پارتیبوون و كوردبوون رۆحێك لە یەك جستەدا ..
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبنیانە لە سەر ستراتیژی و بناغەی دروستكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەردەستی مستەفا بارزانی رابەری رۆحی نەتەوەیی كورد بكەین ، راستیەكی حاشاهەڵنەگرمان بۆ دەردەكەوێت ، ئەویش هەڵگر هەمان رێچكە و میراتی گشت شۆڕش و راپەرینەكانی نەتەوەیی كورد بووە لە پێناو رزگاری و ئازادیخوازی و كۆڵەی كوردایەتیی بۆ یەك ئامانج و لە یەك رێباز و رێگە ئەو خەبات و قوربانیدانی بێوچان لە پێناو مافەرەكانی كورد وكوردستان و گەیاندنی نەتەوەیی كورد بە خەونی لەمێژینەی و رزگاركردنی لە ژێر دەستی و پاشكۆیی .
ئەو قوتابخانەیەك لە نێو قوڵایی ودڵی كوردستانەوە ڕەگی داكوتاوە و بەردەوام كاری بۆ پاراستنی شكۆ و ئیرادە و دروستكردنی متمانە و باوەر بەخۆبوونی كوردستانیان بە كوردایەتیی و خۆشەویستی نیشتیمان ، ئەوەی پارتی لە هەموو حیزب ولایەنەكانی تر جیادەكاتەوە ، هەستی كوردپەروەری و هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە لە قۆناغە سەختەكان ، خزمەتكردنە ، رێگریكردن لە ناخۆشی و پیلانگێرییەكان بەرەو كەناڕی ئارامی و دڵنییایی بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەموو نەهامەتییەكان ببێتەوە.
پارتی هیچ كات لە چوار چێوەی جواگرفیا و حزبێكی داخراوە و بەرژوەندی و شەخسی كاری نەكردووە بەڵكو لە قۆناغە هەستیارەكاندا لە گۆڕٍەپانی خەبات سیاسی و نەتەوەیی و كۆمەڵایەتیی بەكردەوە فریاد ڕەس بووە بۆ بەشەكانی تری كوردستان ـ هەر ئەوەشە وایكردووە كە ئەو قوتابخانەیە لە ماوەی نزیكەی هەشت دەیە تێكۆشانی بێ وچان خاوەنی گەورەترین قەوارەی ومتمانەپێكراوترین پارت بێت لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و مێژووش گەواهیدەری ئەو راستییەكە بوونی پارتی واتا بوونی كورد و ئەوەش راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە بەردەوام خزمەتكاری گەل و نەتەوەكەی بووە و بۆ قوربانیدانی و بەرگری كرد لە لە گەڵ ونیشتیمان هەردەم لە سەنگەری پێشەوە تێكۆشان بووە لە پێناو گەیاندنی كورد وكوردستان بە كەناڕی ئارامی و دڵنییایی و بەدەسهێنانی مافی سەربەخۆیی ، بەكردەوە و نكۆڵی لێناكرێت .
بۆیە، ئەو قوتابخانەیە، سەركردە، كادیر وئەندام و لایەنگرانی بە شێوەیەك راهێناوە كە هەردەم خزمەتكاری گەل و نیشتیمانەكەیان بن و هەردەم هاوبەشی خۆشی و ناخۆشییەكانیان بن و هەروەها پارتی و بارزانی هەردەم لە پێناو یەكریزی و تەبایی نێوماڵی كورد وكوردستانی بەكردەوە تێكۆشاوە و باجی گەورەی داوە و هیچكات سازشی لە سەر بچووكترین مافەرەكانی گەل و نیشتیمانەكەی نەكردووە ، پارتی هەڵقوڵاویی نێوماڵی كوردستانە و هەر ئەوەشە وایكردووە ، بەردەوام لە نێو سێرە و پەڵاماردانی دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان بن .
بۆیە، ئەگەر وردتر بروانییە ستراتیژی پارتی و بارزانیی ، ئەوا ئەو راستیەمان بۆ دەردەكەوێت كە هەموو ئەو دەستكەوت و مافە ڕەوا نەتەوەیی و سیاسی و كولتوورییانەی كە بە خەباتێكی مێژوویی و بە بەرهەمی خوێنی شەهیدان هاتوونەتەدی، هەروەها پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییش بەردەوام لە تێكۆشاندا بووە بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد و خەبات و قوربانیدانی بۆ گەلانی دونیا و ئاشناكردنیان بە مێژووی پڕ لە سەروەری و خەباتی گەلی كوردستان، هەمو ئەو راستیانە پێمان دەڵێن كە، پارتیبوون وكوردبوون رۆحێكن لە یەك جستەو جیابوونەوەیان ئاستەمە..