كاتی دەركەوتنی " مانگی خوێنی گەورە "

كاتی دەركەوتنی

كاتێك مانگ لەنزیكترین مەودایە لە زەوی و لەكاتی 11 ی شەو یاخود لەكاتی بەرەبەیان مانگ بەمشێوەیە دەردەكەوێت كە پێی دەوترێت ( مانگی خوێنی گەورە) و مانگە شەو دەبێت و رەنگی لەسورەوە بەرەو پورتوقاڵی دەچێت ، ئەم دیاردەیەش بەهاوشێوەی دیاردەی مانگی مەزنە كە بەتەواوەتی شەوەكە مانگە شەو دەبێت ، بڵاوكردنەوەی ئەم دیاردەیە ژمارەیەكی یەكجار زۆری هاوڵاتیانی راكێشاوە لەناو تۆڕی ئەنتەرنێت، ئەم دیاردەیە لە ئەوروپا و ئەفریقیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابینرێت زیاتر لە ئەمەریكا و ئوسترالیاو نیوزیلندا و گینیاو ئەو شارو ناوچانە دەردەكەوێت كە دەكەونە سەر بەشێكی زۆری زەریای هێمن. رۆژی چوارشەممە مانگی خوێنی گەورە بەدیار دەكەوێت و تا ساڵی 2033 ئەم دیاردەیە رووناداتەوە . مێژوونووسان پێیان وایە میللەتانی ئینكای كۆن و خەڵكە رەسەنەكەی ئوسترالیا زۆر دەترسان لەدەركەوتنی ئەم دیاردەیە و بەنیشانەیەكی مەترسی و شوومیان دادەناو پێیان وابوو نیشانەی مردنی كەسێكی گەورەیە یاخود نیشانەیەكە بۆ رووداوێكی ترسناكی گەورە بەتایبەتی بڵاوبوونەوەی پەتایەكی كوشندە یاخود رووداوێكی سروشتی مەترسیدار.

Top