نێچیرڤان بارزانی، هیوا ،سیاسەتێكی نەرم و دیپلۆماسییەتێكی كاریگەر..
لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو ، كە قەوارەی هەرێمی كوردستان لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە ڕەوایی پێدرا، بووە ئەمری واقع لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا توانیی بوونی خۆی بە شێوەیەكی زۆر باش و گونجاو بە شێوەیەكی كردەیی بچەسپێنێت و بووە هەرێمێكی خاوەن سەنگ و پێگە و جێی بایەخی وڵاتانی جیهان، لە ئەنجامی سیاسەتێكی ژیرانەدا بانگهێشتی وڵاتانی ناوەچەە و دونیا كرا لە سەرمایەكانی خۆیان لەم هەرێمی كوردستان كە ناوچەیەكی ئاڕام و سەقامگیر و جێگەی متمانەیە لە گشت روویەكەوە بخەنەگەڕ و بەشدار بن لە بونیادنانی كوردستان گەشەسەندوو و ڕاوەستاو لە ڕووی ئابوورییەوە.
بۆیە، ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە و واقعیانە لە سەر هەرێمی كوردستان بكەین ، ئەوا ئەو راستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە ، سەرباری هەموو ڕێگری و كۆسپەكانی بەردەمی، توانی بە سیاسەتێكی دانایانە ئیدارەی خۆی بكات و لەو نێوەندەدا بە پاڵپشتی و پشتیوانیی هەمیشەیی سەرۆك مسعود بارزانی و سەرۆكی هەرێمی نێچیرڤان بارزانی هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی پارێزگاریكردن و دیپلۆماسی وسیاسەتی كارا دایە بۆ پاراستنی كیانی كوردستان بە هەموو وزە و تواناوە ڕۆڵی بەرچاو و كاریگەری گێڕا پێشخستنی كوردستان و دروستكردنی پردی متمانە لە رووی ئابووری ، سیاسی و دیپلۆماسییەوە ، بە سیاسەتێكی نەرم، بڕوابوون بە پێكەوە كاركردن و متمانە بەخشین بە هاوبەشانی سیاسی و بڕیاری هاوبەش.
بۆیە، لە ماوەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی بارزانی ئەرك وبەرپرسیاریەتیەكی قورستر و مێژوویی كەوتووەتە سەرشان، نێچیرڤان بارزانی سەلماندی كە بە ڕاستی كۆكەرەوەی دەنگە جیاوازەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستانە لە ژێر چەتری سەرۆكایەتیی هەرێم بەمەبەستی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانە.ئەركی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جگە لە هەوڵدانی بەردەوام بۆ كاڵكردنەوە و نەهێشتنی ناكۆكییە سیاسییە نێوخۆییەكان و هەروەها كۆكردنەوە و یەكڕیزكردنی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، نوێنەرایەتیكردنی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و دیدار لەگەڵ سەركردە كاریگەرەكانی جیهانی لەئەستۆیە كە تیایدا دەنگی كوردستانیان بگەیەنێتە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و داكۆكیكاری مافەرەوا دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بێت.
رۆڵی دیاروبەرچاویی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ماوەی رابردوو، جەنگی جیهانی تیرۆر و ئینجا پەڵاماردانی هەرێمی كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەر و ئینجا ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی و هەوڵە سیاسیی و دیپلۆماسییەكانی وەك وەك سەركردەیەكی گەنج و بەئەزموون، نەك تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكوو بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستان و كوردستانیانی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە بووەتە جێگەی هیوا و، بە ئومێدەوە لە هەنگاوەكانی دەڕوانن، بەوەی كە هۆكارێكی خێر بێت بۆ چارەسەری كێشە نەتەوەییەكانی ئەو بەشانەی دیكەی كوردستان و هەر ئەوەش لە نێچیرڤان بارزانی چاوەڕوان دەكرێ.
گشت هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە سۆنگەی ئەرك و بەرپرسیاریەتی و خۆشەویستیی نیشتمان و گرنگیدان بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی و پێكەوەژیان، دەخوازێت و هاوكار و پاڵپشت دەبێت بۆ ئەوەی كورد، لە ڕێگەی گفتگۆ ودیپلۆماسییەتەوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا هەرچەندە ستەمكاری و بەربەستی زۆریان بۆ مافەرەواكانی كورد دروستكردووە ، ئەوا بتوانن مافە شەرعییەكانیان بەدەست بێنن، ئەوە هەنگاوانەش پێمان دەڵێن كە، سەرۆكی هەرێم چەندە بە متمانە و باوەرێكی تەواو و سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی نەرمەوە هەوڵی دۆزینەوە و چارەسەری كێشەكان دەدات .
بۆیە، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، رێزدار نێچیرڤان بارزانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، بە بیروهزرێكی ئارام و لۆژێك و سیاسی و دیپلۆماسییەكی نەرم ، نەك توانیوێتی پێگەی كیانی كوردستان بەهێزتر بكات لە هەمان كاتیشدا ، متمانە وبایەخ و گرنگیدان و سەرنجی وڵاتانی ناوچەكە و كۆمەڵكەی نێودەوڵەتیی بەرەو هەرێمی كوردستان رابكێشت ئەوەش دڵنییایی و هەمیش ئاسۆیەكی روونە بۆ كوردستانێكی بەهێزتر ..