كوردستانی بەهێز بەربەست وكۆسپەكان تێكدەشكێنێت ..
ناوچەكە و عێراق تا دێت بەرەو ئاقارێكی نائاڕامی و گۆرانكاری زیاتر هەنگاو دەنێت ، بەرژوەندی وڵاتانی زڵهێز و دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچەكە لە كاروباری یەكتر و دروستكردنی دەیان گروپی و لایەنی میلیشایی و سیاسی لە پێناو دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوە كانزایی و نەوتییەكان و ئابوورییەكانی و هەروەها كێشەی قوڵی مەزهەبی و تائیفی سەدان ساڵە وایانكردووە كە كێشە و كۆسپەكان بە بێ چارەسەری بمێنێنەوە .
لە نێو ئەو ناوچە پركێشەیەدا ، كوردستان وەك جوگرافیاییەك كە دوور لەویستی خۆی دابەش و لەت لەت كراوە ، لەلایەن داگیركەرانی تورك و فارس و عەرەب رێگری و سەركەوت دەكرێت بۆ بەدەسهێنانەوە مافی دەوڵەتبوون وسەربەخۆیی خۆی كە مافێكی رەواییە.
بەتایبەت ئەگەر ئاماژە بە بوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین ، بەرهەمی خەبات دەیان ساڵەیە ، لەم بەشەی كوردستان ، زۆر ژیرانە توانیوێتی لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكانی دەوروبەری خۆی مامەڵە بكات و دستكەوت و شوناسی لە هەڕەشە و پیلانگێرییەكان بپارێزێت و رووبەرووی هەموو ئەو هەوڵە نێوخۆیی و هەرێمایەتییانە ببێتەوە كە ئامانج نەهێشتنی ئەو قەوارەیە كە بەكردەوەش ئەو هەوڵانە لە دژی ئەنجامدراون .
دوو ساڵی رابردویی، هەوڵەكانی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانیی ، بە شێوەیەكی زۆر كاراو كاریگەری توانیوێتی رووبەرووی ئاستەنگەكانی بەردەمی لە رووی ئابووری و ئەمنی ببێتەوە، بە بەرنامە و پلانی ستراتیژ و كاریگەر كارەكانی بۆ زیاتر پێشخستنی كوردستان بەرەو پێشەوە ببات .
لەماوەی دوو ساڵی رابردوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاویی گرنگی لە پێناو باشتركردنی باروگوزەرانی خەڵكوی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەتایبەت پێشەسازی ، ئابووری و چاكسازی ئیدارەی و كشتوكاڵ هاویشتووە كە لە نزیكترین كاتدا رەنگدانەوە و كاریگەری زۆری لە سەر بوژانەوە هەرێمی كوردستان دەبێت .
رێزدار مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیی لە هەر دوو دامەزراوە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان بە هەنگاویی سیاسی و دیپلۆماسیی و خزمەتگوزاری و شەورۆژیان خستۆتە سەر یەك لە پێناو بەدەسهێنانی پشتیوانیی زیاتر بۆ دۆزی كورد و پاراستنی ئەزموونی كوردستان و هەروەها بانگهێشت و راكێشانی دەستی كۆمپانیایی ناوداری و ئینجا كردنەوەی چەندین كۆنسوڵخانە و نووسینكەی وڵاتانی زڵهێز ، كە هەموو ئەو هەوڵ و تێكۆشانە ئاماژەن بۆ زیاتر پێشكەوتن و گەشەسەندنی كوردستانێكی بەهێزتر .
لەگەڵ هەموو ئەو هەوڵانە بۆ پێشخستنی كوردستان لە رووی ئاوەدانی، ئابووری و پێشەسازی و سەرٍەرای هەموو ئەو هەوڵانەی كە تێیدا ئامانج تێكدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستانە، بەڵام حكومەتی كوردستان بە هەموو توانایەوە ، رووبەرووی ئەو هەوڵە نەزۆكانە بووەتەوە ، كە هەوڵی تێكدانی ئارامی و ئاشتی و ئەم حكومەتە كە بەرهەمی خەبات و خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی دەیان ساڵەیە .
دوژمنان وناحەزان بەدەوام چاویان بەو سەركەوتن وپێشكەوتننامە كە لە ناوچەكە دا بێ وێنەن و هەرێمی كوردستان رۆژ بە رۆژ هەنگاویی گەورە و گرنگی بۆ هاویشتووە هەڵنایەت ، چ خۆیان رٍاستەوخۆ بێت و چ لەلایەن ئەڵقە بەگوێیەكانیانەوە ، بە دزگە میدیایی و قەڵەمفرۆش و میدیا بەكرێگیراوەكانیانەوە هەوڵی بێ بایەخ كردنی ئەو سەركەوتن و دەستكەوتانە دەدەن .
بەتایبەت كە لەماوەی رابردوو، لە رێگەی بەكارهێنانی هەندێك گروپ لە نێوخۆیی كوردستان و ئینجا لە ناوچە سنوورییەكان پەكەكە و چەند ناوچەیەكی تریش میلیشا لە یاسا دەرچووەكان ، هێرش و پەڵاماری هێزی پێشمەرگە و ناوچە و گوندەكانی كوردستان دەدەن و شەهید وتیرۆرمان دەكەن و باغ و دارستانەكان دەسووتێنن و وێرانی دەكەن و مووشەكباران و بە فرۆكەی بێ فرۆكەوان هێرش دەكەنە سەرمان لە پێناو شێواندنی ئارامی و سەقامگیری و ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو خاوەن كۆمپانیا و كۆنسوڵخانەی وڵاتانی ناوچەكە وجیهان كە تێیدا ، نائارام پیشاندانی هەرێمی كوردستانە كە ئەمرۆ هەموو دونیا بە چاوێكی پر بایەخەوە لێی دەووانن ، بەڵام سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان بەهەموو توانایەكەوە رووبەرووی ئەو هەوڵە تیرۆریستانە دەبنەوە . كاردانەوەی وڵاتانی زڵهێز و پشتیوانیكردن لە هەرێمی كوردستان وەلامێكی گرنگە بۆ دوژمنان وناحەزانمان كە ئیتر ئەو سەردەمانە بە سەر چوون كە گەل و هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكان بكەونە ژێر هێرش و پەڵاماردان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بێ هەوڵوێست بن ، كاتی ئەوەشە كە هەموو هێزولایەنە كوردستانییەكان پشتیوانی هەنگاوەكانی كوردستانی بەهێزن بەرەو ئامانجەگەورەكەمان .