پەكەكە، بەكرێگیراوە و بە سیناریۆی داگیركەران شانۆگەری دەكات ..
پەكەكە، سەڵماندی تەنها بەڕواڵەت شەڕی دژی داگیركەران دەكات و دروشمەكانیان تەنها لە چوار چێوەی چەواشەكاری و گەوجاندنی نەتەوەییە ، ئەوان شێوازی سیناریۆ و شەڕەكردنەكانیان لە چوار چێوەی شانۆگەرییەكی قڕێژە بەناوی شەڕ دژی سوپای داگیركەرە و هەندێك جار چەند شەڕێك لە نێو خاكی باكووری كوردستان دەكەن , لە رٍاستیدا هیچ ئامانجیان رزگاری خاكی باكووری كوردستان نییە ،بەڵگەش بۆ ئەوە راستییە ئەوەیە كە سیاسەتی چەوت و دوژمنكارانەی پەكەكە ـ تەنها بەدیهێنانی مەڕام و سیاسەتەكانی سوپای داگیركەری توركیایە ئەویش جێگركردنی لەشكری تورك لە ناوچە سنوورییەكان و هەرێمی كوردستان ،لەبەر ئەو سیاسەت و هەڵوێستەی پەكەكەیە كە توركیا دەكەوێتە ناو خاكی باشووری كوردستان و بنكەی سەربازی دەكاتەوە، ئەگەر بەهۆی ئەو هەڵوێستەی پەكەكەوە نەبوایە، سوپای توركیا نەیدەتوانی بەهیچ پاساوێك خاكی هەرێمی كوردستان داگیر بكات .
پەكەكە، ئەو كارە دژایەتیكردنانەی كە پاڵپشتی دوژمنان و داگیركەران لە پشت ژوورە داخراوەكان و لە نێو دەزگە هەواڵگریی وڵاتانی ناحەزی كوردستان دەسپێكرد و دەستیان ناپاراست لە لێدانی بزاڤی كوردایەتیی و گشت هێزە نیشتیمانپەوەر و كوردپەوەرەكان هەر لە باكووری كوردستان تا باشووری كوردستان .
پەكەكە، لە ماوەی سێ دەیە، حوكمرانی باشووری كوردستان كە سەرٍەتا وەك رێكخراوێكی كوردی خۆی نواندن و هەر بەزوویی مەرام و پیلانەكانی و كارە تێكدەرانەكانی لە دژی گەلی كورد لەهەرێمی كوردستان بە تێرۆر و تەقاندنەوە و ئاژاوەنانەوە دەستیپێكردووە و لە سەر ئاستی كوردستانی گەورەش وەك تاقم و گروپێكی رێگر و مافیایی خەرێكی باج و سەرٍانە وەرگرتن كاری رٍفاندن و بازرگانی كردن بە مرۆڤ و ماددەی هۆشبەر بوونەتە گەورەترین كۆسپ لە بەردەم خەباتی رەوایی نەتەوەیی و بەفەرمانی دوژمنان هەموو كارێك بۆ رێگریكردن لە گەیشتنی كورد بە مافەرەواكانی ئەنجام دەدەن .
ئەوەی جێی هەڵوەستەكردنە ، لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیەی رابردوو، پەكەكە، تەنها یەك بست خاكی باكووری كوردستان كە ئەگەر رٍاستیان بكردایە و شۆرٍشگێر بوونایە ، رزگار نەكردووە و رێگەش نادەدەن لە باكوور گەلی كورد بگات بە ئامانجەكانی وەك ئەوەی ئێستە دەبینرێـت چۆن دژایەتی هەموو حزبەكانی باكووری كوردستان دەكەن .
بۆیە، لەم قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازەدا ، ئەو بەشەی خاكی كوردستان دەستكەوتی هەرە بەرچاو وئومێد وهیوایە بۆ هەموو كوردان. لە هەرێمی كوردستان ، لەگەڵ زۆر ئاستەنگدا خەبات دەكرێت كە ئەو بەشەی كوردستان بەرەو دەوڵەتبوون ببات. واتە لەم سەردەمەدا ئەگەر هیوایەك بۆ بە سەربەخۆبوون و دەوڵەتبوونی كوردان هەبێت، تەنها هەرێمی كوردستانە. هەتا كورد نەبێتە دەوڵەت و خۆیان ڕێك نەخەن، هیچ دڵنییایەییەك نییە بۆ پاراستنی كوردان لە هیچ ناوچەیەك نیە. شتێك كە ڕێگا بدات كورد بگات بە مافە ڕەواكانی تەنها و تەنها بەدەوڵەتبوونە.
بۆیە، لێرەدا پرسیار ئەوەیە : ئایا كێ لە دژی سەربەخۆیی بە دەوڵەتبوونی كوردانە؟ بۆچی گەلی كورد نابن بە دەوڵەت و مافی نەتەوەیی خۆیان مسۆگەر ناكەن؟ ئەگەر وەڵامی ئەو پرسیارانە بە ڕوونی بدرێتەوە، هۆكاری شەڕی توركیا و پەكەكەش باش دەزانرێت.زۆر روون و ئاشكرایە، كە ئێران، توركیا، عێراق و سووریا نایانهەوێت گەلی كورد ببێت بە دەوڵەت. ئەوە نەبەستراوەتەوە بەوەی كە كێ یان كامە لایەن لەو وڵاتانە لەسەر دەسەڵاتە. ئەوە سیاسەتی نەگۆڕی سەدان ساڵەی ئەو وڵاتانەیە. ئەو ڵاتانە دەوڵەتی كوردستانیان داگیر كردووە و ئەگەر بەوان بێت قەد رێگا نادەن كە كورد لە ژێر ستەمكاری و زۆرداری ئەوان دەربچن.
مەڕامی پەكەكە دیارە بۆتە دارودەستی وڵاتانی ئیقلیمی و راكێشانی ئەو هێزانە بۆ ناو هەرێمی كوردستان .پەكەكە سالی 1978 خۆی راگەیاند وەك پارتێك ، بەڵام لە سەرەتای هەشتاكان ، ئەو پارتە بۆ چەند مەرامێك بەكار هێنرا ، هەر قەیرانێك كە دووچاری هەرێمی كوردستان بووە ، پەكەكە یەكێك بووە لە هۆكارەكان و بەڵكو قوڵتری كردۆتەوە .هیچ كاتێك پەكەكە هەوڵی نەداوە یەك گوندی توركیا ئازاد بكات لە ژێر دەستی هێزەكانی توركیا . هەڵسوكەوتەكانی پەكەكە لاوازكردنی هەرێمی كوردستانە و ئەو پارتە بۆ ئەوە دروست بووە كە كورد و پرسی كورد لاواز بكات
هەروەها بێجگە لە داگیركەران، هۆكارگەلی تر نێوخۆیی لە نێو خودی كوردستان هەن ، كە دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان بەكاریان دێنن تا هیچ كات گەلی كورد یەكریز و یەكدەنگ نەبێت و ئینجا دەبنە كۆسپ و ئاستەنگ لە بەردەم دەوڵەتبوونی گەلی كورد ، ئەوا لایەنانە بەردەوام لەلایەن ناحەزانی كوردەوە بەهەموو جۆرە چەكێك دژ بەگەل و نەتەوەیەكەیان بەكاریان دێنەوە و خۆشیان لە پاڵیان چەكی برٍینی ئاو و سووتاندنی دارستانەكان و مووچە و بودجە و شەرٍی دەروونی و ئابووری بەكار دێنن ، یەكێك لەو لایەنە سەڕەكییانە كە لە تەنیشت دەوڵەتانی داگیركەری كوردستاندا سەنگەر دەگرن و شەڕی كوردان دەكەن. بۆ ئەم قۆناغەش پەكەكە پڕۆژەیەكی دەوڵەتی توركیایە، وبەگرێگیراو راسپێدراوە، لە باكوور و باشووری كوردستان گوند و شار وێران دەبن، دەوڵەتانی داگیركەر لەسەر خاك و نیشتمانی كوردان بەهێزتر دەبن و ناهێڵن كورد هەناسە بدات. بۆیە، پەكەكە، بەكرێگیراوە و تەنها شانۆگەری دەكات ..