ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەباوە

ئاگادارییەك لەوەزارەتی كارەباوە

ئاگاداریی هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە ئەوانەی پێوەری زیرەكیان بۆ دانراوە لەم قۆناغەدا وەزارەتی كارەبا هەڵدەستێت بەدیاریكردنی بڕی پێدانی كارەبا بەمشێوەیە : جۆری هاوبەشی پێوەری سینگل فەیس بە 40 ئەمپێڕ و سری فەیس بە 90 ئەمپێڕ، بەمشێوەیە هەموو ئەو هاوڵاتیانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتوو لەو ئاستەی وەزارەت دیاریكردووە زیاتر بەكارهێنرا ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە بۆ ماوەی 45 چركە( ثانيه) دەكوژێتەوەو پاش ( 150 ) چركە كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا (دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبا لەسەر یەك روویدا، ئەمجارە كارەبای هاوبەشەكە دەبڕدرێت و پاش 45 خولەك ( دەقیقە ) كارەباكەی دەگەڕێتەوە.
پەیڕەوكردنی ئەم شێوازە بۆ پێدانی كارەبا بە یەكێك لەمواسەفاتەكانی پێوەری زیرەك دادەنرێت، بۆ ئەوەی لەوەرزەكانی ساڵ دا بەپێی هەڵكشانی خواست و بەرهەمهێنانی كارەبا وەزارەت بتوانێت كۆنترۆڵی كارەبا بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانە زۆرترین ماوە كارەبا بدات بە هاوڵاتیان، لەگەڵ باشكردنی بارودۆخی كارەبا و جێگیركردن و كۆنترۆڵكردنی سیستەمی كارەبا گۆڕانكاریی بەسەر پەیڕەوكردنی شێوازی دیاركردنی بڕەكەدا دێت.
وەزارەتی كارەبا
21/5/2021

Top