له‌ هه‌رێمى كوردستان لە 24 كاتژمیردا651 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان لە 24 كاتژمیردا651 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌دا کە لەماوەی 24 كاتژمێردا لە هه‌رێمى كوردستان 651 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراوە.
رۆژی سێشەممە ‌‌ 25/5/2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هەرێمی كوردستان لە ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا رایگەیاندوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێرى ڕابردوو ئاماری كۆرۆنا بەمشێوەیەبووە كە 651 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراوە و نۆ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 860 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری رابردووی رۆژی 25/5/2021 تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 وردەكارییەكان بەمجۆرە بوو:
١:- پشکنین: (٩٣١٩ پشکنینی نوێ)
(٣١٥٥) هەولێر
(٢١٦١) سلێمانی
(٢٨٥١) دهۆك
(٥٠) هەڵەبجە
(١١٠٢) گەرمیان
٢:- تووشبوون: (٦٥١ تووشبووی نوێ)
(٨٤) هەولێر
(٢٥٣) سلێمانی
(٢١٤) دهۆك
(١١) هەڵەبجە
(٨٩) گەرمیان)
٣:- چاکبوون: (٨٦٠ چاکبوون)
(٢٦٨) هەولێر
(٢١٤) سلێمانی
(٣٠٥) دهۆك
(١٨) هەڵەبجە
(٥٣) گەرمیان
( ٢) ڕاپەڕین

٤:- مردن: (٩ مردن)
(٢) هەولێر
(٢) سلێمانی
(4) دهۆك
(1) گەرمیان

Top