یەکێتی ئەوروپا پڕۆسەی پەسەندکردنی پلانی بوژاندنەوەی ئابووری جێبەجێ دەکات

بيست و حهوت وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا پڕۆسەی پەسەندکردنی پلانی بووژاندنەوەی دارایی یەکێتیەکەیان جێبەجێ کرد، پلانەکەش بڕی 672 ملیار یۆرۆیە و مەبەست لێی زاڵبوونە بەسەر ئەو کاریگەرییانەی پەتای کۆرۆنا کردوویەتیە سەر ئابووری وڵاتانی یەکێتیەکە، ئەمەش دوای ئەوەی هەریەک لە نەمسا و پۆڵەندا پڕۆژە مێژووییەکەیان پەسەند کرد.
کۆمسیاری ئەوروپا بۆ کاروباری بودجە یۆهانس هان لە تویتێکدا نوسیویەتی " لەگەڵ پەسەندکرنی پلانەکەدا لەلایەن پەرلەمانی نەمسا و پۆڵەنداوە، 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا پڕۆسەی جێبەجێکردنی پلانەکەیان تەواوکرد."
ئەم پلانەش یەکگرتوویی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەردەخات لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکەدا، هاوکات یەکەمین پڕۆگرامە کە تیایدا بەشێوەیەکی هاوبەش پەنا ببردرێتەبەر قەرزکردن.
سەرچاوە/ فرانس پرێس