سیاسەتی نائەخلاقی .

سیاسەتی نائەخلاقی .

روون و ئاشکرایە لە زۆنی یەکێتی ھیچ لایەنێک دەسەڵاتی نیە و ھیچ بەرپرسێکی لایەنەکان، بەدەر لە بەرپرسانی یەکێتی ھیچیان پێناکرێت... ئەم موزایەدە ناشەریفانەی لاھور بنەمالە تاڵەبانی کەبەسەر خەڵکی رەش و رووت و نەخۆشی ئەو زۆنەوە دەیکەن سەبارەت بە داخستی نەخۆشخانەی ھیوا، لەوپەری نائەخلاقیە کەبێز لەمرۆڤ بوونت دەکەیتەوە !
بەراستی یەکێتی بەدەستی لاھۆر و چەند کەسێکی خۆفرۆش و خائین رۆژ بەرۆژ ناشیرنتر و بێزراوتر ئەبێت !
بابەتی نەخۆشخانەی ھیوا، یەکێتی پیلانی بوو بیکات بەنەخۆشخانەی تایبەتی بۆزیاتر روتاندنەوەی نەخۆش و دانیشتوانی زۆنی سەووز ، بەڵام ھاتنە سەرخەتی کاک مەسرور بارزانی و دروست بوونی رایگشتی لەسەر ئەوباتە، وایکرد لاھور بەپەلە قاژە خۆی بگەنێتەوە نەخۆشخانەی ھیواو دەست بکات بەموزایەدات بەسەر خەڵکی فەقیرو ھەژاری ئەوزۆنە.
مرۆڤ لە ھەر ئاست و پلە و پێگەیەکدابێت کە قیەمی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی لەدەستدا، چاوەروانی ھەموو شتێکی لێدەکرێت، گرنگە دانیشتوانی زۆنی دەست بەسەرکراو لەلایەن مافیاو خۆفرۆشانی یەکێتیەوە، ئەم زوڵم ستەمە لەیەکێتی قبوڵ نەکەن،
ئەمەراستیەکی حاشا ھەڵنەگرە خائین و خۆفرۆشانی یەکێتی، دەست پارێزی لەھیچ شتێک ناکەن لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتیان، نمونە خیانەتی ١٦ـی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی کەرکووک و ٥١ / ١٠٠ خاکی کوردستان، جاداخستنی نەخۆشخانەی شێرپەنجە کە ھیوای ھەزاران نەخۆشی ھەژار و کەم درامەتە زۆر ئاساییە بەلایانەوە.
گروپێکی یەکێتی نەپابەندەی بریار و رێنەماییەکانی حکومەت دەبێت نەپەرلەمانی کوردستان، دۆخی نالەباری ناوچەکەو عێراقیان قۆستۆتەوە و تێگەشتوون بەھۆی تێکنەچوونی ئارامی و ئاسایشی کوردستان چاوپۆشیان لێدەکرێت، دەبێت دانیشتوانی ئەو زۆنە خۆیان ھەستن بەسزادانی یەکێتی و سنورێک بۆ ئەم دەستدرێژی و قاچاخ چێتی و مافیاگەراییەتیەیان دیاری بکەن.

Top