رۆژ بە رۆژ سیمای بەكرێگیراویی پەكەكە زیاتر ئاشكرا دەبێ ..

رۆژ بە رۆژ سیمای بەكرێگیراویی پەكەكە زیاتر ئاشكرا دەبێ ..

 

لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو ، كردەوە و هەڵسوكەوتە تاكرٍەوییەكانی پەكەكە و دروشمە بریقەدار و بێ‌ كردارییەكانیان نەك هەر باوەری ئەو رێكخراوە چەكدارییە بەكرێگیراوە بە دۆزی كورد نەبووە ، بەڵكو كاریگەری خراپی بۆ ناوبانگی كورد هەیە.
قسەو ووتەكانی بەرپرسانی پەكەكە، تەنها بۆ شاردنەوەی خیانەتكاری و رێنیشاندەری و رێگەخۆشكردنە بۆ نەیاران و خۆڵكردنە چاویی خەڵكی كوردستان و هەروەها هەردەم لە ڕوانگەی تەسكی پەكەكەوەیە و ئەوەش ئەو راستییە دەسەلمێنێ كە پەكەكە شۆڤێنییە و نایەوێ هیچ هێزولایەنێكی دیكە هەبێت هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە زیانێكی زۆر بە كورد لە باكوور و باشوور بگەیەنێت.
پەكەكە، لەماوەی چەند ساڵی دەستی تێكەڵكردووە لەگەڵ وڵاتانی داگیركەرانی كوردستان و چەند باندێكی مافیایی، لە هەرێمی كوردستاندا ئەو هێزە خۆی داگیركەرە و بۆتە دەستی داگیركەریش، لەلایەكی دیكەشەوە كەجەكە چەك بە تاكە چارەسەری كێشەكان هەژمار دەكات كە ئەمەش دوورە لە گشت پرەنسیپەكانی ئەم سەردەمە ، لەبەرامبەردا چەندین رێگەی دیكە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە بیگرێتە بەر وەك گفتگۆ و سیاسەتكردن بەڵام پەكەكە ئەم ڕێگایانەی ناوێت ، كە ئەمەش راستییە و سیمای راستەقینەی پەكەكە ، بۆ زیانگەیاندن پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی كورد و كوردستان بگەێنێت .
بۆیە، ئیتر پەكەكە خۆی لەگەڵ كوردایەتیی یەكلایی كردووەتەوە كە بێجگە لە خزمەتكردن بە نەیارانی كورد و چەكداری وڵاتان و شەرانگێزی هیچی تری لێ بەدی ناكرێت ئەمەش لە فەرهەنگی حیزبێكی سیاسیی و كوردپەوەر و نیشتیمانپەوەری جێگەی نابێتەوە، چونكە پەكەكە سەڵماندی بەكرێگیراوێكە دژ بە سەربەخۆیی و ئاڵای كوردستان.
كردەوەكانی پەكەكە، لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو ، بەرانبەر بە دەستكەوتەكانی باشووری كوردستان سەڵمێنەری ئەو راستییەن كە ، ئەو رێكخراوە بەكرێگیراوە بەهیچ شێوەیەك چاوی بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایەت و هەمیشە بیری لای رق و كینە و كێبڕكێیە و تەنیا توند وتیژی و كاری چەكداری پەیڕەو دەكات ئەمەش زیانی بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە و بە سەدان گوند لە هەرێمی كوردستان بەهۆی پەكەكەوە چۆڵكراون و دارستان سووتێندراون و جگەلە شەهیدبوون و برینداربوونی سەدان كەس .
سەركردەكانی پەكەكە، بە فەرمان و رٍێنەمایی وڵاتانی هەرێمایەتیی دەجوڵنێنرێن و كاریان پێدەكرێت ، هەر ئەوەشە وایكردووە و كە ناویان بچێتە نێو لیستی تیرۆرەوە ، ئەمرٍۆ كۆمەڵكەی نێودەوڵەتیی و هەتا گەلی كوردیش لە هەڵسووكەوتەكانی پەكەكە بێزار و بێ‌ ئومێدبوونە ، چونكە دۆزی كورد بە پەكەكەوە نەبەستراوەتەوە .بوونی هێزی چەكداری ئەم پارتە لەهەرێمی كوردستان كێشەوگرفتی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان دروستكردوەو بەبوونی پارتی كرێكارانەوە، ڕۆژانە سەرو ماڵ و گیانی هاووڵاتیان لەبەین دەچێت و هاووڵاتییان دەڵێن، گەر پەكەكە مەبەستی ئازادكردنی توركیایە، بۆ لەتوركیا شەر ناكات و شەر دێنێتە هەرێمی كوردستان؟.
، ئەوەی لە هەرێمی كوردستان هەیە بریتییە لە پێكەوەژیانی لایەنەكان بەڵام پەكەكە هێزێكی داگیركارە و دەیەوێ بە چەك مامەڵە بكات. هەروەها ، پەكەكە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پارتێكی تیرۆریست و منداڵڕفێن ناسراوە و لەقەڵەم دراوە و تادێت زیاتر سیمایی و مەرٍامی پەكەكە، وهێزێكی چەكدار نەك خەباتگێر بۆ دۆزی كورد لە باكووری كوردستان زیاتر ئاشكرا دەبێت .

Top