هەرێمی كوردستان لە دەستێكی ئەمین وخۆراگردایە ..
هەموو ئەو گوشارە نێو خۆیی و هەرێمایەتییەی كە دژایەتیی گەل و هەرێمی كوردستان ئهنجام دهدرێت، پیلانێكی قرێژە دژ بە دەستكەوتە نەتەوەییەكانی قەوارەی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی خوێن و گیانی و ماندووبوونی هەزاران شەهید و میراتی خەبات و شۆڕشەكانی گەلی كوردستان كە بە چاوێكی پر ئۆمێد و هیواوە دەروانە دۆزی كورد ..
خاكی كوردستان بە هۆی گرنگی پێگە و ستراتیژی لە رووی ئابووری و جوگرافیاكەیەوە بەردەوام لە لە ژێر هەڕەشە و مەترسی دوژمنان و داگیركەران دابووە بەڵام خوڕاگری گەلی كورد وڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەكان مانەوەی گەلی كورد ناسنامە نەتەوایەتیەكەی مسوگەر كرد و ئیڕادەی بە هێزی سیاسی گەلی كوردستان مەرامی دوژمنان و داگیركارانی پوچەڵ كردوەوە ، هەر ئەم ئیڕادە بە هێزە بووە كە كوردی لە نێوچون پاراست ڕوڵەكانی گەلەكەمان لە هەمو قوناغە هەستیارەكاندا هەستی بە بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی كردووە و لەم پێناوەش دا باجێكی یەكجار زوری داوە و هەر ئەوەش بووە كە بویتە هوی مانەوەی كورد وناسنامەكەی دوژمنان هیچ نەماوە لە دژی ئێمە نەیكەن هەمو جورە وەسیلەیێكی مەعنەوی و،مادی دژی گەل و وڵاتمان بە كار هاتووە بەڵام هەڵوێستی نیشتیمانی كورد زاڵ بووە بەسەر گشت هەڕەشەكاندا و لە ئەنجامدا خەونی نەیاران لە گوژ نراوە..
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە، ئەوەی لە ماوەی سێ دەیە، حكومرانی گەلی كورد، وەك كیانێكی دەستووری و متمانەپێكراو ، لەگەڵ بوونی دەیان كۆسپ و تەگەرە و گوشاری زۆر لە لایەن دوژمنان و ناحەزانییەوە ، بەردەوام لە ژێر هەڕەشە و مەترسیی گەورەدا توانیوێتی بە هۆی بوونی سەركردایەتییەكی حەكیمانە و گەلێكی دڵسۆز و خۆراگر بە سەركەوتوویی گەل و نیشتیمانەكەی بپارێزێت .بەتایبەت لەماوەی 7 ساڵی رابردوو، كە هەرێمی كوردستان رووبەرووی جەنگێكی گەورەی تیرۆر و ئینجا پەڵاماردانێكی پێشتر بەرنامە دارێژراوی میلیشا و ولاتانی ئیقلیمی بۆوە ، جگە لە هاتنی لێشاویی پەنابەرانی عێراق و سوریا ، ئینجا گوشارەكانی بەغدا لە رووی سیاسی و ئابوورییەوە كە زیانی گەورەی لێكەوتەوە كە مەرام تێیاندا، كۆتایی هێنان بوو بە كیانی هەرێمی كوردستان .
لەگەڵ ئەوەشدا ، هەرێمی كوردستان و حكومەتی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هێزی یەكەم ئیدارەی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری دەكرا ، رووبەرووی كێشەی گەورە بووە ، زۆرێك لەلایە بەشداربووەكانی نێویی لە قۆناغە هەستیارەكاندا پشتیان تێكرد، بەڵام پارتی و بارزانی بە پلەیەكەم رێگەیان نەدا كە هەرێمی كوردستان و حكومەتەكەی بكەوێت و رووبەرووی هەموو پیلانگێرییەكان بوونەوە ، لە ئەوەشدا هەنگاوەكانی ئاوەدانی ودابینكردنی مووچە وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتییەك رانەوەستان .
هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومەتی كوردستان لە رابردووشدا ، بەردەوام لە پێناو بنەبڕكردنی گەندەڵی و چاكسازی و پاكسازی لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت گشت سێكتەرەكان بە متمانە و باوەرێكی تەواو هەنگاویی رژدی هاویشتووە ، بەڵام لە كابینەی نوێەمی حكومەتی كوردستان لە هەر لە سەڕەتای دەستبەكاربوونییەوە هەتاكو ئێستا هەموو هەوڵەكانی خوی چڕكردوتەوە لە سەر ئەنجامدانی پڕوسەی چاكسازی لەپێناو باشتر كردنی دوخی پڕوسەی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵ ونیوێكی حكومرانی بەڕنامەی كاری حكومەتەكەی بە كۆمەڵێك بەرنامە و كاری زۆر گرنگ ڕاگەیاند لە پارلەمانی كوردستان دواتر بە زورینەی دەنگی ئەندامانی پارلەمان پەسەند كڕا و دەست بە جێبەجێ كردنی پڕوژەكە كرا و كومەڵێك هەنگاوی باشیش هاوێشترا پڕوسەی چاكسازی هەرێمی كوردستان پروژەیەكە بونەهێشتنی بێسەروبەری كارگێڕی و دارایی بە پلەی یەكەم وگێڕانەوەی دادپەروەری كومەلایەتی و كەمكردنەوەی گەندەڵی لە هەمو سێكتەرەكاندا..
ئەگەرچی هەرێمی كوردستان لەماوەی رابردوو، بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت ، گەمارۆكانی بەغدا و گوشارەكانی وڵاتانی ئیقلیمی بۆ تێكدانی بارودۆخی ئارامی وكۆمەڵایەتی كوردستان هەوڵی زۆریان دا و چەواشەكاری و پروپاگەندەیەكی زۆریان كرد ، حكومەتی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێزدار مەسرور بارزانی شكست پێبێنن ، بەڵام بە خۆراگری خەڵكی كوردستان و پشتیوانیكردنی دڵسۆزان و سیاسەتی حەكیمانەی حكومەتی كوردستان توانرا شكست بەهەموو ئەو پیلانگێرییانە بهێنێت .
لەكاتێكدا، پێوست بوو لە قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازەكاندا ، حزب و لایەنی سیاسی دڵسۆز بو وڵاتەكەی دەبێت پاڵپشت بێت نەك دژ ، نابێ بەرژەوەندی حزبی و تاكەكەسی لە سەروی بەرژەوەندی گشتیدا دابنێت ، چونكە ، دوژمنان و ناحەزان تەنها حزبێكیان نەكردۆتە ئامامنج بەڵكو هەموو دەستكەوتەكان و شكۆ و ئیرادەی گەلی كوردیان بە ئامانج گرتووە ، هەروەها هەوڵدانیان لە بەغدا بو ڕاگرتنی بودجە و مووچە هەموو ئەمانە هەوڵێكن بو شكەست هێنان بە قەوارەی سیاسی كوردستان كە گەلی كوردستان دەیان ساڵە خەبات وقوربانی بۆ دەبەخشێ و خوێنی زۆری بۆ بەخشیووە ، بەدڵنییاییەوە،هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان و خۆراگری بێ وێنە و چاوەروانكراویی گەلەكەمان پێمان دەڵێن كە كوردستانی بەهێز لە دەستێكی ئەمین و خۆڕاگر دایە ..