ئامێرێك بۆ فۆتۆشۆپ و چەند پرۆگرامی دیكە

ئامێرێك بۆ فۆتۆشۆپ و چەند پرۆگرامی دیكە

ئامێری TourBox neo تایبەتە بە سیستەمی ویندۆز و ماك. بەهۆی ئەو ئامێرەوە باشتر و خێراتر و ئاسانتر كار بە فۆتۆشۆپ و لایت رۆم و ئەفتەر ئێفكێت و پرۆگرامەكانی هاوشێوە دەكرێت.

ئامێری ناوبراو كە یەكێكە لە ئامێرە سەركەوتووەكان لە بواری خۆیدا، چەندین دوگمەی هەیە بەهۆی ئەو دوگمانە دەكرێت ئەو فەرمان و ئەركانەی لەو پرۆگرامانەی ئاماژەمان پێدان بە ئاسانی جێبەجێ بكرێن.

بۆ نموونە كاتێك لە پرۆگرامی ئیفتەر ئیفكتێدا نیازت هەیە ستایلێك یا ئیفێكتێك بە فیلمەكەت ببەخشی، لەبری ئەوەی بە فەرمان و داتاوە فەرمانەكە جێبەجێ بكەی، بەئاسانی بەهۆی ئەو دوگمانە كارەكە جێبەجێ دەبێ. لە زۆربەی پرۆگرامەكانی دیكەش ئاوایە..

Top