عێراق : تیرۆر كردنی كاندیده‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری خستۆته دوو ڕیانه‌وه
دوای كه‌متر له 10 رۆژ له تیرۆركردنی ئیهاب ئه‌لوزنی چالاكوانی مه‌ده‌نی و كاندید بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی داهاتوو له كه‌ربه‌لا، دوێنی ئێواره‌ش له تارمیه‌ی باكوری به‌غدا كاندیدێكی دیكه‌ی سونه به ناوی هاشم ئه‌لمه‌شهه‌دانی تیرۆر كرا ، به‌مه‌ش هینده‌ی دیكه ژینگه‌ی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی گه‌رم و ئاڵۆزتر كردووه.
ئه‌لمه‌شهه‌دانی كه كاندیدی هاوپه‌یمانی ( عه‌زم) ه و له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، دوای تیرۆر كردنی ، خه‌نجه‌ر رایگه‌یاند " تیرۆر كردنی كاندیده‌كان په‌یامێكی ترسناكه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆر گرنگ و پیوسته پرۆسه دیموكراتیه‌كه و خه‌ڵكانی خاوه‌ن فیكر و چالاكوانانی جه‌ماوه‌ری له ده‌ستی گروپه تیرۆریسیته‌كان و له یاسا ده‌رچووه‌كان بپارێزین"
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه تیرۆریسیته ، كاندیدێكی دیكه‌ی هه‌مان هاوپه‌یمانی سونه به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆسێی تیرۆركردن بۆ عێراق شتێكی تازه نیه، به‌ڵام ئه‌م تیرۆرانه‌ی ئێستا كه له‌وه‌رزی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌و حكومه‌تیش بكوژانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریسیتانه‌ی بۆ ئاشكرا ناكرێت و ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بكات ، هینده‌ی دیكه باردۆخه‌كه‌ی مه‌ترسیدار كردووه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ته‌واوی باردۆخی گشتی له عێراقدا ده‌بێت.