شۆرشی گوڵان سەڵماندی گەلی كوردستان بەھیچ پیلان وخیانەتێك لەناوناچێت

شۆرشی گوڵان سەڵماندی گەلی كوردستان بەھیچ پیلان وخیانەتێك لەناوناچێت


وەیسی سەعیدوەیسی
نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول، ئازاری رووحی تێكۆشەرانی گەلەكەمانی دا، بۆیەش نسكۆوپیلانەكان نەیان توانی گەلی كوردستان لەناوبەرن ‌، ئەگەرچی بۆماوەێكی كەم شۆرش وەستابەلام بەھەمان ئیرادەوروحیەتەوە لە26ی گوڵانداشۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخوازوەك درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەشێوازێكی نوێی خەبات بەرابەرایەتی بارزانی نەمر ،
بەگوڕ و تینێکی تازەو ،بۆداكۆكی و بەرگریكردن لە مافەرەواكانی گەلی كوردستان بەهەموو پێكهاتە ئاینیی ونەتەوەیی ھەلگیرسا ،
بەھەلگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵان پیلانی شومی جەزائیر ی پووچەڵ كردەوەو بۆ جیهان سەلماند، كە ئیرادەی لەبن نەهاتووی گەلی كوردستان بە هیچ پیلان و خیانەتێك لەناوناچێت،
شۆڕشی گوڵان وەرچەرخانێكی مێژووی گەلی كوردستان بوو،خاوەن پەیامێكی شۆڕشگێرانە و نەتەوایەتی و نیشتیمانی بوو، كە هەڵقووڵاوی خواست و ویستی گەلی كوردستان بوو
بەھەلگیرساندنەوەی شورش لە26ی گوڵاندا دەركەوت كەھیچ ھێزورژێمێك ناتوانێ باوەری ئازادیخوازی گەلی كوردستان لەناوبەرێت ،
شۆڕشی گوڵان بێ ئومێدی كۆتایی پێھێنا،دەسكەوت وشانازی گەورەودیاری تۆماركرد ،هەوڵ و كۆششی بێوچانی دا بۆ یەكڕیزیی و تەبایی و یەك گوتاری سیاسی نێوان لایەنەكان تاناكۆكییەكان وەلابندرێن وبەیەكەوەبۆیەك مەبەست تێبكۆشن كەلەسایەیدابەرەی كوردستانی لێ ھاتەبەرھەم ، كەلەدواییدابەھۆیەوەراپەرینی ئاداری سالی 1991ھاتەدی ..
بۆیەش پێویستە ساڵانەئەم یادەیەبەدەرفەت بزاندرێت تازیاتر هەنگاوەكانمان یەكبەخەین وھەولی پاراستن وجوانتركردنی دەسكەوتەكان بدەین،بەتایبەت ئەم سال كەیادكردنەوەی شۆرشی گوڵان ھاوكاتەلەگەل سازكردنی زەمینێكی لەباربۆنووسینەوەی دەستووربۆھەرێمی كوردستان
كەھەمووانیش كۆكن لەسەرھەبوونی دەستووربۆبەرێوەبردن وحكومرانی وولات وەك باڵاترین بەلگەنامەی،چونكە لەكاتی ھەبوونی كێشەگرنگ وھەستیاركان دەتواندرێت لەرێگای دەستوورەو یەكلادەكرێنەوە،
بۆیەش كاتیەتی لایەنەكان لەم پرسیەیەدا‌ یه‌كده‌نگ وھاورابن، چونكەده‌ستوور ته‌نیا بۆ یه‌ك لایەن یان ئایین یان نه‌ته‌وه‌ یانیش پێكهاته‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو ده‌ستوور دەبێته‌ بنه‌مایه‌ك كه‌ هه‌موو ره‌نگه‌جیاوازەكانی كوردستان لەخۆدەگرێت و رەنگدانەوەی ویست وخواستی كوردستانیان دەبێت ورێزلەھەمووئایین ونەتەوەێك دەگرێت، كه‌ ره‌زامه‌ندی و ته‌وافوقی هه‌موو ئایین وپێكھاتەولایه‌نه‌كانی له‌سه‌ردە بێت.بەمەش دەبێتە‌ نموونه‌یه‌كی دڵنیایی بۆ هه‌مووان
،نابێت بەھیچ جۆرێك رێگەبدرێت ناكۆكی سیاسی گرفت ولەمپەرلەبەردەم ھەولەكانی نووسینەوەی دەستووردروست بكات ،چونكەبوونی دەستوورھۆكاری سەرەكی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی كوردستانەولەسەرئاستی نێودەولەتیش پێگەی ھەرێمی كوردستان بەھێزتر دەكات ،
بەدلنیایەوەلایەنەكانیش ھاوران كەپرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بێ کێشە و کەم وکوری نییە، بەڵام دەبێت لەرێگای دەستوورەوەھەولی چارەسەركردنیان بدەین .
لەم یادە یەداجێگای خۆیەتی سڵاو و دروودبنێرین بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.لەسەرووی ھەموویانەوەبۆ دامەزرێنەر ی رێبازی كوردایەتی (بارزانی نەمر)

Top