سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئایاری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا . هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.
ڕۆڵى ئه‌رێنیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

Top