هەنگاوە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی كوردستانی بەهێز..
هەر لە سەڕەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی بەرێز مەسرووربارزانیی بە چەندین پلان و بەرنامەی بەهێز و كاریگەر لە بارودۆخێكی زۆر هەستیاری نێو خۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی دەستیی بە كاروپرۆژەكانی كرد ، سەڕەرایی هەموو كۆسپ و ئاستەنگەكانی بەردەمی بەڵام ئەوەی لە هەوڵەكانیی حكومەتی كوردستان بینرا ، پێشكەوتن و گەشەسەندنی گەورەی بەخۆە بینیووە ، هەر لە هەنگاوەكانی چاكسازی ئابووری و ئیدارەیی و پرۆسەی ئاوەدانی و گەشەسەندنی و بونیاتنانی چەندین پرۆژەی ستراتیژی هەر لە زاخۆ تا حەلەبجە.
لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە كابینەی نۆیەم و بەتایبەت بەرێز مەسروور بارزانیی هنگاویی گەورەی لە رووی پارێزگاریكردن لە دەستكەوتەكان و قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئینجا چارەسەری كێشە هەڵوەستراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا بەرەو پێشەوە هاویشتووە . هەروەها لەرووی بەدەسهێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ پرسی كورد ولەرووی دیپلۆماسی و سیاسیییەوە پێشكەوتن و گەشەسەندنی زۆری بەخۆیەوە بینیووە ، ئەوەش وایكردووە كە رۆژ بە رۆژ متمانە و پێگەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر بێت .
نكۆڵی لەوە ناكرێت، كە ناوەندە سیاسیە نێودەوڵەتییەكان، لەسەر ئاستی باڵا، جەخت لەسەر تواناو لێهاتوویی و كارامەیی هەرێمی كوردستان بە هۆی بوونی سێ كەسایەتیی سیاسی سیاسی لە كوردستان دەكەنەوە، كە پێكهاتوون كە لە و رابەری نەتەوەی و دڵسۆزی گەلی كورد هێژا سەروك مەسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێزدار نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی، كە زادەی مێژووی خەباتێكی بێ وچان و پرشانازی و قوربانیدانی نەتەوەی كورد و خاوەن پێشینەیەكی دەوڵەمەند وژیرانە ناو خەباتی سیاسی و دیپلۆماسییە ، لەسەر ئاستی ناوچەییی و نێودەوڵەتی جێگەی بایەخ و متمانەن، كە توانیان گەلی كورد و كیانی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی لە ناخۆشترین و سەختترین بارودۆخدا بپارێزن و گەورەترین بەڵێننامەی سیاسی كە ریفراندۆمە لە مێژووی كورد دا تۆمار بكەن
هەروەها سەركردایەتی بارزانیی لەسەر شانۆی سیاسی ناوخۆیی و هەرێمایەتیی و جیهانیدا نوێنەرایەتی دۆزی رەوای نەتەوەی كورد دەكەن، رەگەزی ئاشتی و سەقامگیریی سیاسی و پێكەوە ژیان و گەشەسەندنن. بە رێنیشاندەری ورابەرایەتیی بارزانییە كە هەرێمی كوردستان وەك كاراكتەرێكی دیار و جێگەی متمانە و چالاكی بەشدار و هاوبەشی سیاسی باوەر پێكراو، رەفتار و مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
بۆیە، هەموو ئەو سەردان وبانگهێشتە فەرمییانە لە سەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی هەر لە خۆیەوە نەهاتوون، گەڕانەوە بۆ هەولێری پایتەخت و گفتگۆ وراوێژ لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسی كوردستان نیشانەی متمانە و سیاسەت ودیپلۆماسی ژیرانە و سەردەمییانە و جێگەی بایەجی سەركردە و وەزیر و نێردراوە هەرێمایەتیی و نێودەوڵەتییەكانە
بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز پێویستمان بە فیكرو هزرو دیپلۆماسی و مامەڵەكردن و كەسایەتیی ژیرانە و دڵسۆزە بۆ گەل ونیشتیمانە و بەتایەبت لەم قۆناغەدا كە گرژی و ئاڵۆزی و مەترسی ئالۆزیی زیاتر لە ناوچەكە لە ئاڕا دایە، حیزب و لایەنە سیاسی و خەڵكی كوردستان، لە بەردەم ئەرك و بەرپرسیاریەتی مێژوویی وسیاسی و نیشتمانی و ئەخلاقیدان، كە یارمەتیدەر و هاوكار و پاڵپشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی بن، بۆ بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزتر.