چاکسازی و روبەروبوونەوەی گەندەڵی، چارەسەری سەرجەم کێشەو قەیرانەکانە.

چاکسازی و روبەروبوونەوەی گەندەڵی، چارەسەری سەرجەم کێشەو قەیرانەکانە.

هەموو قۆناغێکی مێژوو وەک خۆی نامێنێتەوە و کۆتایی دێت، کۆتایی ئەم قۆناغە دژوار و سەختەی هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت؟
ئێمەی کورد کەلەناو سێگۆشەی تورک و فارس و عەرەبداین و هەر لێرەدا دەمێنینەوە، ئەم وڵاتانەش تەنھا لەسەر قرکردن و لەناوبردنی کورد ھاوراو کۆکن، چ ھەنگاوێک دەتوانێت وەک نەتەوە، کورد لەمەترسی و زوڵم و زۆری دوژمن و نەیارانمان بمانپارێزێت؟

ئێستا هەرێمی کوردستان بەدۆخێکی دژوار و سەختدا تێپەردەبێت، ئامانجی دوژمنانە و پەستانی زۆری دەرەکی لەسەرە، تونراوە لە رێگەی چەند بەرپرس و حزبێکی خۆفرۆش و بەرژەوەندی خواز، لەناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش پەرتەوازی دروست بکرێت، ھەرچەن کابینەی نۆیەم توانیوێتی ھەنگاوی زۆر باش برواتە پێش و ھەندێ لەگرفتەکان چارەسەر بکات، بەڵام مەترسی دەرەکی و بەربەستی ناوخۆی و پیلانگێری خۆفرۆشان زۆر زۆرن.

نمونەی زیندوو، توانیویانە لەشکرێ میدیا چەواشەکار و میدیاکاری جوێن و فرۆش، بە بەربڵاو لەناوخۆدا دروست بکەن، کەسوکایەتی بەسەرجەم پیرۆزییەکان بکات و ھەوڵی کۆتایی ھێنان بەھەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی تاکی کوردی بھێنێت و سەرجەم جوانیەکان ناشرین بکات، کەشوهەوایەکی پڕ لەغەوغا و چەواشەو تەشیر و ناوزراندن دروست بکات، کە تاکی کوردی نەتوانێت بەئارامی بژێت و گاریگەری زۆریش لەسەر بریاری سیاسی و لایەنەسیاسیەکان دروست بکات، کەنەتوانرێت بەئاسانی یەکریزی دروست بکرێت.

چارەسەرکردنی ئەم ئەمپەرتەوازەی و کێشە و قەیرانە کەڵەکەبوەیی ھەرێمی کوردستان، بە کۆمەڵێ ڕێکار و هەنگاوی پراکتیکی و پلانی کورت و درێژ مەودای تەجرەبەکراو چارەسەر دەکرێت، لە ئێستادا و لە پێشەمی ئەو ڕێکار و هەنگاوانە، جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازیە، ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵیە، رێکخستنەوەی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانە.

ئەوەش کارێکە بە موزایەدە و غەوغای میدیایی و هونەری جنێودان و تەشهیر هیچی لێ سەوز نابێت، بەڵکو کاری عەقڵانیەت و بەرپرسیارێتی ئیشکردنی جددیە لە هەموو بوار و سەکتەرەکاندا، پێویستە بەنیەت و ئیرادەیەکی پاکی هاوبەش، بە ئەقڵیەتێکی سیاسی بنیاتکەر و بەرپرس و بەتێڕامانێکی واقیعی و رۆشن، بەیەک دەستی کۆی لایەنەسیاسیەکان، بەربەستی پێش چاکسازی بشکێندرێت و کوردستان بکرێت بەنمونەی پاکی و جوانی و پێشکەوتوی و دیموکراتی لە ناوچەکە.

Top