ترس، ڕق وكینەی لە مێژینەی دوژمنان بەرانبەر پارتی و بارزانیی

ترس، ڕق وكینەی لە مێژینەی دوژمنان بەرانبەر پارتی و بارزانیی

قوتابخانەی كوردایەتیی و بارزانیی ئەرك وبەرپرسیاریەتی لە مێژینەی نەتەوەیی هەڵگرتووە كە لە ماوەی ،حەفتا وپێنج ساڵی رابردوو، قوتابخانەیەكی پر شانازی كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری بە هۆی پێداگری لە سەر هەڵوێستە نەگۆڕەكانی و سازش نەكردن لە سەر خاك و مافەرەواكانی ڕووبەرووی پیلانگێری گەورە و قڕێژ لەلایەن دوژمنان و داگیركەران بۆتەوە ، هەر دەم خوێن و گیانی رۆڵەكانی بوونەتە قەڵغانێكی پۆڵایین بۆ پارێزگاریكردن لە مێژوو ،شوناس و دەستكەوتەكان و مۆڕكی نەتەوایەتیی هەر ئەوەشە وایكردووە لە سەر ئاستی كوردستانیی گەورە هیوا و متمانە وبە چاوێكی پر بایەخ و سەنگێكی گەورە تێبڕوانن .
مێژوو دەرخەری ئەو راستییەیەكە پارتی دیموكراتی كوردستان ، بەكردەوە پارێزەر و داكۆكیكار ئاڵا و خاك و میراتهەڵگری گشت شۆڕش و ڕاپەرینەكانی نەتەوەی كوردە ، هەردەم پێشەنگ بووە لە هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان . بەتایبەت لە ماوەی سێ‌ دەیەی حكومڕانی و خەباتی شارستانی و دیموكراسی قەوارەی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكەوە پارێزگاری لە ماف و دەستكەوتەكان و ئەو ئەزموونەی كە هیوا وئومێدی هەر چوار پارچەی كوردستانە كردووە .
لە پاش رووخانی رژێمی بەعس بەر لە 18 ساڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتی هێژا سەرۆك مسعود بارزانیی لە بەغدا و بە هەموو توانایەكەوە شەڕی جێگركردن و چەسپاندنی مافەرەواكانی گەلی كورد لە دەستووری هەمیشەیی عێراق لە لە ساڵی 2005 و بەردەنگی %80 گەل و پێكهاتەكانی عێراق بریاری لە سەر درا كردووە و تا لە رٍێگەی یاسا و دەستوورەوە كار بۆ بەدەسهێنانی خاك و مافەكانی گەلەكەمان بكات ، بەڵام وەك ئەوەی بینرا زۆری نەخایاند كە دەسەڵاتدارانی بەغدا و بە چاوساغی هەندێك لایەنی بەناوی كورد ، بەردەوام كاریان بۆ رێگریكردن لە ناردنی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان كردووە ، بەتایبەت ئەو هەوڵانە لە نێوخۆیی كوردستانیش بەردوام بوون بە رێگەی خۆپیشاندان و توندوتیژی و پاساویی بێ‌ نەما .
پێش حەوت ساڵیش لەو كاتەی كە تیرۆریستانی داعش پەڵامار عێراق و دواتر هەرێمی كوردستانیان دا، ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی ئەرك و بەرپرسیاریەتیی گەورەی لە پارێزگاریكردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان و سەروەرییەكان و ئاڵایی كوردستان بەركەوت و بەتایبەت كە مەڕام و پیلانگێرییەكان تا دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و ئینجا پیلانگێری چوار دەوڵەت بە سوپایەكی گەورە میلیشا، چەكداری و چەكی پێشكەوتوو و تانك بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەستیان پێكرد ، بەڵام هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرپەرشتی راستەوخۆیی سەرۆك مسعود بارزانیی چۆك و هەیبەتی دوژمنان و داگیركەرانیان تێكشكاند و وانەیەكی مێژووییان پێبەخشی .
لە ئێستاشدا ، جارێكی دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو ساڵی رابردوو، توانیی بە شێوەیەكی بەرچاو كاریگەر بە سەر قەیرانەكان وپیلانگێرییەكاندا زاڵ بێت بە تایبەت ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئینجا تێكشكاندنی گەمارۆ وقەیرانەكان ، ئەوەتا جارێكی تر ئەمجارەیان دوژمنان وداگیركەرانی كوردستان لە رێگەی بەكارهێنانی چەكدارانی پەكەكەوە ، رۆژانە هێرشی تیرۆریستی و كاری تێكدەرانە بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن و پێشمەرگەی كوردستان شەهید دەكەن و دارستان وكانیاوەكان وێران دەكەن و پەڵكێشی داگیركەران و دوژمنانی كوردستان دەكەن ،ئامانجی سەڕەكیی ئەو دوژمنكارییەش دیارە پارتی و بارزانییە ، چونكە پارتی و بارزانیی واتا پارێزەری دەستكەوتەكانی نەتەوە كورد ، واتا قوربانیدان و قەڵایی پۆڵایینی نەتەوەیەك و هەردەم ئامادەیە خوێن وگیانی بۆ گەل و نیشتیمانەكەی ببەخشێت .
دوژمنانیش پەكەكە ، وەك كارتێكی گوشار دژ بە دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان كە تەنها پارتی و بارزانیی كە پشكی شێری لە ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكان بە ئەستۆگرتووە هەڵدەگرێت و لە رووی ئاوەدانیی، خزمەتگوزاری هەر لە زاخۆ تا حەڵەبجە و ئینجا لە رووی ئابووری و ئاوەدانی و پەروەردە و سەقامگیری بەرچاویی بۆ ئەم كیانە هێناوەتە دی ، چاوی دوژمنان و نەیاران وبەكرێگیراوانی پێی هەڵنایەت و ئەوەش وایكردووە تووشی هیستریا و شێتی و پەڵاماردانی گەلی كورد بدەن ، هەر كاتێك هەست بكەن دوژمنان گەلەكۆمەیان لە هەرێمی كوردستان كردووە ئەوانیش دەبنە پاڵپشتی ناحەزان و كاتێك نەیارانمان تووشی شكست و ریسوایی بوونەوە و هەرێمی كوردستان سەركەوت خۆیان دەكەن بە هاوبەشی دەستكەوتەكان .

Top