مەترسییەكی گەورە سەبارەت بە ئەتۆمیی ئێران ئاشكرا دەكرێت

مەترسییەكی گەورە سەبارەت بە ئەتۆمیی ئێران ئاشكرا دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕافائیل جروسی باسی لە بەرنامەی ئێران كرد تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم كە زۆر مەترسیدارە، لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی"فاينانشال تايمز"،  ناوبراو ڕوونی كردەوە كە پیتاندنی یۆرانیۆم تا پلەی( پاكی) تەنیا ئەو دەوڵەتانە دەتوانن ئەنجامی بدەن كە بۆمب دروست دەكەن.

لێدوانەكانی جروسی لە كاتێكدایە كە ئێران لەگەڵ هێزە جیهانییەكاندا لە ژنێڤ لە گفتوگۆدایە بۆ دیاریكردنی ئەو هەنگاوانەی كە پێویستە ئێران و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بیهاوێن تایبەت بە سزاو چالاكییە ئەتۆمییەكان، ئەمەش بە مەبەستی گوێرایەڵیی تەواو بۆ ڕێككەوتنی ئەتۆمی كە لە ساڵی 2015دا لەگەڵ هێزە جیهانییەكاندا واژۆكرابوو.

هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە ئێران مافی سەروەریی خۆیەتی بەرنامەكەی پەرە پێ بدات، بەڵام ئەو ئاستە پێویستی بە چاودێری و وریاییەكی زۆر هەیە، ئەو زیاتر گوتی كە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران زۆر گەشەی كردووە، گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنی ساڵی 2015 ئەستەمە، بەڵام ئەوەی دەتوانرێت ئەنجام بدرێت چاودێری كردنی تەواوی بەرنامەكەی ئێرانە تاكو نەگاتە ئاستی مەترسیی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

Top