لە پێشمەرگەوە فێری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری بن ..

لە پێشمەرگەوە فێری كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری بن ..

 

دوژمنان و داگیركەرانی خاكی كوردستان ناوی پێشمەرگە ، بە گەورەترین كۆسپ و بەربەرست لە بەردەم پیلانگێری و نەخشە شوومەكانیان دەزانن ، هەر ئەوەشە وایكردووە بە درێژایی بوونی پێشمەرگە هەموو رێگەیەكیان گرتۆتەبەر كە ناو و مێژوویی پێشمەرگە كە ئاوێتەی مێژوویی و سیمبوڵی ئازایەتیی ومرۆڤدۆستی و ئاشیتخوازی نەتەوەیەكە لەكەدار بكرێت و بشێوێنرێت .پێشمەرگە، دەستی ناچێتە شەهید كردنی براكەی ، پێشمەرگە چاویی لە داگیركردنی ماڵی براكەی نییە ، پێشمەرگە نابێتە چاو ساغ و بەكرێگیراویی داگیركەران ، پێشمەرگە ، خاك و نیشتیمانەكەی نافرۆشێت و پێشمەرگە هەمیشە بەدوای رزگاری وئازادی گەل و خاكەكەیەتی و بەدوای سەربڵندی و شكۆمەندی نەتەوەكەیەتی .. لەمێژە دوژمنانی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی 50 ملیۆنی ئێمە لە هەموو بەشەكانی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدان كە ناوی پێشمەرگە لە نێو پیرۆزی گەلی كوردستاندا بسڕنەوە، ئەگەر لەوەشدا سەركەوتوو نەبن بە شێوەیەكی نەرێنی وێنای بكەن و هەوڵی ناشرین كردن و شكاندنی شكۆ دەدرێت چونكە پێشمەرگە واتا كورد و ئیرادەی نەتەوەییەك. لەو پیلانانە زۆر بوونه و هەموویان بوونەتە بڵقی سەر ئاو و نەخشە شوومەكانیان پووچەڵكردنەوە. پێشمەرگە ئەو تێكۆشەر و مرۆڤە گیانفیدایە كە لەپێناو ئازادیی و سەربڵندی كورد و كوردستان و بەرگری لە مان و بوونی كورد، دەستی لە هەموو خۆشیەكانی ژیان هەڵگرتووە و چەكی شەڕەف و خەباتی كردووەتە شان و بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ چەشنە پاداشێك بێت، لە سەنگەری تێكۆشان و بەربەرەكانیدا، سینگی كردووەتە قەڵغان و لەبەرامبەر هێرش و پەلاماری داگیركەران و دوژمنانی كوردستاندا گیان، لەسەر دەست ڕاوەستاون.ئەركی پێشمەرگە بریتیە لە بەرگری لە خاكی كوردستان، بەرەنگاربوونەوەی هێرش و پەلاماری داگیركەر ودوژمنان دژی گەلی و سەرەڕۆكان، ئەوانەی كوردستانیان لە نێوان خۆیان دابەش كردوە و حاشا لە بوونی نەتەوەی كورد دەكەن و لەوەش زیاتر لە ڕێگای بردنەپێشی سیاسەتی سەركوت و زەبروزەنگ و جینۆساید و ئەنفال، كیمیاباران جیاوازی دانانی ڕەگەزی هەموو لایەنە، تێدەكۆشن ناسنامە كولتوری كورد بتوێننەوە لە نێو نەتەوەكانی تورك وفارس و عەرەب . بە جۆرێكی دێكە دەتوانین بڵێین كە جەوهەری پێشمەرگە بوون بریتییە لە بردنە پێشی خەبات لەپێناو ئازادی كوردستان و سڕینەوەی ستەمی نەتەوایەتی و بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی ستەمكاری و سڕینەوە، كە دژی گەلی و داگیركەرەكان بەسەر خەڵكی كوردستانیاندا. پێشمەرگە خاوەنی ئامانجێكی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ، نوێنەری ئیرادەی گەلێكدا كە بۆ ئازادی خۆی خەبات دەكات. پێشمەرگە خەباتێكی ڕەوا دەباتە پێش. بەرگری لە مان و بوونی گەلی دەكات. بەرگری لە بەرانبەر پەلاماری دوژمنانی گەل و نیشتیماندا، پێشمەرگە چەمكی بنەڕەتی لە گەشەسەندنی بیری نەتەوەیی، مانەوەی نەتەوەی كورد و بەردەوامی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتكراوەكانی گەلی كورد ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕێت.پێشمەرگە، ئەمرۆ متمانەپێكراوترین هێزە لە سەر ئاستی ناوچەكە وجیهان و كردەوەكانی و ئازایەتیی و مەردایەتیی مێژووییەكی پر شكۆمەندی هەمیشەیی بۆ نەتەوەكەی تۆمار كردووە و بۆ هەتا هەتایە شانازیی پێوە دەكرێت و ئەوەیە جیاوازی پێشمەرگە و گروپە چەكدارییەكانی ترە بەناوی كوردایەتیی و هەر ناوێكی تر.. بۆیە، كاتی ئەوە هاتووە ، هەمووان ئەو راستییە بزانن و فێر بن كە ، پێشمەرگە خاكی براكەی داگیرناكات ، براكانی شەهید ناكات و نابێتە بەكرێگیراوی داگیركەر..

Top