كورد هیچی لەنەتەوەكانی تر بۆ دەوڵەتبوون كەمتر نییە بەڵكو زیاتریشە ..
دەیان ساڵە، دوژمنان وداگیركەران هەوڵی شكاندنی ئیرادە و لاوازكردن و وەرگرتنەوەی متمانەبەخۆبوونمان دەدەن تا هیچ كات خاوەنی خاوەن و خاك و سەروەری خۆمان نەبین لەو پێناوەشدا ، هیچ چەك و پیلانگێری نەما بەكاری نەهێنێن و بەردەوامیش ئەو هەوڵانە ئەگەر چی زۆرجاران كۆسپ و بەربەستی گەورەیان دروستكردووە ، بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی گەلەكەمان و فیداكاری وخوێن بەخشین و خۆڕاگریمان رێگەی لەو هەوڵانە گرتووە .
گەورەترین ترسی داگیركەرانی كوردستان ، دروستبوونی كیانی سەربەخۆیی كوردستانە و شكاندنی تاكی كورد و ژێردەستكردنی و شەڕی دەروونی و ئینجا چەوساندنەوە و پلە دوو كردنی و زیندە بەچاڵكردن و بەكارهێنانی كوشندەترین غازی كیمیاویی و ئەم پرۆسە دڕندەیە و كارەسات بارە بە درێژایی مێژوویی بە شێوازی جیاواز چەند بارەبوونەەوە و داگیكەران و نەیارانی كورد وكوردستان پیادەیان ركدووە، كە مەڕامی سەڕەكییان نەبوونی ئیرادە و باوەربەخۆبوونی تاكی كوردستانییە تا كورد هیچ كات خاوەنی سەربەخۆیی و وڵاتی خۆیی نەبێت و پێشكەوتن وسەركەوتن بەدەست نەهێنێت و بەڵام هەموو ئەو هەوڵانەی دوژمنان نەیانتوانی گەلی كورد بێ ئومێد بكەن و كاروانی خەبات بەردەوامە بەرەو ئایندەی بەدەسهێنانی ئەو مافەرەوایە.
زۆر گرنگ و پێوستە ، متمانە بەخۆبوون و باوەربوون بە سەربەخۆیی و دەوڵەتبوون پێش هەموو بەرژوەندییەكی تر بێت ، چونكە هەر ئەوەیە بنەماكان و هەنگاوەكان بەرەو بونیانتانی دەوڵەتبوونی كوردستان خێراتر و بەهێزتر دەكات و هیچ كات نابێت خۆمان لە گەل و نەتەوەكانی دەوربەرمان و بەتایبەت داگیركەرانی كوردستان بە كەمتر و بچووكتر هەژمار بكەین ، چونكە ئەوان هەر دەم هەوڵ دەدەن لە رووی كەلتووری و مێژوو و نەتەوەیی بزرمان بكەن و بمان توێنەوە و بچووكمان بكەنەوە وئیرادەمان بشكێنن . رەنگە زۆر هێزولایەنی كوردستانیش هەبێت لە رێرەویی سەربەخۆیی خوازی و دەوڵەتبوون لابدەن و ئەوەش دەرئەنجامێكی خراپی خراپی لێ كەوتەوە كە ئەویش كەمكردنەوەی هەستی متمانە بەخۆبوونە.
زۆر گرنگە و ئەرك و بەرپرسیاریەتییە ، هەموو كوردێك باوەری تەواویی بەخۆی هەبێت بە تایبەت لە پرسە نیشتیمانییە و نەتەوەییەكان و هیچ كات خۆی بە بچووكتر لە گەل و نەتەوەكانی تر نەبینێت و پێوستە هەموو ئۆرگانەكان و قوتابخانەكان و شوێنە گشتییەكان كار بۆ كوردپەوەری و نیشتیمانپەوەری و باوەر بەخۆبوونی تاكی كوردی بكەن و نەك نەژاد پەرستی و ڕق و كینە ، چونكە مێژوویی حكومرانی گەلی كورد بەتایبەت لەم سێ دەیەی رابردوو سەڵماندی كە سەڕەرایی هەموو كۆسپ و بەربەستەكانی بەردەمی نموونەی جوانی دەوڵەتداری و حكومرانییە لە ناوچەكەكە بە تایبەت بەبەراوەرد لەگەڵ زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكە و داگیركەری كوردستان سەركەوتوو تر و پێشكەوتوو تر و هەر ئەوەش وایكردووە كە زیاتر دژایەتیی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێت . بۆیە،لەپێناو بەدیهێنانی خەونەكانمان و رووبەڕووبوونەوەی پیلانی دوژمنان، چونكە بەدیهێنانی خەونەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی پیلانی دووژمنان پێویستی بە كۆمەڵگەیەك هەیە كە تاكەكانی متمانەی تەواویان بە خۆیان هەبێت، چونكە كورد هیچی لەنەتەوەكانی تر بۆ دەوڵەتبوون كەمتر نییە بەڵكو زیاتریشە ..