به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما Heat - related illness
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، پله‌ی گه‌رمی ناو له‌شی مرۆڤ له ڕێگای سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت له مێشكدا كۆنتڕۆڵ و به‌رزه‌فت ده‌كرێت؛ كه ئه‌و سه‌نته‌ره ڕاسته‌وخۆ پله‌ی گه‌رمی له‌ش كاری تێده‌كات و هه‌روه‌ها ناڕاسته‌وخۆش له ڕێگای ده‌ماره‌خانه‌كانی ژێر پێست هه‌سته‌وه‌ر به گه‌رمی. پله‌ی گه‌رمی ئاسایی ناو له‌ش بریتیه له (٣٧) +- (٠٫٥) پله‌ی سه‌دی، كه ئه‌و پله گه‌رمییه لۆ به‌جێگه‌یاندنی كارلێكه‌كانی ناو له‌ش و زینده‌پاڵ و كاری ئه‌نزیمه‌كان پێویسته! ئه‌و پله گه‌رمییه‌ی ناو له‌ش به هۆی دوو كرداری گرنگ دێت، یه‌كێكیان زینده كارلێكه‌كانی ناو له‌ش (basal metabolic rate)؛ ئه‌ویدیش جووله و حه‌ره‌كه‌ی ماسولكه‌كان، كه له كاتی جووله و كاكردن و وه‌رزش ماسولكه‌كان بڕێكی زۆر له وزه به‌كار دێنن و به‌مه‌ش پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رز ده‌كه‌نه‌وه یان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ كاتێك ده‌وروبه‌ر گه‌رم و شێ‌دار ده‌بێت یان برك ده‌كات؛ ئه‌و كات ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی پله‌ی گه‌رمی له مێشك هه‌وڵی ڕێكخستنی گه‌رمی ده‌كات له ڕێگای چار میكانیزمی سه‌ره‌كی، ئه‌وانیش: گه‌یاندن و به‌ركه‌وتن، دانه‌وه، به هه‌ڵم داچوون و تیشك دانه‌وه. ئه‌وجا كاتێك ده‌وروبه‌ر سارد یان گه‌رم ده‌بێت ئه‌و سه‌نته‌ره ئه‌م میكانیزمانه یان یه‌كێكیان كارا ده‌كات. لۆ نموونه كاتێك ده‌وروبه‌ر زۆر گه‌رم ده‌بێت، ئه‌وا: كرداری ئاره‌قه كردنه‌وه ( به هه‌ڵم داچوون) زیاد ده‌بێت و به‌مه‌ش له‌ش خۆی فێنك ده‌كاته‌وه و پله‌ی گه‌رمی ده‌گه‌ڕێته‌وه ئاستی ئاسایی.
له كوردستاندا به هۆی ئه‌وه‌ی هاوینی زۆر گه‌رمه، به‌تایبه‌ت لۆ ئه‌م ساڵ؛ كه وشكه ساڵی بووه و گه‌رمای و بركه‌كه زۆر به حووجه‌ته لۆی هه‌یه خه‌ڵك و عاله‌م ئه‌گه‌ر مقه‌یه‌تی خۆیان نه‌بن، ئه‌وا: ڕۆژ بیانبات یان برك لێیان بدات. وه به‌تایبه‌ت له پیر و په‌ككه‌وته و به‌ناو ساڵكه‌وتووان یان له گه‌نج و جوانان یان له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نییان هه‌یه یان له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ندێك جۆری داوده‌رمان به‌كار دێنن، وه‌ك ده‌رمانی میزكردن (Diuretic)... هتد. ڕه‌نگ بێت، كه‌سانێك هه‌بێت ئه‌و پرسیاره‌یان به زه‌ین دابێت و بڵێن: ئه‌دی لۆ خه‌ڵكێكی زۆر له‌به‌ر ڕۆژێ كار و كاسبی ده‌كه‌ن و به‌رایان ناگه‌تێ؟! ئه‌وانه له‌شییان خۆی ده‌گه‌ل گه‌رما ڕاهێناوه، به جۆرێك مرۆڤی ساغ و دروست كاتێك پله‌ی گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه له‌ش خۆده‌گوونجێنێت (acclimatization)، به‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاره‌قه كردن و قه‌باره‌ی ئاره‌قه كردن زیاد ده‌بێت و ڕێژه‌ی خوێی سۆدیۆم ده‌ناو ئاره‌قه كه‌م ده‌بێت و ڕژێنی سه‌رگورچیله بڕی زۆر له هۆڕمۆنی (ئه‌ڵدۆستیڕۆن) ده‌رده‌دات هه‌تا بڕی خوێی سۆدیۆم له‌ناو خوێن به هاوسه‌نگی بهێڵێته‌وه. هه‌ر كاتێك كه‌سێك ئه‌و میكانیزمی خۆگوونجاندنه‌ی نه‌بوو یان ته‌واو نه‌بوو، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كانی گه‌رما زۆر ده‌بێت. گرفته‌كیدیش تایبه‌ت به كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراق ئه‌وه‌یه، هه‌ر كاتێك كه‌سێك پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رز بێته‌وه و تای بێتێ، ئه‌وا: بێ سێ و دوو ده‌ڵێن گرانه‌تا یان (حومه‌ی ماڵتا)ت هه‌یه و ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك (دژه زینده‌گی) و جۆڕكێك ده‌رمان به‌كار دێت، كه له ڕاستیدا مه‌رج نییه وابێت و لۆی هه‌یه تا لێهاتن و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش به هۆی هۆكاریتر بێت؛ وه‌ك: ڕۆژ بردن یان برك لێدان. لێره‌دا، قسه‌یه‌كی به‌نده‌تان وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه؛ كه گۆت بووم: گرانه‌تا و حومه‌ی ماڵتا له كوردستان بوونی نییه!!!! هه‌ر لۆیه، هه‌تا دكتۆرێكی پسپۆڕ ته‌شخیس نه‌كات نه‌كه‌ن ده‌رمان لۆ گرانه‌تا و حومه‌ی ماڵتا بخۆن.
به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و كاردانه‌وه‌ی تیشكی خۆر له سه‌ر له‌ش به چه‌ند حاله‌تێك دێت، له‌وانه:
١. كووتران = تشنج حراری (heat cramp): كه‌سه‌كه دێت و نیشانه گه‌لی، وه‌ك: داهێزران، داوه‌شان، بێتاقه‌تی، گیان ئێشان، نه‌بوونی تاقه‌ت و ده‌ڵێت؛ هه‌موو قه‌لبم كووترایه. جاری واهه‌یه كه‌سه‌كه هه‌ر وه‌بیریشی نییه كه چووه‌ته جێگایه‌كی گه‌رم و شێ‌دار یان ڕاسته‌وخۆ كه‌وتۆته به‌ر تیشكی خۆر!؟ هه‌تا كاتێك پله‌ی گه‌رمی له‌شیشی ده‌گریت، ئه‌وا؛ نۆڕماڵ و ئاساییه. چاره‌سه‌ر لێره‌دا به چوونه جێگای فێنك و ده‌ستنوێژ شووشتن (كمادات) و خواردنه‌وه‌ی بڕی زۆر له شله‌مه‌نی و ئاو به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بێت نابێت به ته‌نیا ئاو زۆر بخوورێته‌وه چونكه لۆی هه‌یه زگاو بێت و بڕی خوێی سۆدیۆم زیاتر كه‌م ببێته‌وه و نیشانه‌كان زیاتر ده‌بێت.
٢. بوورانه‌وه = اغما‌و الحراره (heat syncope): كاتێك كه‌سێك ڕۆژ یان برك یان تیشكی خۆر لێی ده‌دات، لۆی هه‌یه ده‌ڵحاز ببوورێته‌وه و له‌خۆ بچێت! وه هه‌تا پشكنینشی لۆ بكرێت خڕی نۆڕماڵه، وه ته‌نانه‌ت پله‌ی گه‌رمی له‌شیشی نۆڕماڵه.
