ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان
هه‌ر له ساڵی (١٩٨٧ز)ه‌وه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ڕۆژی چاری نیسانی به ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان ئه‌ژمارد كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك لۆ ناساندنی دووه‌م باووترین هۆكاری مه‌رگ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كه؛ دوای نه‌خۆشی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن جگه‌ره‌كێشان باووترین هۆكاری مه‌رگه. ئه‌م ڕۆژه‌ش به یادی چل ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی) بوو، وه جگه‌ره‌ش به مه‌ترسی لۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی داده‌نرا. هه‌ر ساڵێك دواتر، ئه‌وه بوو به بڕیارێك ڕۆژی (٣١/٠٥) به ڕۆژی جیهانیی نه‌هێشتنی جگه‌ره‌كێشان دانرا.
به‌لای پزیشكان مه‌به‌ست له جگه‌ره‌كێشان، مانا: كێشانی دووكه‌ڵی ڕووه‌كی تووتن!ْ كه؛ به‌و پێناسه‌یه بێت ئێمه دوو جۆر كه‌سی جگه‌ره‌كێشمان هه‌یه، ئه‌وانیش: یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره داده‌گیرسێنت و له كاتی سۆتاندن و دروست بوونی دووكه‌ڵه‌كه هه‌ڵیده‌مژێت، واته:ْ ئه‌وه‌ی قووم له جگه‌ره‌كه ده‌دات (ده‌ستی یه‌كه‌م). وه دووه‌میان، ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ل كه‌سی یه‌كه‌مه كاتێك ئه‌و جگه‌ره‌كه داده‌گیرسێنێت؛ ئه‌وا: بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت له كاتی سۆتاندنی جگه‌ره‌كه دووكه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ده‌چێت (ده‌ستی دووه‌م).
مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئاماره‌كانی جگه‌ره‌كێشان ببینێت، ئه‌وا؛ هه‌ر واقی ووڕ ده‌مێنێت، كه كوو به‌و شێوه‌یه ئه‌و خووه ترسناكه له ناو خه‌ڵك ماوه و هه‌تا هه‌نووكه بنبڕ نه‌كراوه!؟! جگه‌ره‌كێشان ساڵانه هۆكاره له مردنی زێده‌تر له پێنچ ملیۆن كه‌س له جیهاندا، ئه‌وه جگه له ملیۆن كه‌س كه جغاره‌خۆر نیین به‌ڵكو كه‌سی نزیكیان جغاره‌خۆره (ده‌ستی دووه‌م) و له‌وانه‌ش (٦٠٠٠٠٠)یان منداڵه. وه پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بچێته دوێ، ئه‌وا: له ساڵی (٢٠٣٠ز) ساڵانه هه‌شت ملیۆن كه‌س به هۆی كێشانی جگه‌ره گیان له ده‌ست بده‌ن.
له ڕۆژی جیهانیی جگه‌ره‌كێشاندا وه‌نه‌بێت به‌س گرنگی به‌و كه‌سانه بدرێت، كه جغاره‌خۆرن! به‌ڵكو ده‌بێت لۆ هه‌مووان ئه‌وه ڕوون بكرێته‌وه، كه جغاره‌خۆری پرسێكی ژینگه‌ییه و ساڵانه به‌س لۆ دروستكردنی ده‌نكی شخارته و قونكی جگه‌ره به ملیۆنه‌ها دار ده‌بڕێته‌وه و ده‌بێت هۆی زیاتر پیسبوونی ژینگه و زیادبوونی نه‌خۆشی و ئافات، سه‌ره‌ڕای تێچوونی زۆری له‌ناو بردنی پاشماوه‌ی جگه‌ره. به‌مه ده‌رده‌كه‌وێت پرسی جگه‌ره پرسێكی مرۆیی و ته‌ندروستی و نیشتمانیی و ئایینیه و پێویسته هه‌موو له‌و ڕۆژه هه‌ماهه‌نگ بین له‌وه‌ی خه‌ڵك هان بده‌ین واز له جگه‌ره‌كێشان بهێنن.