێرشی حەشدو مەشد قەپۆزیان نەشکابوو  خۆی گەیاندە بیرەنەوتاوییەکانی بابەگوڕوگوڕو بای حەسەنی کەرکووک و وا ئێستایش لە بیرەنەوتاوییەکانی باشووری عێراق  حەجمانی نییە و ئیدارە ناکاو بەدوای فرۆشتنی پشکەکانیەتی .

ئەوە ئاهای ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە،  ئاهوناڵە وحەسرەتی

مڵێونان ڕیفڕاندۆمیانی سەربەخۆیی ئاشتی خوازانەی  کوردستانیانە بە نێوچەوان  وتەوێڵتاوە نووسواوە .

تا ئەورۆژە دێ قسەیەکی تر لەبارەی ئەوپرسەوە دەکرێ ..

هەولێر شکۆی هەمیشە پارێزراوە ، بۆیە کە دەدوێ و دێتە دووان :

وەک هەمیشەیی شاروناوچەگەرێتی بواردووە بە کوردستان ببوونییەوە سەرفرازو شانازە بۆ ئایندەش شکۆمەندو سەرفرازتر ڕۆڵی دەوڵەتداری کوردستانی خۆی دەبینێیت. 

هەولێر 6-7-2021

Top