بارسا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى فابیان رویزی ئیسپانى ده‌دات
بارسا هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى فابیان رویزی ئیسپانى ده‌دات
رۆژنامه‌كانى كاتالۆنیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكى یانه‌ى ناپۆلی ئیتالی بكات بۆ ئه‌وه‌ى له شكستى مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڤینالدۆم ى یاریزانى یانه‌ى لیڤه‌رپوول كه ئێستا گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ پاریس مۆركردوه و یاریزانێكى تر بهێنێته ریزى یانه‌كه‌ى، رۆژنامه‌ى سپۆرتى ئیسپانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا بارسا له شكستى هێنانى ڤینالدۆم ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى ئیسپانى و هێلى ناوه‌ڕاستى یانه‌ى ناپۆلی فابیان رویز مۆربكات ، به‌ڵام ئیداره‌ى بارسا ده‌یه‌وێت پرۆسه‌ى تێكه‌لكردنى ئه‌و یاریزانه شكستى یاریزانه هۆڵه‌ندیه‌كه پڕ بكاته‌وه هه‌ر چه‌نده له گواستنه‌وه‌ى ئه‌م یاریزانانه تووشى رووبه‌رووى چه‌ندین زه‌حمه‌تى ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بارسا له‌گه‌ڵ ئه‌وریلیۆ دی لورینتیس سه‌رۆكى ناپۆلی له‌گفتوگۆدایه بۆئه‌وه‌ى رازی بكه‌ن و بارودۆخی دارایش قورسه، هه‌ر چه‌نده یانه‌ى كاتالۆنیش به بارودۆخیكى سه‌خت تێپه‌ر ده‌بێت ، ناپۆلى داواى بڕى 50ملیۆن یۆرۆى كردوه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له فابیان رویزى ته‌مه‌ن 25ساڵ، به‌هۆى ئه‌م گرێبه‌سته‌ش ژماره‌یه‌ك یاریزان ده‌چنه نێو گرێبه‌ستى رویزی ئیسپانى.
كارزان كانه‌بی