هه‌شت یاریزان ریزى یانه‌ى شاهانه جێده‌هێلن
هه‌شت یاریزان ریزى یانه‌ى شاهانه جێده‌هێلن
رۆژنامه‌ى ئالاسى مه‌دریدی ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى كه ئه‌م وه‌رزه نه‌یتوانى هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه له‌م هاوینه ده‌یه‌وێت خۆى له هه‌شت یاریزانى یانه‌كه رزگار بكات، به رۆیشتنى ئه‌م هه‌شت یاریزانه‌ش یانه‌ى ریال مه‌درید بڕی 126ملیۆن یۆرۆى به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت ئه‌و یاریزانانه‌ى كه ریزى یانه‌كه‌ش جێده‌هێلن بریتین له هه‌ریه‌ك له یاریزانان(بێل،مارسیلۆ، ڤاران، ئودریۆزولا، ئیسكۆ، ماریانۆ، یۆڤیتگ، سیبایۆس) پێش بینش ده‌كرێ ئه‌نچلۆتى راهێنه‌رى یانه‌ى ریال مه‌درید شورشێكى دیكه ده‌ستپێ بكات و كۆمه‌لێك یاریزانى تر بهێنێته ریزى یانه‌كه‌ى و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ستێره‌كانى یانه‌كانى ئه‌وروپاى تێدایه.
كارزان كانه‌بی