دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھەردوو میدیاکاری کۆچکردوو (کەنعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) دەکات
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دوو کادیر و میدیاکاری دڵسۆز و بەتوانای راگەیاندنی پارتیمان، ھەڤاڵان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی)مان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ بەھۆی نەخۆشیەکی کت‌وپڕ ماڵئاواییان لێ‌کردین.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبووان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی)
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان و، سەرجەم ھەڤاڵ و هاوکارانمان لە ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌ین و، خۆمان به شەریک و هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٣ـی ٥ـی ٢٠٢١'