پەکەکە وەک میوانیکی شەڕکەر!

پەکەکە وەک میوانیکی شەڕکەر!

پەکەکە دەبێت لەوە تێ بگات لەباشووری کوردستان میوانە نەک خاوەن ماڵ لە دورستبونی ئەو ھەرێمەوە بەردەوام پەکەکە کێشە بوە لەوەی چارەسەر بێت بۆتە سەبەبی ئەوەی تورکیا سنورەکان ببەزێنیت پەکەکە بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسکی هەرێمەوە نەکردوە هەمیشە ماڵوێرانی ھێناوە بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاولکردنی گوندەکان لە ناوچە سنورییەکاندا خەلک ناچار کراوە گوندەکان چۆل بکەن لە ترسی گیانی خۆیان خیزانەکانیان ڕۆژ دوای ڕۆژ پەکەکە داگیرکارییەکانی خۆی زیاتر دەکات، باج لە خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بەزۆر دەسەێنێت، ژیانی لێ تێکداون.
پەکەکە ئەو ھیزەی کە ھەموو ھیزەکانی تر رەت دەکاتەوەو گوێ بە قوربانی و میژووی ئەو ھەرێمە نادات کە ئەوان رۆژێ بۆی ماندوو نەبون ئەوان ھاتون وەک کریچیکی بی خەم یان میوانیکی شەڕکەر ھەر رۆژەو کێشەیک توشی ئێمە دەکەن کە ئەمانەوێت راستیان بکەینەوەو پییان بلین ئیرە مەیدانی خەباتی ئێوە نیە پیویست نین بۆ ئێمە رووبەرومان دەوستیتەوەو رۆڵەکانمان شەھید دەکات.
بەردەوام لە لایەن دەسەلاتی باشورەوە تکا کراوە کە دەبێت پەکەکە گۆڕەپانی شەڕ لە باشووری کوردستان دوور بخاتەوە، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی مەدەنی باشووری کوردستان نەبنە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی ئەوان، لەلایەکی تریشەوە ڕوون و ئاشکرایە کە پارتی کرێکارانی کوردستان پارتێکی باکووری كوردستانە، بەو مانایەی شوێنی سەرەکی خەباتی ئەو پارتە باکووری کوردستانە نەک باشووری کوردستان، بەڵام پەکەکە بێ باکانە شەڕ و ئاژاوەگێڕی لە باشووری کوردستان دروست دەکات، لە جیاتی ئەوەی فاکتەری یارمەتیدەر بێت لە پێناو بەرەو پێش چوون و سەرکەوتنی زیاتر بە پێچەوانەوە پەکەکە دێت قەیران بۆ باشووری کوردستان دروست دەکات، بۆ ئەوەی ئەو ھەرێمە پاریزراو بێت مەمنونین تورکیاو پەکەکە مەیدانی شەری جیاوازیەکانیان ببنەوە ناو خاکی خۆیان بەرۆکی ئێمە بەردەن تا ئێمە لە ھەرێمەکەی خۆماندا نەبینە قوربانی شەریک کە ھی ئێمە نیە..

Top