ماڵپه‌ری بلۆمبێرگی ئه‌مریكی : شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل مه‌ترسی رۆكێته‌كانی ئێرانی پیشانداین
له راپۆرتیكدا كه دوێنی ماڵپه‌ری بلۆمبێرگی ئه‌مریكی بڵاوی كردۆته‌وه ، ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌میانه‌ی شه‌ڕی 11 رۆژی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ، حه‌ماس ئه‌و راستیه‌ی پیشاندا چۆن له‌ناو تاریكی شه‌ودا به ئاگری رۆكێته‌كانی ئاسمانی غه‌زه‌ی رووناك ده‌كرده‌وه. ئه‌مه‌ش ئاستی ئه‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه‌ی له ئاستی چه‌كه‌كانی حه‌ماس نمایش كرد.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ساڵی 2014 له‌ماوه‌ی 50 رۆژدا توانی 4500 رۆكێت بته‌قێنیت، به‌ڵام له‌شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌دا توانی له‌ماوه ته‌نیا 11 رۆژدا 4000 رۆكێت ئاراسته‌ی ئیسراسیل بكات ، له‌مه‌ش زیاتر ئه‌مجاره حه‌ماس توانی ئه‌وه‌مان پێ بڵێت كه فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو ئه‌وه‌ی پێده‌ڵین "درۆنی خۆكوژ"ی به ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌یه و زۆر له رۆكێته‌كانیش كاریگه‌رترن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانیت له ئامانجی زۆر دیاریكراو به ووردی بدات، له‌م هاوكێشه‌دا ئه‌وه ته‌نیا حه‌ماس نیه كه خاوه‌نی گه‌نجیه‌كی گه‌وره‌ی رۆكێت و درۆنی خۆكوژه، به‌ڵكو حوسیه‌كانی یه‌مه‌نیش به هاوكاری سوپای پاسداران خاوه‌نی چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوون و ده‌توان به ئاسانی رۆكێت و درۆنی بۆمبرێژكراو ئاراسته‌ی شاره‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیی بكه‌ن.
راپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به حزبوڵای لوبنانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئێستا حزبوڵای لوبنانی گه‌نجیه‌كی هێجگار گه‌وره‌ی رۆكێتی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له ساڵی 2006 ته‌نیا 15 هه‌زار رۆكێتی هه‌بووه به‌ڵام ئێستا خاوه‌نی زیاتر له 130 هه‌زار رۆكیته‌و، له‌مه‌ش كاریگه‌رتر ملیشیا شیعه‌كانی عێراقه كه زۆر به ئاسانی ده‌گه‌نه كارگه‌ی دروستكردنی رۆكیت و درۆنه‌كانی سوپای پاسداران ئه‌مانیش توانایه‌كی گه‌وره‌ی رۆكێت و دۆرنی خۆ كوژیان هه‌یه و زۆر به ئاسانی ده‌توانن له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و شاره‌كانی عێراق بده‌ن.
خاڵێكی دیكه كه راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه ئه‌وه‌یه ، جیاله‌وه‌ی به هاوكاری سوپای پاسداران ژماره‌ی رۆكێت و درۆنه‌كان لای هێزه ملیشیاكانی سه‌ر به ئێران زیادی كردووه، له‌هه‌مانكاتدا له‌رووی چۆنیتشه‌وه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ستهێنان، هه‌ر بۆ نموونه له ساڵی 2001 كاتێك بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆ یه‌كمجار رۆكێتی " قه‌سام"ی به‌كارهێنا ته‌نیا چه‌ند كیلۆمه‌ترێك ده‌رۆیشت، به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر به ئاسانی هه‌مان رۆكێت ده‌گه‌یشته ته‌له‌ئه‌بیب كه 65 كیلۆمه‌تر له غه‌زه دووره , هه‌روه‌ها رۆكێتی " عه‌یاش" شیش ده‌گه‌یشته 250 كیلۆمه‌تر.
راپۆرته‌كه جارێكی دیكه له‌سه‌ر مه‌ترسی رۆكێته‌كانی سوپای پاسداران هه‌ڵوه‌سته‌ی كردووه و نووسیوویه‌تی: ئێستا سوپای پاسداران رۆكێتی هه‌یه كه مه‌وداكه‌ی ده‌گاته هه‌زار كیلۆمه‌تر و دووریش نیه ئه‌م جۆره بگاته وه‌كیله‌كانی، بۆیه ئێستا كه به درێژایی 5 هه‌زار كیلۆمه‌تر هه‌ر له عێراقه‌وه تاده‌گاته سوریا و لوبنان و بابولمه‌نده‌ب مه‌ترسی دروستكردووه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به هۆی سیستمی كلاوه‌ی ئاسنینه‌وه توانیبیه‌تی به ئاستێكی به‌رز مه‌ترسی ئه‌م رۆكێتانه كه‌مكاته‌وه و به‌و شێوه‌یه‌ش 11 قوربانی هه‌بووبێت، باشه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ناوچه‌كه دروست بكات و كه سیستمی كلاوه‌ی ئاسنیان نیه ، ده‌بێت چ كاره‌ساتێك دروست بكات.