پەکەکە مەترسیەکی جدی و گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان.

پەکەکە مەترسیەکی جدی و گەورەیە بۆ ھەرێمی کوردستان.

احـــمد گـــلی
«پەکەکە» چەندین ساڵە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وەک پەناگەیەک بۆ ئاژاوە گێری و کردەوە تیرۆستیەکانی بەکاردێنێ و بۆتە کێشەیەکی گەورە بۆ نەتەوەی کورد لە ھەرچوار پارچە.
لەئێستەدا فۆکسی ئەم حزبە تیرۆرستیە لەسەر ھەرێمی کوردستانە کە ھەرێمێکی ئازادوو سەربەخۆ و دەستوری و یاساییە و ھیچ پێویستیەکی بە حزبێ وەک پەکەکە نیە، سەرەرای ئەوەی سەدان گوندی باشوری داگیرکردووە دەیان گوند چۆڵ کراوە بەھۆیی شەرانگێزی پەکەکە و زەرەرو زیانێکی بێشوماریان بەخەڵکی ناوچە سنوریەکان گەیاندووە.
دەبینین بەھەمان شێوەی تیرۆرستانی داعش و گروپەکانی حشدی شیعی، پێشمەرگە گیان لەسەردەستەکانی کوردستان شەھید دەکەن.
راستە جەنابی سەرۆک کاک«مسعود بارزانی» شەری کوردی دژی کورد حەرام کردوە و بۆچەندین ساڵە چاوپۆشی لە کردەوە تیرۆرستیەکانی پەکەکە کراوە و بێدەنگی ھەڵبژێردراوە لە شەرانگێزیان،
بەڵام پەکەکە مەترسیەکی جدی و گەورەیە بۆ باشوری کوردستان و ئەم ھەلەی قۆستۆتەوە و بەدەرلەداگیرکاری و شەرانگێزی و کردە تیرۆرستیەکانی، بوون بە ئەڵقە لەگوێی نەیار و دوژمنانی نەتەوەی کوردو راکێشانی شەرو ئالۆزی بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.
بۆیە زۆر پێوست و زەرورەتە «حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، حزبە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کوردستان» ھەنگاوی کردەیی لەم بارەیەوە بھاوێن و سنورێک بۆ ئەم ئاژاوەگێری دەست درێژی و شەرانگێزی و تیرۆستی « پەکەکە» دابنێن.

Top