لەگەڵ هەر گەشەسەندنێكی كوردستان دوژمنان زیاتر پەڵاماری پارتی و بارزانیی دەدەن

لەگەڵ هەر گەشەسەندنێكی كوردستان دوژمنان زیاتر پەڵاماری پارتی و بارزانیی دەدەن

 

بەدرێژایی مێژووی خەباتی چەكداری و شارستانی ودیموكراسی دوێنی و ئەمڕۆمان، ھەرەشەكانی نەیارە ناوخۆییەكانی كوردستان بە گشتی ئەگەر زیاتر نەبن لە ھەرەشەی دەوڵەتە داگیركارەكانی كوردستان، بێگومان كەمترنین، بۆیە پێویستە رۆڵەكانی گەلەكەمان زۆر وریا بن و دۆست ناحەزانی خۆیان لە یەكتر جیا بكەنەوە، چونكە ئەوەی پارتی و بارزانی ھەول تێكۆشینی بۆ دەكات دۆزێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە ، كە پەیوەستە بە ئایندە وشكۆمەندی ھەر تاكێكی كوردەوە هەیە لە ھەموو كوردستانی گەورە بێ جیاوازی ، ئەو دژایەتیی و دوژمنكارییەی نەیارانی گەلەكەمان بەرانبەر پارتی و بارزانیی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە وەك ئەوەی دەبینین بارزانی لە پێناو سەرخستنی گەلی كورد و نیشتیمانی كوردستان دا كردویەتی و دەیكات ھیچی كەمتر نییە لە مێژوویی رابەری وڵاتەگەوەركانی جیهاندا.
لە دوێنی و ئەمڕۆشدا ، پارتی و بارزانیی هەر دەم گەورەترین ئەرك و بەرپرسیاریەتیی بەرانبەر بە نەتەوە و نیشتیمانەكەی هەڵگرتووە و هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكردن بووە و ئەركێكی گەورە و پیرۆزی بە ئەستۆیە و هەر ئەوەشە وایكردووە و كە هەر كاتێك لە ئامانجەكانی نزیكبووبێتەوە ئەوا و دوژمنان و نەیارانی چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و دەڕكیش هەردەم هەوڵی زیان گەیاندن بەو كاروانە پرشكۆمەندی و شانازییە داوە .
لە ماوەی سێ‌ دەیەی حكومڕانی هەرێمی كوردستاندا ، سەڕەرایی هەموو ئەو كۆسپ و تەگەڕانەی نەیارانی پارتی و بارزانیی و هەرێمی كوردستان لە بەردەم كاروانیی پێشكەوتن و سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان ، بەڵام توانیی كەشوهەوایەكی پر لە ئازادی و دیموكراسی فەراهەم بكات ، بێجگە لەو باوەرە رەهایەی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایین و ئایینزاكان ئاماژەیەكی روون وئاشكرایی دژایەتیی كردنی نەیارانی هەرێمی كوردستانە .پارتی بە هۆی هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی كە خزمەتكردن بە خەڵكی كوردستان و دۆزی نەتەوەكەیەتی بەردەوام لە لایەن دوژمنە نێوخۆییە و دەرەكییەكان كراوەتە ئامانجی ناڕەوا و هەموو هەوڵێكیان بۆ لاوازكردنی و لێدانی پێگەی پارتی كە یەكسانە بە پێگەی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكیاندا ، بەڵام پارتی وبارزانیی بە متمانە و باوەربەخۆبوونێكی زۆر رووبەرووی هەمووو ئەو كێشە و گرفتانە بووتەوە .
پارتی بە بڕیاردانی كاركردن بۆ سوودمەندبوونی هاوڵاتیان لە داهاتی نەوت و ڕاستەوخۆ پشكیان لە نەوتی هەرێمەكەیاندا هەبێت، جارێكی دی لایەنگر و هەوادار و خەڵكی كوردستانیشی دڵنیاكردەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادی تاك و داكۆكی لەمافی گەلی كورد دامەزراوە و بەرنامەكەیشی خزمەتكردن و دابینكردنی خۆشگوزەرانییە بۆ هەموو تاكێكی كوردستان بەبێ جیاوازی.
ئەوانەی دوێنی پایتەختی كوردستانیان بە گوندی گەورە ناوی دەبرد، بەڵام لە دوای بەڵێنی سەركردایەتی پارتی كە بەڵێنیان دا ئەو گوندە گەورەیە بكەنە یەكێك لە سەرنجراكێشترین و ئاوەدانترین و ئاڕامترین شارەكانی جیهان ،لە ئێستاشدا هەوڵیری پایتەختی كوردستان نەك هەر بە بەراورەد لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە هەر پێشكەوتوو تر وگەشە سەندووترە ، بەڵكو رۆژ بە رۆژیش زیاتر پێشكەوتوو و گەشە و پەرە دەستێنێت ، هەر ئەوەشە وایكردووە و نەیارانی گەل و هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەر پێشكەوتن و سەركەوتنێك زیاتر دژایەتیی پارتی و بارزانیی و دەستكەوتەكانی بكەن .

Top