هەرێمی کوردستان .. کارکتەر و هێزی سیاسی
نەوزاد محەمەد
هەر لە ساڵی ٢٠٠٣ و بە دواوە، بە حوکمی ئەو واقعە سیاسیە نویەی هاتە ئاراوە لە عیراق و ناوچەکە.
لە ئەنجامی نەمانی سەروەری و بۆشایی سیاسی، دەرفەتی زیار تر بۆ دەستێوەردانی دەرەکی لە عیراق و هەوڵی گۆڕینی باڵانس، هەرێمی کوردستان کەوتە بەر سێرەی ناحەزان و کرایە ئامانج.
بو هۆی پێگەی جوگرافی هەرێمی کوردستان، وڵاتانی ناوچەکە ویستیان هەرێمی کوردستان بخەنە بن رەکیفی خۆیان و بۆ مەبەستەکانیان بە کاری بێنن، رەتکردنەوەی هەرێمی کوردستان بۆ خواستەکانیان، بوە مایەی دژایەتی کردن لە لایەن ئەم وڵاتانەوە.
ئێران بۆ تەواو کردنی خەونەکانی هیلالی شیعی، پێویستی بە هەرێمی کوردستان نە.
تورکیا بۆ گەیشتن بە خەونەکانی دووبارە کردنەوەی ئیمبراتۆریەتی عوسمانی، پێویستی بە هەرێمی کوردستان بووە.
ئەوە جگە لە ئەجندای وڵاتانی زڵهێز و خاوەن بەرژەوەندی لە عیراق و ناوچەکە و پلانەکانیان بۆ داهاتوو.
بۆیە هەرێمی کوردستان دووجاری کێشەی زۆری سیاسی و دیبلۆماسی و ئابوری و فشار و پیلان بویەوە.
ئەم دۆخە پێویستی بەوە بو کە هەرێمی کوردستان هێزێ سیاسی خوی و سەربەخۆ بوونی لە بریاری سیاسی بسەلمێنیت و رووبەرووی تەواوی کۆسپەکان ببێتەوە، پاراستنی سەروەری و قەوارەی هەرێمی کوردستان پرسێکی سەرەکی و چارەنوسساز بوو، کە دوژمنان پیلانیان بۆ لاواز کردنی و اە باربردنی دەگێڕا.
لەو کاتە هەڵوێستەکانی جەنابی ڕابەر و سەرۆک بارزانی، یەکلاکەرەوە بوون و سەلمێنەری هێزی سیاسی هەرێمی کوردستان بوون، لە لایەک بەرەنگاری تەواوی ئەو پیلانانە دەبویەوە کە مەبەستیان دژایەتی هەرێمی کوردستان و بگرە پرسی کورد بووە بە گشتی، لە لایەکی تریش و لە هەمان کاتدا دەستی ئاشتی و رێز گرتن لە دراوسێ بوون و پەیوەندی باش و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش دەکرد، بێ ئەوەی سازش لەسەر مافەکانی هەرێمی کوردستان یان پرسی کورد بە گشتی بکات.
ئەوە جگە لە پتەو کردنی پەیوەندی دیبلوماسی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و گەیاندنی پرسی کورد بە ناوەندەکانی بریار لە جیهاندا.
ئەم سیاسەتە بەردەوام سەرکەوتوو بووە و شکستی بە پیلان و هەوڵەکانی دوژمنان هێناوە و هەرێمی کوردستانی پاراستووە.
قۆناغی و دۆخی ئێستای سیاسی و ناوخۆیی عیراق، جموجۆلی وڵاتانی ناوچەکە بە گشتی، ئەوە لە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان دەخوازێت لە سەر هەمان پلانی دیبلوماسی هەنگاو بنێن، سەلماندنی هێزی سیاسی و دیبلوماسی و چۆنیەتی مامەڵە کردن لەگەڵ پرسەکان کە زۆر دژوارتر و سەخت تر بوونە.
بە تایبەت پاش ئەو گۆڕانکاریانەی هاتنە کایەوە لەسەر ئاستی هێز و هاوپەیمانی.
لەگەڵ ئەنجامی هەلبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨ و بە پێی ئەنجامەکان پارتی دیموکراتی کوردستان بوە براوەی یەکەم بە لەدەست هێنانی ٤٥ کورسی.
بە پێی ئیستحقاقی هەلبژاردنەکان پارتی ئەرکی پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت کەوتە ئەستۆ و کەوتە بەرامبەر بەرپرسیارتیێکی تری مێژوویی و نەتەوەیی.
پێکهاتەی سیاسی هەرێمی کوردستان لە دەست نیشان کردنی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەست بەکاربوونی کابینەێ نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی، نیشانەی رژدی و ئامادەی پارتی بوو لە بەرەنگاربونەوەی کێشەکان و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان و سەلماندی هێزی سیاسی و دیبلوماسی و هەوڵی فراوان کردنی دەروازەی پەوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.
گەشتی بە جوادی ئەم دواییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چەند وڵاتانی جیهان، ئەوەمان بۆ روون دەکاتەوە کە هەنگاوەکان بەرەو زیاتر وەرگرتنی متمانە و پشتیوانی یە بۆ هەرێمی کوردستان، زیاتر کرانەوەیە یە رووی دیموکراسی و ئاشتەوایی، وەستانە لەژی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە و فشار زیاد کردن لەسەر هەرێمی کوردستان لە لایەن دژبەرانی دیموکراسی.
ئەم گەشتە تەواوکەری هەنگاوەکانی پێشوون بە هەمان ئاراستە و ئامانج.
ئەم هەردوو سەرکردەیە زۆر سەرکەوتوو بوون لە گەشتەکەیان و بە روونی پەیامی هەرێمی کوردستان یان گویاند و پشتیوانی تەواو یان بە دەست هێنا، کە بو ئایندە دەبنە هۆکاری پوچەڵ کردنەوەو سوتاندنی کارتەکانی فشار و لەبار بردنی پیلانەکان و سنورداڕ دار کردنی جموجۆڵی هەندێک لایەنی ئاژاوەگێر لە ناوچەکە، کە لە دژی هەرێمی کوردستانن.
ئەمەیان ئاسۆیەکی فراوانتر بە رووی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و زیاتر دەبێتە جێگای متمانەی گومەڵگای نێو دەوڵەتی، وەکو کارکتەرێکی بەهێز لە ناوچەکە تەماشا دەکرێت لە رووی بریاری سیاسی و پەیوەندی و هاوپەیمانەتیەکان و جێگای دەبێتەوە لە نەخشە رێگای بەرەی دیموکراسی بۆ ئایندە.