بە بێ‌ پێشمەرگەی كوردستان ، سەقامگیری كەركووك و عێراق ئاستەمە ..

بە بێ‌ پێشمەرگەی كوردستان ، سەقامگیری كەركووك و عێراق ئاستەمە ..

هێرشەكانی ئەم دواییەی‌ گروپە میلیشاكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان و ئینجا رێكخراویی تیرۆریست داعش و دواتر پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و سەلاحەدین و نەینەوا، كە هەمان ئەو شوێنانەن ساڵی 2014 رێكخراوەكە تێیدا دەركەوت، مەترسیی رژدن نەك تەنها بۆ سەر ناوچەیەكی دیاریكراو و هەرێمی كوردستان بەڵكو بۆ سەر ئاسایشی ئەو ناوچانە و عیراق بەگشتی.
ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر رووداو و پێشهاتەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و ئەو پیلانەگەورەیە كە شكستێكی گەورە بوو بۆ عێراق نەك هەرێمی كوردستان بە كشانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئێدارەی هەرێمی كوردستان هەر لە شەنگالەوە تا كەركووك كە دواتر بۆشایی و كاریگەر گەورەی لە سەر تەناهی عێراقدا بە زۆر بوونی گروپە میلیشا لە یاسا دەرچووە كان وبەكرێگیراوەكانی وڵاتانی هەرێمی و ئینجا رێكخراویی تیرۆریستی داعش كە بەردەوام سەركردایەتیی سیاسی گەلی كورد و بەتایبەت سەرۆك بارزانی جەختی لە سەر مەترسییەكانی كردۆتەوە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، دەیان هێرش و پەڵاماری تیرۆریستیان ئەنجامدا و كەبووتەهۆی گیان لەدەستدانی دەیان كەس و جگە لە زیانە ماددییەكان .
بەتایبەت ئاماژەكانی پشت ئەو هێرشانەی سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپا و پۆلیسی عێراق ئەو راستییە دەردەخات، كە رێكخراویی تیرۆریستی داعش هێشتا چالاكە و چەندین شانەی‌ نهێنی لە شارەكان هەیە و خاوەن پێگەشە لە دەرەوەی‌ شارەكان، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە چەكدارانی رێكخراوەكە توانیویانە لەیەك كاتدا چەندین هێرش بكەن و لەچەندین شوێنی جیاجیای عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی‌ ئیدارەی هەرێمی كوردستان. ئەمەش بە پلەی یەكەم ئامادە نەبوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و نكۆڵیكردن و رێگریكردنی میلیشا شیعەكانی سەر بەوڵاتانی هەرێمین كە سوود وقازانجیان لە نائارامی و پشێویی ناوچەكەدایە .
لەلایەكی ترەوە، سەڕەرۆیی گروپ و میلیشا شیعیەكانەی حەشد و شێوازی توندو تیژی لە ناوچە سووننە نیشینەكانی ئەو ناوچانە وایانكردووە،خەڵكی بەردەوام نارٍەزایی وسكاڵا بكەرن و ئەوەش رێگە خۆشكەرە بۆ پاڵپشتی كردنی رێكخراویی تیرۆریستی داعش و سەرهەڵدانی گروپی تیرۆریستی تر ئینجا هێرش بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان پۆلیس و حەشدبە بێ‌ جیاوازیی .
لەلایەكی ترەوە ، هەبوونی بۆشاییەكی زۆر لە نێوان سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بەتایبەت لەماوەی چوار ساڵی رابردوو ، ولە ‌ناوچەكانی دەرەوەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ، وایانكردووە و ئەو گروپە میلیشا لە یاسا دەرچووەكان و رێكخراویی تیرۆریستی داعش سوودی گەورەیان بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش و سەقامگیری هەموو ناوچەكە و هەرێمی كوردستانیش بەتایبەت بینیووە بۆ دروستكردنی جێپێ و بۆ هێرشكردنە سەر پێشمەرگە و سوپای عێراق.
بەتایبەت هەموو ئەو هێرش وپەڵاماردانانەی ئەمجارە لە سنووری كەركووك و ناوچەكەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە كە ئەمەش گەورەترین مەترسییە بۆ سەر كەركووك و پارێزگاكانی تر عێراق بەتایبەت بۆ كوردستانیانی ئەو ناوچانە .
ئەگەر هەڵوەستە لە سەر بوونی پێشمەرگە، لەكاتی سەرهەڵدان و پەڵاماردانی داعش هەر لە ساڵانی 2014 تا 2017 و پێش پیلانگێرییەكەی 16ی ئۆكتۆبەر بكەین ئەو هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر سەركەوتووانە توانیی نەك تەنها كوردستانییانی كەركووك و ناوچەكەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزێت بەڵكو سەقامگیری بۆ هەموو ناوچەكانی تر عێراقیش دروستكردبوو ، بەڵام ئێستا دەركەوت نەك سوپای عێراق و نەپۆلیسی فیدراڵی و نە حەشد ناتوانن بە بێ‌ ئامادە بوونی پێشمەرگە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە لە پەڵاماردانی گروپە تیرۆریستەكان بپارێزێن.
بەردەوامی ئەو هێرش و پەڵاماردانانەی رێكخراویی تیرۆریستی داعش ، ‌و ئاماژەیەكی داگیركاری گەورەیە لە ناوچەكە بەتایبەت كەركووك و ناوچەكەكانی تر دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، دەسەڵاتدارانی بەغدا بە لۆژیك مامەڵە بكەن و چیتر رێگر نەبن لە گەڕانەوە هێزی پێشمەرگە و هەماهەنگی كردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان ، تاكە ڕێگەیە بۆ پركردنەوەی بۆشایی ئەمنییە لەو ناوچانە و ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق ، بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستەكان لەناوچەكە، بۆئەوەی جارێكی تر نەهێڵن ئەو گروپا تیرۆریستانە بەهێزبن و زیان بە گیان و سەروماڵی هاووڵاتیان بگەیەنن ، ئەوەش سەڵمێنەری ئەو ڕاستییەكە ، بە بێ‌ پێشمەرگە ، سەقامگیری كەركووك و بە عێراقەوەش ئاستەمە ..

Top