عەشیرەتی هەرکی و پارتی دوو لایەنی تەبا و یەکگرتوون

عەشیرەتی هەرکی و پارتی دوو لایەنی تەبا و یەکگرتوون

 

ماوەیەکە ئەم بابەتە، بابەتێکی گەرمە بۆیە بە پێویستم زانی باسی بکەم.

 

 

سەرەتا من کە نوسەری ئەم بابەتەم زۆڕ شانازی بە عەشیرەتەکەمەوە دەکەم کە هەرکیمە و ئێمە خۆمان جیا ناکەینەوە لە عەشیرەتەکەمان بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە پێویستە باس بکرێت، ئەو بابەتەی باس دەکەم ئێمە ناگرێتەوە کە هەرکی بنەجین، چونکە ئێمە بەشێکین لە کونفیدراسیونی بارزان کە لە حەوت عەشیرەت پێکدێت و باپیرانمان پەیمانیان داوە بە شێخ عەبدولسەلامی بارزانی کە ڕێبواری دڵسوزی ئەم ڕێبازە بن، ئێمەش هەرگیز ڕێ بەخۆمان نادەین پەیمانی باپیرانمان بشکێنین و هەمیشە و بۆ ئەبەد ڕێبواری ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانین، بەڵام مادام باسەکە دەربارەی عەشیرەتەکەمانە و بە ناوی کۆی عەشیرەتەوە قسە دەکرێ ئێمەش مافی خۆمانە هەڵوێستمان هەبێت و باسی ئەو بابەتە بکەین.

 

ئێستا با بێینە سەر بابەتەکە.

عەشیرەتی هەرکی یەکەکە لە عەشیرەتە هەرە گەورەکانی کوردستان، بێ گومان لە هەر شوێنێکیش مرۆڤەکان زۆڕ بوون دەبێتە هۆی ڕا و بوچون و ئایدولوژیای جیاوازیش، بەڵام لە هیچ شوێنێک هیچ کەسێک نابێتە نوێنەری هەمووان بە تایبەت لەم سەردەمەی ئێستادا کە زۆڕینەی خەڵک تا ڕادەیەکی زۆڕ ئەقلی کراوەتەوە و دەزانێت باش و خراپ لەیەکتر جیا بکاتەوە، وەک ئاشکرایە بە هۆی گەورەی عەشیرەتی هەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بە دەستهێنانی دەنگی ئەو عەشیرەتە لە هەڵبژاردنەکاندا، و لەم هەڵبژاردنەشدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە چڕی هەوڵەکانی خستوتە گەڕ بۆ بە دەستهێنانی دەنگێکی زۆڕ لە ناو عەشیرەتی هەرکیدا، لە ئێستاشدا بابەتی گەرم چونی بەڕێزێکە بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی کە کۆڕی ئاغاییەکی گەورەی هەرکییەکانە، ئەویش (جەوهەر محیەدین ئاغایە)، بەڵام بۆ ڕاستکردنەوەی شتێک ئەو بەڕێزە هیچ کات لەگەڵ پارتی و بارزانی نەبووە واتە ئەو بابەتەی ئێستا شتێکی نوێ نییە کە ببێتە مانشێتی ڕۆژنامە و سایتەکانیان، باوکی جەوهەر ئاغا کە محیەدین ئاغابوو ئاغای عەشیرەتی هەرکی بوو و کەسێکی زۆڕ ڕێز لێگیراو بوو لە نێو عەشیرەتی هەرکی بەڵام ئەو پێگە و ڕێزەی محیەدین ئاغا بۆ جەوهەری کۆڕی نە گوازرایەوە.

لە دوای محیەدین ئاغا زۆڕینەی هەرکییەکان لەبەر باوکی ڕێز لە جەوهەر ئاغا دەگرن بەڵام لەگەڵ ئەمری جەوهەر ئاغادا نین، چونکە ئەو بەڕێزە هەر ڕۆژە و لە شوێنێک جار لە تورکیا و جاریش لە وڵاتانی عەرەبی خەریکی بازرگانی و خۆ دەوڵەمەند کردن بوو و عەشیرەتەکەی هەر لە خەیاڵدا نەمابوو، بەڵام پاش ئەوەی بەڵێنی دەسکەوت و سەروەتی پێدرا لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە ئێستا گەڕاوەتەوە و بۆ بەرژەوەندی تەسکی خۆی دەیەوێت ناوی عەشیرەتەکەی بەکار بهێنێت، جەوهەر ئاغا بۆ پاڵپشتی کردن لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان داوای پارەیەکی زۆڕ و پلەی بەرزی لە هاوسەرۆکی یەکێتی کردبوو بەڵام یەکێتی ئامادەنەبووە ئەو پارەیە بە جەوهەر ئاغا بدات پاش چەندین کۆبونەوە و گفتوگۆ لەنێوان لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و جەوهەر ئاغا لە کوتاییدا ڕێککەوتن لەسەر بڕی پارەکە و پلە و پوست، بینیمان کە ڕاستەوخۆ لە دوای ڕێککەوتنەکە کۆڕی جەوهەر ئاغا کە (هەرکی جەوهەر ئاغایە) بۆ بە خاونی پێگەیەکی سیاسی لە نێو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمەش بەرژەوەندی خوازی ئەو بەڕێزە دەسەلمێنێت، بەڵام ڕاستییەکی تاڵ بۆ جەنابی ئاغا ئەوەیە کە ئەو ناوی عەشیرەتەکەی بەکار دەهێنێت بەڵام زۆڕینەی عەشیرەتەکەی لەگەڵ خۆیدا نین بەڵکو دڵسوز ڕێبازی پیرۆزی بارزانین و بە ئیزنی خودا لە هەڵبژاردنەکاندا ئەو ڕاستییەی بۆ دەردەکەوێت و لە پاش دەرکەوتنی ئەو ڕاستییەش دەیبینن یەکێتی چ گورزێک لەو پیاوە دەدات.

 

 

بۆیە چیتر با هیچ کەسێک نان و پیاز بەو بابەتەوە نەخوات، عەشیرەتی هەرکی و پارتی دوو لایەنی تەبا و یەکگرتوون هەرگیزیش بە فیتە و هاژوهوژی هیچ کەسێک جیا ناکرێننەوە.

Top