دەستووروەك پرسێكی نیشتیمانی ...
پرسی نووسینەوەی دەستووریەكێكەلەپرسەھەرەگرنگەكانی كوردستان،چونكەبوونی دەستوور وەك باڵاترین بەلگەنامەی یاسایی بۆبەرێوەبردن وحكومرانی وولات گرنگ وپێویستە،تا لەكاتی پێویستدالەم رێگایەوەكێشەكان یەكلابكرێنەوە،
لەجیھاندازۆربەی وولاتان خاوەنی دەستوری خۆیانن ،ھەرێمی كوردستان وەك قەوارەێكی یاسایی بەپیی ماددەی (120)ی دەستووری ھەمیشەیی عیراق مافێتی بببێتەخاوەنی دەستووری خۆی ،
ھەرچەندەلە رابردوودا كاركرا بۆنووسینەوەی دەستوور بۆھەرێمی كوردستان ،وپرۆژەێك بۆ راگەیاندن وبلاوكردنەوەودەنگ لەسەردان ئامادەكراتابخرێتە راپرسی بەلام بەھۆی ئالۆزی سیاسی ئەم پرسەدواكەوت و ھەربەپرۆژەی دەستوورمایەوەونەچوەبواری جێبەجێكردن .
تاسەرەنجام لەخولی چوارەمی پەرلەمانداپرۆژەیاسای دەستوورلە١٢٢ماددەئامادەكرا لەلایەن لیژنەی 21كەسی دالەسەر٧٠ماددەگفتوگۆكرا بەلام بەھۆی ھەمان گرفتی پێشووونەبوونی كۆدەنگی كارەكان وەستێندرا،
بۆیەش ئەگەرچی دوای 30سال لەئازادی كوردستان نەمانتوانیوەببینەخاوەنی دەستوورێك ،چركردنەوەی ھەولەكان بۆ دروستكردنی زەمینەسازی بەمەبەستی نووسینەوەی دەستوور تالەم رێگایەدا سەرجەم كێشەكان چارەسەربكرێت ،كارێكی گرنگە،چونكەھەموولایەنەكانیش كۆكن لەسەرئەوەی كوردستانیش دەبێت خاوەنی دەستووری خۆی بێت ،بەھۆیی نەبوونی دەستووریش بۆشایەكی گەورەی یاسایی ودەستووری ھەیە،گەشەسەندنی دیموكراسی بێ دەستوور ئەستەمە،لەكاتی بەرێوەچوونی ھەلمەتی بانگەشەی ھەلبژاردنیشدا لایەنەكان بەلێنیان بەكوردستانیان دادەستوورێكی ھاوچەرخ ئامادەبكەن ،
لەئێستاداكەلێنێكی دەستووری لەھەرێمی كوردستان بوونی ھەیەبۆیەش ماوەێكەسەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەروانگەی رەخساندنی زەمینەێكی لەبارووژینگەێكی تەندروست بۆدروستكردنی كۆدەنگی لەسەرتەواوكردنی كارەكانی نووسینەوەی دەستوورلەھەولی كاراكردنەوەی لیژنەكەوتەواوكردنی كارەكانەبۆ راپرسی ،ھەروەھاسەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیش داوای له فراكسیۆنەكان كرد، بۆچوونی لایەنەكانیان رادەستی سهرۆكایهتی پهرلهمان بكەن،بەئامانجی دروستكردنی كۆدەنگی نیشتیمانی چونكەئەمەپرسێكی نیشتیمانییەچەندی رەھەندی یاسایی ھەیەئەوەندەش رەھەندی نیشتیمانی ھەیە پێویستی بەكۆدەنگی وسازانە،چونكەبۆھەمووخەلكی كوردستانەبەجیاوازی ئایین ونەتەوە،
بۆێەش پرسی نووسینەوەی دەستووردەبێتەسەروەرێكی تربۆھەرلایەنێك كاربكات بۆسەرخستنی كارەكان ، كەحەقەلایەنەكان لەم پرسیەیەدا یهكدهنگ وھاورابن، چونكە تهنیا بۆ یهك لایەن یان ئایین یان نهتهوه یانیش پێكهاتهیهك نییه، بهڵكو دهبێتە بنهمایهك كه ههموو رهنگهجیاوازەكانی كوردستان لەخۆبگرێت رەنگدانەوەی ویست وخواستی كوردستانیان بێت ورێزلەھەمووئایین ونەتەوەێك بگریت ، كه رهزامهندی و تهوافوقی ههموو ئایین وپێكھاتەولایهنهكانی لهسهر بێت.ببێته نموونهیهكی دڵنیایی بۆ ههمووان،چونكە دواجاربۆگەڵەو ودەبێ بخرێتەراپرسی گەل پەسندی بكات،
گرنگە بەھیچ جۆرێك رێگەنەدرێت ناكۆكی سیاسی گرفت ولەمپەرلەبەردەم ھەولەكان دروست بكات ،دەبێت لایەنە سیاسییەكان بەشدارێكی كارایان ھەبێت لەنووسینەوەی دەستووردا،كە وولاتانی دونیا بەھۆی یەكرێزی ویەكبوونی ئامانجیان توانیویانە ببنەخاوەنی دەستووری خۆیان ،
بوونی دەستوورێكی مودێرن ھۆكاری سەرەكی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی كوردستانەولەسەرئاستی نێودەولەتیش پێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتر دەكات ،
ھەمووانیش كۆكین كەپرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بێ کێشە و کەم وکوری نییە، بەڵام دەبێت لەرێگای دەستوورەوەھەولی چارەسەركردنیان بدەین ،لەگەل ئەوەی دەستوور كۆمەلگەێكی كارامەدێنێتەئارا ،لەھەمان كاتیشداسیستەمی بەرێوەبردن وسیاسی و ماف و ئهركهكانی هاووڵاتیبوون دیاری دهكات لەگەل دهسهڵاتهكانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دهسهڵاتی دادوەری تا هیچ یەكێك لەم دەسەلاتانە دهست وهرنهداته دهسهڵاتی ئهوی تر،
بۆیەش باھەولەكان یەك بخەین بۆنووسینەوەی دەستوورێك رێكمان بخاتەوەوچونكەدرەنگ نووسینەوەی دەستوورزۆرباشترەلەنەبوونی دەستوور...