ئایندەی کوردستان رووناکە.

ئایندەی کوردستان رووناکە.

نهێنی به‌رده‌وامی مه‌عنه‌وی هه‌رمرڤێك چیه‌ بۆ یادوو ناوهێنانی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌چی ناوێك ده‌بیته‌ ئه‌فسانه‌ و چی ئه‌وناوه‌ ده‌تكات به‌سومبل یان کاریزما، ته‌نها وشه‌یه‌كه‌ یان به‌بایه‌خ دانی خه‌لك سومبل دروست ده‌بێت، یان شاكارو مه‌زنی كرده‌وه‌ی مرۆڤه‌كه‌یه‌ یان فاكته‌ری تر هه‌یه‌ ؟
یه‌كێ له‌ ستون و جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی بوون به‌ کارزما یان سومبل، راستگۆیه‌ له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیان و هزر و خه‌ونه‌كان مسداقه‌تی تێدابێت، بایخ به‌هه‌موو ورده‌كاریه‌كانی چوارده‌وری خۆی بدات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوش نه‌بێت له‌ ‌‌‌‌‌‌ئاست نه‌یار و دوژمنانی، به‌ڵام به‌لگه‌نامه‌كان به‌نه‌مری له‌بیره‌وه‌ری میلله‌ت ده‌هێلێته‌وه‌.
بۆیە بەپه‌رۆ‌شه‌وه‌ چاوه‌روانی زۆر زیاتر له‌ ھەنگاوەکانی بەرێز کاك مەسرور بارزانی ده‌كه‌ین‌ بۆ کۆتایی ھێنان بەگەندەڵ و کەندەڵکاران و ده‌ست برینی هه‌موو‌ موشه‌خۆره‌كانی ‌هه‌رێمی کوردستان‌‌‌‌‌‌، خه‌مخۆری و دلسۆزی و راستگۆی بەرێزیان سه‌لماندویەتی کەسایەتیەکی کاریزمایەو‌ جێی متمانه‌ی هه‌موانە، سەرەتای ھەنگاوەکانی دەری خستوە ئایندەی کوردستان روناکەو بەرەو پێشکەوتن و ئاوەدانی و خۆشگوزارەنی زیاتر دەروات.

Top