٣. برك لێدان (heat exhaution): ئه‌و كه‌سانه چ له ئه‌نجامی كاركردن له‌به‌ر تیشكی خۆر یان له شوێنی گه‌رم و شێ‌دار، كاتێك سه‌نته‌ری ڕێكخه‌ری پله‌ی گه‌رمی توانای خۆگوونجاندنی نابێت، لۆیه؛ كه‌سه‌كه نیشانه‌ی ڕۆژبردنی له‌سه‌ر وه‌دیار ده‌كه‌وێت، وه‌ك: ووشكبونه‌وه، دڵه‌كووته، شله‌ژان، ماندوو بوون و سه‌رئێشان و بێتاقه‌تی. وه ئه‌گه‌ر ده‌ست له كه‌سه‌كه بده‌یت، ئه‌وا: له‌شی گه‌رمه و ئاره‌قه‌ی زۆر ده‌كات! وه پله‌ی گه‌رمی له‌شی لۆی هه‌یه له مابه‌ینی (٣٧ - ٤٠) پله‌ی سه‌دی بێت.
هه‌ر كه‌سێ تووشی برك لێدان هات، ئه‌وا؛ ده‌بێت یه‌كسه‌ر ببرێته شوێنێكی فێنك واتا له جێگا گه‌رم و شێداره‌كه بگوازرێته‌وه، دوایێ كه‌سه‌كه ته‌ڕ ده‌كرێت (كمادات) و ئه‌گه‌ر زانرا ووشكونه‌وه‌ی هه‌یه؛ ئه‌وا: ژیناوی ده‌درێتێ چ له ڕێگای ده‌م (ORS)، وه یان له ڕێگای ده‌مار و موولوله‌كان.
ئه‌م حاله‌تی برك لێدانه ده‌بێت زوو چاره‌سه‌ر بكرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێكاره پێویستییه‌كانی لۆ نه‌كرا؛ ئه‌وا: لۆی هه‌یه ئه‌و حاله‌تی برك لێدانه سیرایه‌ت بكێشێت و ببێته حاله‌تی ڕۆژبردن و نیشانه‌كان تیرتر بن.
٤. ڕۆژ بردن (Heat Stroke): كاته‌ك كه‌سێك تووشی ڕۆژ بردن دێت، ئه‌وا: حاله‌تی ته‌ندروستی شڵۆق ده‌بێت و پله‌ی گه‌رمی له‌شی له (٤٠) پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕ ده‌كات واتا كه‌سه‌كه تایه‌كی به حووجه‌تی ده‌بێت. ده‌ست له كه‌سه‌كه بده‌یت زۆر گه‌رمه و هه‌ر ده‌ڵێیت؛ ده‌سۆتێت! به‌ڵام هیچ ئاره‌قه ناكات. كه‌سه‌كه نیشانه‌ی، وه‌كو: سه‌رئێشان، هێڵنج و ڕشانه‌وه‌ی ده‌بێت. لۆی هه‌یه ووڕێنه (confusion) بكات و تووش (aggression) بێت، وه ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت لۆی هه‌یه له هۆش خۆی بچێت.
ئه‌م حاله‌ته ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێت و زوو چاره‌سه‌ر ده‌نا ماك و ئاڵۆزی زۆر دروست ده‌كات، وه‌ك: شۆك، گرفت له گورچیله‌كان، په‌ككه‌وتنی جه‌رگ و گورچیله، ئاوتێزان له سییه‌كان و له مێشك. كه‌سه‌كه ده‌برێته شوێنی فێنك، وه كه‌ماداتی لۆ ده‌كرێت و وه‌كی ده‌ستنوێژ شووشتن و پانكه‌ی لۆ پێده‌كرێت یان باوه‌شێنی لێده‌كرێت و كه‌رته بووز یان كڵۆ به‌فر له بنهه‌نگڵ و ناو گه‌ڵانی داده‌نرێت. وه پزیشك ژیناو (موغه‌زی) لۆی داده‌نێت به‌تایبه‌ت، كه ووشكبونه‌وه‌ی زۆر بوو.